حەش/ĥeş: ن:[ گیان] حش.   

حەش/ĥiş: ن:[ گیان] حەش _ حەشە _ هەش، حورچ _ هورچ، خرس( فار)، وورچ _ هرچ ( ئامێدی) هەرس _ هرس : گیانلەبەرێکی گواندارە کە لە هەموو کیشوەرەکان بوونیان هەیە بێجگە لە ئاوسترالیا. زۆربەیان لە باکووری گۆی زەوی دەژێن، لەکیشوەری ئەفەریقاش تەنها لە کێوەکانی ئەتڵەس و ووڵاتی مەغریب هەبوون، بەڵام ئێستا قڕیان تێکەوتووە. وورچەکان بەشێوەی زانستی لە بنەماڵەی Ursidae پێک دێنن و ئێستا 8 جۆری سەرەکیی وورچ لە جیھاندا دەژین. کێشی جۆرەکانی ووڕچ لەنێوان 300 بۆ 800 کیلۆگرامە و ڕەنگەکانیان، قاوەیی و ڕەش و سپی یە. هەندێ جۆری پەڵەیەکی سپی لەسەر سینگی یان ناوچاونی هەیە. بۆنموونە لەوولاتی نەرویج و سوید و فینلاند نزیکەی 1.200 بۆ 1.500 دانە ووڕچی قاوەیی باکووری گۆی زەوی هەن.[ ئینگـ : bear]

.

.

.

.