تەواو ¹ /tewaw: ئان، ن:[ ع : تمام]
1 – سپ، دەق، بێخەوش، بێعەیب، بێغەوش، بێنەنگ، ڕێكوپێک.[ ئینگـ : accurate]
:: قسەیەكی زۆر تەواو و ڕێكوپێكی كرد.
:: مانگی ئەمشەو تەواوە.
3 – خلاس، نەماو.
4 – كۆتایی، دوایی.[ ئینگـ : Finish]
:: تەواوی لەشم دێشێ!.
:: تەواوی عالەم دەزانێ.
تەواوبوون/tewawbûn: كتن:
1 – بڕان، پەككەوتن، بچڕان، پسان.
2 – بەجێگەیشتن، كۆتاتی پێهاتن.
3 – خلاس بوون.
:: تەواوی پوڵەكانم تەواو بوون.
4 – مردن و گیاندان.
5 – ئاوهاتنەوە، ڕەحەت بوون.
.
.
___________________________
تەواو ² /tewaw: ئاك: بەگشتی، تێكڕا.
تەواوەتی/tewawetî: ئاكتـ:[ تەواو+ ئەتی] گشت، هەموو، تەواو.
:: تەواوەتی كارەكانم بەتەنێ تەواوكرد.
تەواوبوونی با/tewawbǔnî ba: كتن:[ كەش] باخستن، وەستانی با.
تەواو کەر/tewaw ker: ئانفا:[ تەواو+ كەر( كردن)]
1 – كۆتایی پێهێنەری كار و ئارێشەیەك.
2 – كەسێك یان شتێك كە تەواوی و گشتبوون پێكبێنێ، كامل كەر.
:: پیاو بێ ژن تەواو نیە،
:: ژن تەواوكەری پیاوە.
تەواوكراو/tewawkiraw: ئانتـ:[ تەواو+ کراو( كردن)] جێبەجێکراو.[ ئینگـ : Accomplished].
تەواوكردن/tewawkirdin: كتپ:[ تەواو+ كردن]
1 – بڕانەوە، دوای پێهێنان، كۆتایی پێهێنان. [ ئینگـ : Finish ،integration ]
2 – بڕینەوە، دوای هێنان، بەئەنجام گەیاندن.
:: كارەكانم تەواوكرد.
3 – خلاس كردن، نەهێشتن.
:: دەرسەكانم هەموو تەواوكرد.
4 – مردن و گیاندان.
5 – بڕینەوەی ئارێشەیەك و بەئاكام گەیاندن.
6 – برن سەری( كباك)، بردنەسەر.
7 – [ ئینگـ : integration].
تەواوی/tewawî: ئانتـ:[ تەواو+ ئی] تەواو، گشتكەس، هەموو.
:: تەواوی خەڵكی شار چووبوونە تەماشای پاڵەوانبازیی، خشتی، گوزیری، گوزووزی.
تهواوی ئاژهڵان/tewawî ajeľan: نتـ:[ تەواوی+ ئاژەڵان] ( له دهڤهرێكدا)، فاونا، ئاژهڵنامه، گیانهورنامه.[ ئینگـ : Fauna].
جۆری تەواو/corî tewaw: نتـ:[ ئینگـ : integer type]
ژمارەی تەواو/jimarey tewaw: نتـ:[ ژمارە+ ی+ تەواو][ ئینگـ : integer ، whole number]
ناتەواو¹/natewaw: ئانتـ:[ نا+ تەواو] نیڤچۆ، نیڤچە، پڕندرووس.
ناتەواویی/natewawîy: نچ:[ ناتەواو+ ئیی] ناگوزیری، دەستکورتی، کۆتایی، پایان، دووایی.
.
.
.
.