پاک⁄ pak: ئان، ئاک:[ هیک : پاڤەكە][ پەهلەوی : păk، پاک][ فار: پاک ][ كباک: پاقژ _ پاقش. زا: پانک، پوونک]
{{ تەر، تر}{ تەرین، ترین}} ئاڤیژە ، پاقژ، خاوێن.
1 . ئاڤیژە، بژوین، بێغەوش، بێگەرد، بێ لەكە، خاوێن، دەت، پاقژ _ پاكژ، پڕچەڤان، تەمیز _ تەمیس.
{
كان ب گەوهەر چ ب كەت گەوهەر ئەگەر پاك نەبت
تو بەس یرەت تەنەبت سیرەتی ئەجداد چكەت ؟
}{جەزیری}.
{ ئەگەر گەوهەر بۆ خۆی ساف و بێ غەوش نەبێت، كانگاكەی چۆنی ساف دەكات؟. ئەگەرخۆت هێزی بینایی دڵت نەبێت؟ رەوشت و ژیانی باپیران چت بۆ ناكات.{ هەژار}. |
2 . : ئاک : بەخڕیی، تەواو _ بەتەواوەتیی، تێكڕا، سەرانسەر، سەرتاپا، گشت، هەموو، وێكرا.
:: دز ئەوەی هەمان بوو دەستی دایە و پاكی برد.
3 . باش، پەسەند، خووچاک.
4 . ژنی لەشخاوێن كە دەحەیزەوە نەچوو بێت یان دە حەیزدانەبێت.
5 . بێتاوان، بێسووچ، بێگونا، پاکداوێن.
6 . زولال، ئاوی سازگار.
پاکان/pakan: ن كۆ:[ پاک+ ئان] پیاوچاكان، شێخ و مشایەخ.
پاکانە/pakane: ئاكتـ:[ پاک+ ئانە ] تۆمەت لابردن، كاری سوچ و تاوان لەسەرخۆلابردن
:: پاكانەی خۆم كرد.
:: پاكانەی كرد.
پاكانەكردن/pakanekirdin: كتپ:[ پاكانە+ كردن] تۆمەت لە سەرخۆلا بردن. خۆ پاکو بێسوچ كردن بەبەڵگەو قسە هێنانەوە، گەردن ئازادكردن.
پاكانەی ئەستۆ/pakaney esto: نتـ: گەردن ئازادی.
پاكایی/pakayî: نچ:[ پاک+ ئایی] جێگەی نەپیس لەزەوی یان شوێنێک كە بتواندرێت نوێژی لەسەربكرێت.
پاكە/pake: نتـ:[ پاک+ـە] خاوێنی، پاكژی، تەمیزی.
پاكەپەنام/pake penam: نتـ:[ پاكە+ پەنام] برینێكی پاک.
پاكەوان/pakewan: نتـ:[ پاک+ ئەوان] كەنناس، سپور، كۆلانماڵ، زبلڕێژ.
پاكەوەبوون/pakkewebûn: كتن:[ پاک+ ەوە+ بوون]
1 . پاكبوونەوە، بریتییە لە مردن و نەمانی یەكێک كەنەتەوێت.
2 . پاكبوونەوەی ناكۆكییەک لە نێوان دوولایەن.
پاكەوەكەر/pakeweker: ئانفا:[ پاک+ ەوە+ كەر( كردن)] بژاركەر، لابەر، دەرخەر، دووركەر.
پاكەوەكردن/pakewekirdin: كتپ:[ پاک+ ەوە+ كردن] پاکكردنەوە.
پاكەوپاک/pakeûpak: نتـ:[ پاک+ ئە+ و+ پاک] هیچ لە هیچ، پێک و پێک، پاک لەپاک.
پاكەوكریاگ/pakeûkiryag: نتـ:[ پاک+ ئە+ و+ كریاگ] پاككراوەوە، خاوێنكراوە، دەردراو، گەسكدراو، سەروبەركراو.
پاکبوون/pakbûn: كتن:[ پاک+ بوون]
1 . خاوێن بوون.
