خاتوون/xatûn: ن: ئامنی، بانوو _ کەیبانوو _ کەيوانوو، بیبی( تور)، خا، خات( هـ) _ خاتە، خاتوو، خاد، خان، خانم(خانم خاس)، کابان، پای _ یایە : وشەی رێزگرتن بۆ ژنان.
:: پۆشاكی خاتوون.
خاتوونانە/xatûne: ئاكتـ:[ خاتوون+ ئانە] بانووانە، خانمانە، یایانە: وەكو شێوە و ئاكاری خانمان.
خاتوونی خاتوونان/xatûnî xatûnan: نتـ: بانووی بانووان، خانمی خانمان.
خاتوونێ/xatûně: نتـ:[ خاتوون+ ئێ] ووشەی دواندنی خاتوون.
.
.
__________________________
خاتوون/xatûn: ن:[ ئاین] شوێنی چاودێری و خوداپەرستی سۆفییەکان. { مەلا مەحموودی گەڵالەیی، ل، ٥٦٠}
.
.
_________________________
خاتوون/xatûn: ن:[ ناڤ] نێوی ئافرەتانە.
:: خاتوون ئەستی دێیەکە لە دەڤەری شاری مەهاباد.
.
.
______________________
ماسی خاتوون/masî xatûn: نتـ:[ ماسی+ خاتوون] جۆرە ماسییەکە لە ئاوە گەرمەکانی دەریاکان دەژێت، درێژی نزیکەی مەترێک دەبێت و کێشی دەگاتە 10 کیلۆگرام.[ ئینگـ : Lady fish][ ناوی زانستی : Elops]
.
.