جێۆ/cěo: نتـ:[ جێۆ] زەمین، زەوی.

{ تێبـ : لە سەرەتاڕا، ئەم وشەیە لەڕێگای زمانی عەرەبییەوە هاتووەتە نێو زمانی کوردی، لە زمانی عەرەبی دەنگی( ئێ، ۆ، گ)ی تێدا نیە و لە بڕی ئەو سێ دەنگە، دەنگی( ی، و، غ) بەکارهێندراوە}.[ لا : Geo] .

جێۆدێسیا/geoděsya: نتـ:[ جێۆ] زانستی ڕووپێویی : لقێکە لە ماتماتیکی جێبەجێی، کە تایبەتە بەڕووپێوی و پێوانەکاری ڕووی زەوی.[ ئینگـ : geodesy]{ ئاو. ل. 145}

جێۆسینکلاین/Cěosǐnkilayin: نتـ:[ جێۆ] چا لە نوشتاوەیی گەورەیە: بەشێکی گەورەی نزم بووەوەی جوڵاوی توێکڵی زەوییە، بەشێوەی حەوزێکی درێژی گەورە کە چینە نیشتووەکانی ئەستوورکانی کەڤری ئاگرینیشی تیادایە، لەوانەیە ئەستوورایی چینە کۆبووەوەکان بگاتە هەزارەها مەتر.[ ئینگـ : Geosyncline] .

جێۆفیزیا/cěofizya: نتـ:[ جێۆ] لێکۆڵینەوەی هەسارەی زەوی بەهۆی سوودوەرگرتن لە سیفاتە فیزیاییەکانی زەوی.

جێۆکیمیا/cěokîmya: نتـ:[ جێۆ] زانستی کیمیای زەوی : زانستی ناسینی ڕێژەی توخمە کیمیاوییەکانە لە زەوی و ناوچەچینەکانی زەوی و ئاو و خاکدا یان لێکۆڵێنەونی زانستییە لەسەر پێکهێنەرە کیمیاوییەکانی ئاو چینەکانی زەوی. [ ئینگـ : geochemistry]{ ئاو. ل. 144}.

جێۆگرافیا/cěogirafya: نتـ:[ جێۆ][ گر : جێۆ( زەوی)+ گراف( نووسین یا نەخشە)+ یا (γεωγραφία)] ئەو زانستەیە کە دەکۆڵێتەوە لەمەڕ زەوی بەشێوەیەکی گشتی : خاک، ئاو، با،… هتد.

{ تێبـ: جوغرافیا یان جغورافیا لەنگە، لەبەرئەوەی لە زمانی عەرەبیدا نە پێتی( ێ، ۆ، گ) ناچاربوونە وشەکە بعەرەبێنن}.

جێۆگرافیای چەندی/cěogirafyay čendî: نتـ:[ جێۆ] جێۆ مۆرفۆلۆجیای چەندی : قوتابخانەیەکی جێۆگرافیاییە کە لە شەستەکاندا سەری هەڵداو کە لە پرۆگرامە چەندییەکان و تەکنیکە ژمێرەییەکان و بیرکارییەکان و پێوانەی دیاردە و پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکۆڵێتەوە. وە دیاردەی جێۆمۆر فۆرلۆجی چەندیش کە لەلایەن زانا( هۆرتۆن)وە دەرکەوت لە زانیارییە چەندییەکان و هاوكێشە هایدرۆلۆجییەکانی وەکو هاوكێشەی Rational و Snyder و چەندین هاوكێشەی تر کە پەیوەندییان بە بڕی( ئاوی ڕێکردووەوە هەیە لە حەوزە ئاوییەکاندا) دەکۆڵێتەوە.[ ئینگـ : quantity geography] { ئاو. ل. 260}.

جێۆگرافی ناس/cěogirafî nas: نتـ:[ جێۆ] کارناسی جوغرافیا، پسپۆری جوغرافیا [ ئینگـ : geogtapher].

زانستی جێۆگرافی/zanistî cěogirafî: نتـ:[ جێۆ] ئەو زانستەیە کە دەکۆڵێتەوە لە مەڕ جێۆگرافیا.[ ئینگـ : geography] .

