شكان/şikan: کتپ: [ شک ڕەگی چاوگی ( شکان)ـە]

1 . ئشکياين، تووتووخین، داقولين، دەرزین، دووپارچەوکەرت بوون، مەڕیایی، شکەستن( فە)، شکیان _ شکین، کراک، لەتبوون، مەڕيای، مڕيەی، وردوخاشبوون : پارچەبوونی تشتی ڕەق.[ ئینگـ: Crack]

2 . بەزین لەشەرێکدا، تەقەتێکەوتن، هەڵاتن، ڕەوین. 

3 . دابەزين، شکيان، کەمبوونەوە، لەکەمیدان، هاتنەخوارەوەی نرخی کاڵایەک.

3 . تسان.

شكانەوە/şikanewe: کتپ: [ شکان+ ئەوە] بێکەیف و خەفتباربوون.    

شكانن/şikanin: كتپ:[ کباش][ ئەردە][ شكان+ ن( دن)]

1 . هۊردکردن، شکاندن.  

2 . تسانن.

3 . شکەس دان لەجەنگ.

4 . ئەڵشکیان لەناو خەڵکان.  

5 . خامێش کردن.

شكاننەوە/şikaninewe: کتپ:[ ئەردە]

1 . شکاندنەوە، چشتی توند و سفت شل کردنەوە.

2 . ڕاوەشاندن، تەکاندن، جووڵاندن

شكانی ئێسک/şikanî êsik: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : ئێسک شکان : Fracture].  

شكاو/şikaw: ف:[ شکان]   

1 . چەپڕەک، چەپڵەک، شکاندراو، شکستە، شکەستی، شکێندراو،   شکاندراو، شکستە، شکەستی، شکێندارو، شکياگ، شکياو، لەتبوگ، لەتبوو، مەڕيا، مڕيا، مڕيەی، هوورد : چشتێکی ڕەق بووە، پارچەپارچە بووبێت. بۆ کەلوپەلیش دەبێت.

2 . کە نرخی کالایەک هاتبێتە خوارەوە.

3 . مرۆڤێک ڕیسوا بوو بێت.   

شكاوە/şikaw: ف:[ شکاو+ ئە]    

شكاوی/şikawî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە شکاوەوە هەبێت. شکستی ، شکیاوی،

:: تشت بەشکاوی نافرۆشرێت.

شكێنşikên: كتن: شک( شكان)+ ئێن] شکێنەر.

کەسێک یان ئامێرێک کە تشت دەشکێنێت.[ ئینگـ: breaking]

هەروەها پاشگرێکە لە زمانی کوردی زۆر وشەی لێدروست دەکرێت.

شکێناندن/şikênandin: کتپ: شکاندن.

شکێنە/şikêne: نتـ:[ بۆ تەشلک ئەوجا بۆتە جۆرە نانێک ]

شکێنەر/şikêner: نفا:

شکیا/şikya: ئانفا:[ کباش] هـۊردبۆ، شکا.

شکیاس/şikyas: ئانفا:[ کباش] هـۊردبـۊیە.

شکیاگ/şikyag: ئانفا:[ ئەردە] شکاو.

شکیان/şikyan: کتن:[ کباک][ کباش] شکان، داهاتن، خواربوونەوە، تڵیشیان، ترەکیان، درزبردن، بەزین، هەڵهاتن.

شکیانەوە/şikyanewe: کتپ: [ شکیان+ ئەوە] شکانەوە، شل بوونەوە، خاوبوونەوە، دوواوەدان، لاوازبوونەوە.

شکیاو/şikyan: ف:[ کباش] شکاو.

شکیانی زەوی/şikan: نتـ:[ شكیان+ ی+ زەوی] جێگۆڕینی زەوی، کەڵش، شەق.[ ئینگـ:Fault ]

شکینا/şikyan: ف: شکاندی. 

شکیناندن/şikyan: کتن: شکاندن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 471}

  شکان لە نموونەی ئاوێتەی وەک پەیڤی لێکدراو و داتاشراو دا    

بەخۆداشكانەوە/bexodaşikanewe: کتپ: شەرمگرتن.

بەڵێن شكاندن/beľênşikandin: كتپ:[ شكان+ دن] بەڵێن نەبردنەسەر.