2 . بێ فڕوفێل بوون، ڕاست و دروست بوون
:: ئەو شاگرد دوكانە هێندە پاک نیە وگرێ و گۆڵی زۆرە.
3 . داوێن پاک بوون.
پاکبوونەوە/pakbûnewe: كتن:[ پاک+ بوون +ەوە]
1 . خاوێن بوونەوە، چڵک پێوەنەمان.
2 . فەوتان. لەبەین چوون.
:: شوكر ووڵات لە ئەسپێ پاكبووەوە و ئاسەواریان نەما.
3 . ماوەی بێنوێژی ئافرەت تەواوبوون. تەواوبوونی ئافرەت لە خوێن ڕێژیی مانگانە.
پاكبین/pakbîn: نتـ:[ پاک+ بین( بینین)] كەسێک كە دیدی پاكە و هەموو ئامار و كردەوەیەک بە باش دەبینێت.
پاكبینی/pakbînî: نچ:[ پاکبین+ یی] كار و ئاكاری كەسی پاكبین.
پاكتاو/paktaw: ئانتـ:[ پاک+ تاو]
1 . [ ڕامیا] كاری تواندنەوە و فەوتاندنی بە كۆمەڵ و گشنی نەتەوە و ڕەگەز و خەڵكێک.
پاكتاوكردن/paktawkirdin: كتپ:[ پاکتاو+ كردن] فەوتاندن و تواندنەوەی كۆمەڵ و خەڵكێكی جیا لە لایەن كۆمەڵ و دەستەی دەستەلاتدارتر.
پاكتەن/pakten: ئانتـ:[ پاک+ تەن] دروستتەن.
پاكتر/paktir: نتـ:[ پاک+ تر][ پلەی دووەمە بۆ بەراوودكردن] خاوێنتر، پاقژتر.
پاكترین/paktirîn: نتـ:[ پاک+ ترین][ پلەی سێیەم یان بالاترینە بۆ بەراووردكردن] خاوێن ترین، پاقژترین.
پاكخوو/pakxû: ئانتـ:[ پاک+ خوو] خۆشخوو، خۆشڕەفتار.
پاكخوویی/pakxûyî: نچ:[ پاکخوو+ یی] خۆش خووی، خۆشڕەفتاری.
پاكداوێن/pakdawên: ئانتـ:[ پاک+ داوێن] پاكداو، پارێزگار.
پاكداوێنیی/pakdawênyî: نچ:[ پاک+ داوێن+ یی] پاكداوی، پارێزگاری.
پاكدەرچوون/pakderçûn: كتن:[ پاک+ دەرچوون][ ئاب]
1 . بەتایبەت لە بازرگانی دا نە قازانج و نەزیان كردن لە سەودایەكی سەخت.
2 . بە مایەی خۆ هەستان لە قوماردا.
3 . ساغ و بێتاوان دەرچوون لە تۆمەتێک.
پاكدەروون/pakderûn: ئانتـ: دڵپاک.
پاكدەرهێنان/pakderhênan: كتپ: تاوان لەسەر لابردن، بێتاوان دەرهێنان.
پاكدەست/pakdest: ئانتـ:[ پاک+ دەست] دەستپاک.
پاكدەستی/pakdestî: نچ:[ پاکدەست+ یی] دەستپاكی.
پاكدڵ/pakdiľ: ئانتـ:[ پاک+ دڵ] دڵپاک.
پاكدڵی/pakdiľî: نچ:[ پاکدڵ+ یی] دڵپاكی.
پاكروو/pakřû: ئانتـ:[ پاک+ ڕوو] ڕووپاک، ڕووخۆش.
پاكروویی/pakřûyî: نچ:[ پاکڕوو+ یی] ڕووپاكی، ڕووخۆشیی.
پاكڕەوان/pakřewan: ئانتـ:[ پاک+ ڕەوان] كەسێک كە دڵ و دەروونی پاكە. دڵپاک، ڕەوانپاک.