جێۆلۆجیا/cěolociya: نتـ:[ جێۆ] زەوی زانستی. زانستەزەوی.[ لا : geologia].

پێکهاتەجێۆلۆجییەکان/pěkhatecěolocîyekan: نتـ:[ جێۆ] بریتییە لە چینێك یان چەند چینێك لە بەردەکان کە هەمان خەسڵەتی بەردێتییان هەیە لە هەر شوێنێک دابن، وە ناوی هەر پێکهاتەیەک بەناوی گوندێکەوە یان ڕووبارێکەوە ناودەبرێت کە نزیکە لەو شوێنەی کە بۆ یەکەم جار ئەو جۆرە پێکهاتە بەردەی تێدا بینراوە.[ ئینگـ : formation]{ ئاو، ل، 136}.

جێۆلۆجیای ئابووری/cěolociyay abûrî: نتـ:[ جێۆ]

جێۆلۆجیای ئاوی/cěolociyay awî: نتـ:[ جێۆ] ئەو زانستەیە کە بەتایبەتی دەکۆڵێتەوە لە ئاوی ژێر زەوی.

جێۆلۆجیای ئەندازیاری/cěolociyay endaziyarî: نتـ:[ جێۆ]

جێۆلۆجیای پێکهاتن/cěolociyay pêkhatin: نتـ:[ جێۆ] ئەو لقەیە لە زانستی زەویناسی دا کە لە شێوە و ریزبوون و پێکهاتنی ناوەوەه‌ کەڤرەکان دەکۆپێتەوە بە تایبەتی سەسفکردن و پۆلێنکردن و دیاریکردنی ڵێکهاتنەکانی وەک چینە چەماوەکان و لێکترازاوەکان و نێوانە رووەکان.

جێۆلۆجیای دەریایی/cěologiyay deryayî: نتـ:[ جێۆ] بریتییە لە لێکۆڵینەوە بۆ پێکهاتە و دروستبوونی زەوی ژێر ئاو لەگەڵ خەسڵەتەکانی بەرد و پێکهاتەکانی.[ ئینگـ : marine geology]{ ئاو، ل، 202}.

جێۆلۆجیای مەیدانی/cěolociyay meyidanî: نتـ:[ جێۆ]

جێۆلۆجیای مێژووی/cěolociyay mêjûî: نتـ:[ جێۆ] بەو بەشە سەرەکیە دەگووترێت لە زەویناسی کە لە گەشەسەندنی زەوی دەکۆڵێتەوە، لەدروستبوونییەوە تاوەکو ئێستا.

جێۆلۆجیای نەوت/cěolociyay newit: نتـ:[ جێۆ] ئەو بەشەیە لە جێۆلۆجیای ئابووری کەلەبنچنەو دروست بوون و کۆچکردن و کۆبوونەوە و دنرهێنانی هایدرۆکاربۆنەکان دەکۆڵێتەوە بەهاوبەشی لقەکانی تری.

جێۆمۆرفۆلۆجیا/cěomorfologiya: نتـ:[ جێۆ] زانستی شێوەی زەوی : زانستێکە گرنگی دەدات بەلێکۆڵینەوە لە سەر دیاردەکانی تایبەت بەڕووی زەوی لە ئیستادا و لە ڕابڕدووشدا وە ئەو هۆکارە کاریگەرانەی کە بوونەتە هۆی دروستبوونی ئەم دیاردانە.[ ئینگـ : geomorphology]{ ئاو، ل، 145}.

جێۆمۆرفۆلۆجی رووباریی/cěomorfologî řûbarîy: نتـ:[ جێۆ] ئەو شێوانەی کە بە‌هۆی ئاوەوە دروستدەبێت لە سەر ڕووی زەوی.[ ئینگـ : fluvial geomorphology]{ ئاو، ل، 133}.

جێۆهایدرۆلۆجی/cěohaydrologî: نتـ:[ جێۆ] زانستی ئاوی زەوی : هەڵدەستێت بە لێکۆلینەوە لە ئاوی ناو خاك و ناو زەوی هەروەها جۆرەکەی و جووڵەكێشی لە ناو زەویدا.[ ئینگـ : geohydrology]{ ئاو، ل، 145}.

.

.

.

.

.

 

.

.

.

.

.