:: … کە واتای بەڵێن شکاندن بۆ بانگاشەی سیاسەتی ئەوان دەگەیەنێ. بەمجۆرە نایانەوێ ئەو بەڵێنانە بشکێنن کە بە دەنگدەرانیان داوە، چونکە ئەگەر وابکەن ئەوە باش دەزانن گەل سزایان دەدات و لە هەلبژاردنی داهاتوودا ئەو هەموو دەنگە بەدەست ناهێننەوە. { شۆرش}

بەتەورشکاندن/betewirŝikandin: کتن:[ بە+ تەور+ شکاندن] بەییوربڕین.

پەیمان شكاندن/peyman şikandin: كتپ:[ شكان+ دن]

{

قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە ناو کورد دا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵـم پەیمان شکاندن؟

}{ هێمن}

پەیمان شكێن/peyman şikên: ئانفا:[ پەیمان+ شك( شكان)+ ئێن] بێبەڵێن، بێپەيمان.

پشت شكان/pişt şikan: کتپ:

{

آخری ای لا مەچین، بی تو ویرو کوو بچم؟

هرچی کەسم دی تو نین، بی تو ویرو کوو بچم؟          

بی تو نەمەن طاقەتم ، مردم و اژ پا کەتم 

شادی و شوقم تو بیـن، بی تو ویرو کوو بچم؟

بی تو من ومال چوول، بار خەمم هاوه کوول

دردو خصەم ها کەمین، بی تو ویرو کوو بچم؟

بی نەفەس و نیمه گیان ، داخ تو پشتم شکان

بووری و گیـانم بسـین، بی تو ویرو کوو بچم؟

}{ غزل لکی}

پشت شکێن/pişt şikên: نتـ:[ پشت+ شکێن( شکان)] بێزارکەر.[ ئینگـ : Back breaking].

پۆشکاندن/poşikandin: کتپ: سەرکێشی، پێدرێژی.

پێشكان/pêşikan: کتپ:

پێشكاو/pêşikaw: کتپ: لاقشکاو.

تێشكان/têşikan: کتپ:    

تێشكاندن/têşikandin: كتپ:[ شكان+ دن]  تووشی زیانکردن، کەسێکی بەجنێو و زماندرێژی شکاندنەوە

تێشكاندنەوە/têşikandinewe: كتپ:[ تێ+ شكاندنەوە] 

تێشكاو/têşikaw: ئانفا:[ تێك+ شكاو( شکان)] بوردزاو، بەزيا، بەزياگ، بەزيو، تووشی شکستی بوو، تێچوو، تێشکاو، چاڤترسەنۆك، دۆڕاو، دۆڕيا، دەوڵەتکەتی، ژێرکەوتوو، شکاو، شکست، شکستخواردوو، شکستهێناو، قژبوو، گاڕبوو، مەغڵوب.

تێشكاوی/têşikawî: ئانفا: ژاکاوی، شکاوی. 

تێکشکان/têkşikan: کتن:[ تێک+ شکان]

1 – بۆخواردن، ژێرکەوتن، قسەپێنەمان، بەزين، چەمان، دۆڕان، شکەس، شکەست، شکەستەك، شکس، شکست، شکستی، نسکۆ، نهووم. 

2 – تێپەڕین، ڕابردن بەبێ هەست و خشە. 

3 – لەنێو یەکتردا شکان و پارچەکانی تێکەڵ بەیەکتربوون. [ ئینگـ : crash ]

4 . ئەرەنیای، ئەرەنیەی، بازین، بەزان، بەزين، پەسبوون، پەسی، تووشی شکستی هاتن، تێچوون، چێرکۆتەی، خچان، خرچان، خيچان، داڕنان، دانان، دانيان، دۆڕان، دۆڕاندن، دۆڕايای، دۆڕنای، دۆڕيان، دۆڕيای، زيان ديتن، زيانکردن، زيان کەردەی، ژێرکەفتن، ژێرکەوتن، شکان، شکستخواردن، شکسواردەی، قژبوون، کۆڵدان، کیسەنەشیەی، گاڕبوون، لەکیس چوون، نیایرە.  کيسەنەشيەی، گاڕبوون، لەکيس چوون، نيايره .  