پاكڕەوانیی/pakřewanyî: نچ:[ پاکڕەوان+ یی] دڵپاكیی، ڕەوانپاكیی.
پاكسروشت/pakij: ئانتـ:[ پاک+ سروشت] خاوێن.
پاكڕەوشت/pakřewŝit: ئانتـ :[ پاک+ ڕەوشت] حالی كەسێک كە ڕەوشت و كرداری پاک و بێ و خۆ لە خراپە بپارێزێت. ئاكارباش.
پاكڕەوشتیی/pakřewŝitî: نچ:[ پاکڕەوشت+ یی] كار و ئاكاری كەسی پاكڕەوشت.
پاكژ/pakij: ئان:[ کباک] پاک.( معقم).
پاكژبوونەوە/pakijbûnewe: كتن: پاكبوونەوە.
پاكژكەر/pakijker: نفا:[ پاكژ+ كەر ( كردن)] ئەو كەسەی كاری پاككردنەوە بێت.
پاكژكران/pakijkran: ئان: پاككران.
پاكژكرانەوە/pakijkranewe: ئان: پاككرانەوە.
پاكژكراو/pakijkiraw: ئان: تەمیزكراو، پاكەوەكریاگ.
پاكژكردنەوە/pakijkirdinewe: كتپ:[ پاكژ+ كردن+ ئەوە] كوشتن یا وەستاندنی زاوزێ و نەشوماكردمی میكرۆب.
پاكژكرن/pakijkirin: كتپ:[ كباک] پاک كردن.
پاكراو/pakikraw: ئانفا:[ پاک+ راو _ كراو( كردن)] پاككراو.
1 – دانەوێڵە، سەوزی و میوە و شتی لەئەو بابەتانە كە زێدەكەی جیاكرا بێتەوە لە پوختەكەی.
2 – ئامادە، هێلكەی پاككراوی دەوێت.
پاككەرەوە/pakikerewe: نفا:[ پاک+ كەر(كردن) + ەوە]
1 – لاستیكی نووسین پاككەرەوە.
2 – ئامێری پاككردنەوە. خاوێنكەرەوە.
پاككەر/pakiker: نفا: ئەو ماددە كیمیایانەی كە كالا پاک دەكەنەوە، تایت.
پاككردن/pakikirdin: كتپ:[ پاک+ كردن]
1 – پلووچ كردن: توێكڵ لێوەكردنی میوە و خواردەمەنی بە تۆێكڵ.
2 – خاوێن كردنەوەی دانەوێڵە لە ووردە بەرد و چەت. بژاركردنی باخچەو دەغڵ لە گیابژار. لێكردنەوەی لاسک و شتی زیادە و بێكەڵكی سەوزەی خواردن، پیەک كردن، زیۆان و خاک و خۆل گرتن لە دانەوێڵە، بژاركردن، پاچەكوڵە كردن، هەڵكێشان ( گژ و گیای بەوەزەند لە ناوباخ).
5 – كووژاندنەوەی قەرز و نەمانی حیساب.
:: ئەو پارەیە بدەرەوە و قەرزەكەت پاككە.
پاككردنەوە/pakkirdinewe: كتپ:[ پاک+ کردن+ ەوە]
1 – خاوێنكردنەوە، ستڕین، سڕینەوە.
2 – لەبەینبردن، فەوتاندن، كوشتن
:: خودایە ئەو زاڵمە پاککەوە.
3 – کووژانەوەی قەرز وقۆڵە
:: ئەوەش دووسەد دۆلارە کەت و حیسابەکەمان پاککەوە.
4 – ئاوەڕووت کردن، ڕووتاندنەوە(پەلەوەر لە پەڕ و پال).
5 – بریسکاندنەوە، بریسکەپێدان، خستنەباق و بریق.
6 – لەناوبردن، لابردن.
پاكلەپاک/paklepak: ئان، شڕ:[ ئاب][ پاک+ لە+ پاک]
1 – بێحیساب، هیچ لەهیچ.
2 – تۆڵەكردنەوە.
:: قەرزەكە پاک لە پاک.
