باک/bak: ئان: پەروا، ترس، دەربەستی، سام، هەراس.
باکدار/bakdar:ئان:[باك+ دار] بەباك، بەترس، بەپەروا.
باک هەبوون/bakhebûn: كتن:[باك+ هەبوون ] ترسان، گوێ پێ دان.
{
دووبرا ڕۆژی هەرا دەس بخەنە دەستی یەك
كێ هەیان باكی لەهێزی نەتەویی ناڕەسەنە
} { هێدی}.
باک نەهەبوون/baknehebûn: كتن:[ باك+ نە+ هەبوون] نەترسان، گوێ پێ نەدان.
.
بەباک/bebak: ئانتـ:[بە+ باک] دەربەست، باكدار.
بەبێباكی/beběbakî: بند:[ بە+ بێ+ باك+ ی] بوێری، بەبێ ترسی.
بێباک/běbak: ئانتـ:[ بێ+ باک]
1 – ئازا، بێپەروا، گوێ نەدەر، گوهڤرە، نەترس.
{
خاڵ و خەت گولزار و ڕەنگی شۆخی بێ باکم نەدی
زوڵف و زوو هیند فەرەنگی شاهی خووبانم نەهات
}{ وەفایی}.
2 – بێخەم، ئاسوودە.
بێباکانە/běbakane: ئانتـ:[ بێ+ باک+ ئانە] دلێرانە، بوێرانە : ئەنجام دانی کارێک لەبەرنەترسی.
بێباکبوون/běbak bûn: کتن: بێپەروابوون، نەترسان.
بێکباک کردن/běbak kirdin: کتپ: بێپەروا کردن، نەترساندن.
بێباکی/běbakî: نچ: نەترسی، ئازایی، بێپەروایی، بوێری.
.
.
.
.