5 . پاڵاوتن، پڕتافيان، پڕتافين، پشتدان، پەزان، ترازيان، ترۆقە، تەورين، تێتەقاندن، ڕاکردن، ڕاکردن لەشەڕ، ڕۆينەکونا، ڕووينەکونا، ڕەڤ، ڕەکۆسە، ڕەو، شکان لەشەڕ،  شکستخواردن، شکست هێنان، شک يان، قڵپ بوونەوە، کۆڵدان، لەشەڕی بازدان، نوشست هێنان، مەتاڵ فڕێدان، وەبنکەوتن، وەزين، هۆرئامای، هۆرمێڕيای، هەڵاتن، هەڵاتن لەبەر دوژمن.

تێكشكاندن/têk şikandin: كتپ:[ تێك+ شكاندن] بۆڕدان، بەزاندن، بەزانن، بەزنای، بەزنهەی، بەسەردازاڵبوون، پەزاندن، تووشی شکستی کردن، حيزنای، زەبوون کردن، شکست پێدان، شکستدان، قژکردن، کۆڵپێدان، گاڕدان.

تێکشکاو/têkşikaw: ئانفا: لەنێو یەکتریدا شکاو و پارچەکانی تێکەڵ بەه‌ەکتر بووبێت.  

تینوایەتی شكاندن/tînwayetî şikandin: كتپ:[ شكان+ دن]

جام شكاندن/cam şikandin: کتپ:

حورمەت شكان/ĥurmet şikan: کتپ: ڕێزشکان، قەدرشکان.

داشکان/daşikan: کتن:[ دا+ شکان]

1 . تێک شکان.

2 . هەڵەوگەڕان، هەڵەوگەڕیان، مووچیان، مووچیانەوە.

داشکاندن/daşikandin: کتپ:[ دا+ شکاندن]

1 . داکوژاندنەوە، دوایی پێهێنان.

2 .  داخستە شکاندنی ئاو بۆ لای زەوی و زار، بەرەڵاکردنی ئاو.

3 . نووشتاندنەوەی کەناری جل و بەرگ. درزگرتن بەدروونەوە و ئیتر.

4 . ئەرەماڕتەی، ترووکاندن، تووکاندن، تەقاندن، ماڕتەيرە( هـ).  

داشکانن/daşikanin: کتپ:[ ئەردە] داشکاندن.

داشکیان/daşikiyan: کتن:[ ئەردە] مووچیانەوە، هڵەوگڕیان، داکووژیان، داخران.

داشکاندن/daşikandin: کتپ:[ ئاب][ دا+ شکاندن]

1 . لە حەساو کەم کردنەوە، لێدەرهێنان، لێکەم کردنەوە، دابەزاندن : ئەژماردنی چشتێک لە چشتێکی تر.

:: لەم پارەیە ڕۆژانەی خۆتی لێداشکێنە.

2 . ووردکردن.

داشکاندنی باج/daşikandinî bac: کتپ:[ماف][ ئینگـ :  abtement of taxes]{کارگێری، ل، 1}.

داشکاندنی سزا/daşikandinî siza: کتپ:[ماف][ ئینگـ :  Mitigate]

داشکاندنی نرخ/daşikandinî nirx: کتپ:[ماف] بەهۆی زۆری کأین[ ئینگـ :  volume discont]{کارگێری، ل، 295}.

داشكانن/daşikanin: کتپ: داشکاندن.

داشكاو/daşikaw: کتپ:

داشكاوی/daşikawî: کتپ: شکياگی، کەلی، هوودی.

دەست شكان/dest şikan: کتپ:

دەست شكانەوە/dest şikanewe: کتپ: لادان و خستن بەلای تردا دێت.

:: دەست شکانەوەی ئۆتۆمۆبیل. 

دەست شكاندنەوە/dest şikandinewe: کتپ: زۆرانبازی بۆ زانینی کێ زۆر بەهێزە لە نێوان دوو کەس دا.

دەشكان نەهاتوو/deşikan nehatû: شڕ: شکست هەڵنەگر، کۆڵنەدەر، نەبەز.

دەرگەشكاندن/derge şikandin: كتپ:[ شكان+ دن] دەرگاشکاندن.

دەمشكاندن/dem şikandin: کتپ:[ دەم+ شکاندن] کپکردن.

دڵشكان/diľşikan: کتپ:[ دڵ+ شکان] ئاران، ئازاردران، تۆراندران، تووڕيکران، خەمبارکران، دڵئێشان، دڵئێشای، دڵڕەنجان، دڵ ڕەنجای، دڵمەڕيای، دڵمێڕيای، دڵ يێشان، ڕەنجان، ڕەنجيای، زيزکران، عەزيەتدران، قەڵسکران، قەهرپێدران، گەهراندران، مەلوولکران، ناڕازیکران، ناڕەحەتکران، ناقایلکران. 

