لاجان/lacan: ن:[ توێ] لاجانگ : جینک( هـ)، جینووک( ڕەوا) : نێوانی گوێچکە و چاو.{ گیو، ل، 829}.
{
مەشکەم مەشکەی چیچانێ
عەلی میرزای تارانێ
سولەیمان شێری مەیدانێ
جەعفەر چڵەی ڕیحانێ
فاتم بێرییە کوێستانێ
دایکم بێرییە لاجانێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
}{ فۆلکلۆر : هێدی}.
لاجانگ/lacang: ن:[ توێ] جێندک( کباک)، جێنووک( ڕەوا)، جێنیک : cênîk ( خۆ) : بەشێکی نێوچەوانە، کەدەکەوێتە نێوان چاو و گوێ.[ ئینگـ : Temporal].
{
ڕەنگی پەنجەی ڕەنگی لاجانگ
وەکوو تریفەی گەشی مانگ
}{ کامەران موکری}
.
ژانەلاجانگ/jane lacang: نتـ:[ ژان+ ئە+ لاجانگ] هەستکردن بە ژان و پاڵەپەستۆ لە لاجانگ و گوێ، یەکێکە لە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ.
ماسوولکەی لاجانگی/masûlikey lacanigî: نتـ:[ توێ][ ماسوولکە+ ی+ لاجانگ] [ ئینگـ : Temporal muscle].
کوڵمی لاجانگی/kuľmî: نتـ:[ توێ] [ کوڵم+ی + لاجانگ+ ی][ ئینگـ : Zygomatic Temporal].
.
.
.
.