پاكلەپاک بوون/paklepak bûn: كتن، شڕ:[ ئاب][ پاک+ لە+ پاک+ بوون] بێحیساب بوون و هیچ لە هیچ بوون لە كێشە و كایە و سەودایەک.
پاكلەپاككردن/paklepak kirdin: كتپ، شڕ:[ ئاب][ پاک+ لە+ پاک+ كردن] بێحیساب كردنی كێشەیەک، كارێک، حیسابێک. هیچ لە هیچ كردن.
پاكمان لەپاک/pakman le pak: ئان، شڕ:[ ئاب][ پاک+ مان+ لە+ پاک] پاكلەپاک، وەک یەكمان لێهات و كەسمان قەرزاری ئەویترنین.
پاكناو/paknaw: ئانتـ:[ پاک+ ناو] بێگەرد، خاوێن، پاقژ.
پاكنەژاد/paknejad: ئانتـ:[ پاک+ نەژاد] نەژادپاک.
پاكنووس/paknûs: نفا:[ پاک+ نووس ( نووسین)] نامە و نووسراوەیەک كە ڕێكوپێک بێ و هەڵە و ڕەشایی تێدا نەبێت.
پاكنووسكردن/paknûs kirdin: كتپ:[ پاک+ نووس( نووسین)] نووسینەوەی نامە و نووسراوەیەک بەبێ هەڵە لە ڕووی پێشنووس.
پاكنووسین/paknûsîn: ئانفا:[ پاک+ نووس( نووسین)] دوانووسینەوە بۆ چاپكردن.
پاكنووسیی/paknûsyî: نچ:[ پاک+ نووس(نووسین)+ یی] ئەوەی پێوەندی بە پاكنووسەوە هەبێت.
پاکو پاراو/pak û paraw: ئانتـ:[ پاک+و+ پاراو] تەڕو تازەوخاوێن، پاک و پاریاو.
پاكو پاراویی/pak û parawyî: نچ:[ پاک+ و+ پاراو+یی] تەڕو تازە و خاوێن، پاکو پاریاویی(دەر).
پاكوپوخت/pak û puxit: ئانتـ:[ پاک+ و+ پوخت]
1 – ئامادەكراو.
2 – پاکوخاوێن، سازوباز، تەواو.
پاكوپووک/pak û pûk: ئانتـ:[ پاک+ و+ پووک] بەفیڕۆ و خۆڕایی لەدەستدان.
:: دەستمایەكەی پاک و پووک بوو.
پاكوپووک كردن/pak û pûk: كتپ:[ پاک+ و+ پووک+ كردن] بەخت كردن و بە فیڕۆدانی شتێكی بەنرخ، بەبادان ( پارە).
پاکو پیس/pak û pîs: ئانتـ:[ پاک+ و+ پیس] چاک و خراپ، ڕند و كریت.
پاکوپیس كردن/pak û pîs kirdin: كتپ:[ پاک+ و+ پیس+ كردن] جیاكردنەوەی چاک و خراپ لەیەک، رند و كرێت لێک هەلاواردن.
پاکوپیس لێكدان/pak û pîs lêkdan: كتپ:[ پاک+ و+ پیس+ لێک+ دان] چاکوخراپ وەك یەک چاو لێكردن، تێكەڵ كردنی پاک و ناپاک.
پاکێتی/pakêtî: نچ:[ پاک+ ئێتی] خاوێنێتی.
پاكیی/pakyî: نچ:[ پاک+یی]
1 – خاوێنیی پیسیی، چەپەڵیی.
2 – داوێنپاكیی.
پاكیزە/pakîze: ن:[ پهـ: pākizak]
1 – ناوی مێ یینییە.
2 – شتی پوختەی خاوێن.
3 – پەتی.
4 – پاكسروشت.
پاكیزە كردن/pakîzekirdin: كتپ: پاقژكرن.
پاكیكردن/pakîkirdin: كتپ:[ پاك+ ی+ كردن] گرنگی دان بەخاوێنی.
.
.
.
.