{

غەمزەدەی خۆتم نیشانەی تیری موژگانم مەکە
عاشقی رووتم عەزیزم تیرەبارانم مەکە
بەس دڵم بشکێنە بەم ئەبرۆیە بۆ ماچی دەمت
بمدە بەر تیغ و لە سەر هیچێ لە گریانم مەکە

}{ وەفایی}

دڵشكاو/diľşikaw: ئانفا:[ دڵ+ شکاو( شکان)] ئازارديتوو، ئازاردراو، برك، بێمەيل، تۆراو، تووڕە، جونگە، دڵ ئێشاو، دڵتەزيو، دڵخۆر، دڵخورد، دڵخوەر، دڵ ڕەنجاو، دڵڕەنجاگ، دڵشکست، دڵ شکستە، دڵشکسە، دڵشکەست، دڵشکەستە، دڵگران، دڵگەرم، دڵگير، دڵ لەخشيای، دڵمای،دڵمەڕيا، دڵمەن، دڵمەند، دڵمێڕيا، دڵنارەحەت، دهۆ، ڕووگير، ڕەنجاو، ڕەنجەڕۆ، ڕەنجيا، ڕەنجياگ، زوور، زوير، زيز، سڵ و قوشقی، سك، سەرگران، سەرگەشتە، عاجز، عێجز، عێدز، قارس، قاڵس، قەڵس، قەهری، قين کەردە، لالووت، لووتخوار، لووتەلا، ملول، مەلول، ناڕازی، ناڕازيکراو، ناڕەحەت، ناقايل.

داڵدەدوری تێشکاوان/daľdedurî têşikawan: كتپ:[ تێك+ شكاو( شکان)] پەنادەری شکستخواردووان.

دوژمن شكاندن/dujmin şikandin: کتپ: سەرکەوتن، بردنەوە.

دیوار شكاندن/dîwarşikandin: کتپ:

راشکان/řaşikan: کتن:[ ڕا+ شکان]

1 . بەسەرچوون، تێپەڕین، شەق و لەت بوون.

:: شەو راشكا : شەو شەق بوو.

2 . درەنگ هاتن.

راشکاندن/řaşikandin: کتپ:[ کباک]1- تێپەراندن. 2- ئامادەکردن، توندو تۆڵ کردن. 

راشکێن/řaşikên: کتن: تێپەڕێن.

راش و ڕووت ڕاشەكان/řaş û řût řaşekan: نتـ:[ ئەردە] ڕەش وڕووت. 

ڕۆژووشكان/řojûşikan: کتپ: مەبەست لە خوورادن و خوواردنەوە لە کاتێکیدا. کە مرۆڤ بەڕۆژوو بێت،

ڕۆژووشكاندن/řojûşikandin: كتپ:[ شكان+ دن] نان و ئاو و خوواردەمەنی خوواردن لەکاتی ڕۆژووگرتنێدا.

ڕێگەشكاندن/řêge şikandin: کتپ:

زمانشكاو/zimanşikaw: ئانفا: پسك، ترتری، تور، زمان بەگرێ، زمان فس، زمانلەگۆچوو، زوان بەگير، لالووتە، لاڵەپەتە.

سەرشکان/serşikan: نتـ:[ سەر+ شکان]

سەرشکاندن/serşikandin: کتپ:[ سەر+ شکاندن] سەرشکانن.

سەرشکانن/serşikanin: کتپ:[ سەر+ شکانن] سەرشکاندن.

سەرشکێنە/serşikêne: نتـ:[ ئەردە][ سەر+ شك( شکان)+ ئێنە]

1 . سەرەشکێنە : دابەشکردنی پاشماوەی چشتێکی بەشکراوە بەسەر بەشەکاندا.

2 . دابەشکردن : پاڕە یان کەلوپولێك بەسەر چەند کەسێکی دابەشێنەوە. کەهەر کەسەی بەشی خۆی ببات، پارە یان هەر چشتێکی تر هەر بەو شێوەیە لەچەند کەسێکی خۆیی کۆ و خڕکردنەوە.    

.

.

.

.