فرە/fire: ئاک، ئان:
1 . ئێجگارزۆر، بێداد، بێ ژمار، بێشو( ئەردە)، پڕ، پوڕ، زۆر، زەبەند، زەحف، زیا، فراوان، گەورە، گەلەک : gelek، گەلێک ، مشە _ مشەمەر.[ ئینگـ: poly]{ گیو، ل، 668}{ پەزیشکی، ل، 276}.
:: ئەڕام فرە وە نرخە ک ئێ نمایشگا لە کرماشان بویاتاد.{ تاقوەسان}
2 . [ ئای تی] چەند _ چەندانە، چەندین: دوو یا چەند هەند، هێندانە.[ ئینگـ: Multi].
فرەئایینی/fireayînî: نچ:[ فرە+ ئایینی]
فرەئەرکی/fireerkî: نتـ:[ فرە+ ئەرک+ ی] >< تاک ئەرکی.
:: فرەئەرکی لە بیرمەکە، تاک ئەرکی تاقی بکەرەوە.{ پاولۆ کاردینی}
فرەبابەت/fire babet: نتـ:[ فرە+ بابەت]
فرەبەخش/firebexiş: ئانتـ:[ ئای تی] فرەوەشان.[ ئینگـ: Multicast].
فرەبوون/firebûn: کتن:[ فرە+ بوون] فراوان وگوشادبوون.[ ئینگـ: multiplication].
فرەبوش/firebuş: ئانتـ: چشتێکە بەشی زۆرانی تێدا بێت. یان زۆر بەش بەش بێت.
فرەبێرێتەر/frebêrêter: ئانتـ:[ ئاڤێستایی، پهـ: فەربەرتار] نازناوی چوارەمین مووغە کاری ئامادەکردنی کەرەستە و کەڵوپەڵ وپێویستی دانانی ئەوان لەبەردەستی پێشەوای گەورەتربووە.
فرەبێژ/firebêj: نفا:[ فرە+ بێژ( ئیژتن)] زۆربڵێ، سازندە.
فرەپەنجەیی/fireîpenceyî: نتـ:[ فرە+ پەنجەیی] زۆری پەنجە.[ ئینگـ: poly dactylism]{ پەزیشکی، ل، 277}.
فرەپسپۆری/firepisporî: نچ:
:: مەڵبەندێکی فرەپسپۆڕیی تەندروستی لە شاری سلێمانی کرایەوە.{ خەلک}
فرەتوورەکەیی/firetûrekeyî: نتـ:[ فرە+ توورەکەیی][ ئینگـ: poly cystic]{ پەزیشکی، ل، 277}.
فرەجەمسەر/fire cemser: نتـ:[ فرە+ جەمسەر]
:: فرەجەمسەری ناو یەکێتی هۆکاری ئاڵۆزییەکانە لەگەڵ پارتی.{ سپی مێدیا}
فرەحیزب/fireĥîzib: نتـ:[ فرە+ حیزب] فرەپارت.
فرەخاوەن/firexawen: نتـ:[ فرە+ خاوەن]
:: نەوتی فرەخاوەن و شاری بێخاوەن.{ شارپرێس}
فرەخەیاڵ/firexeyaľ: نتـ:[ فرە+ خەیاڵ] کەسێکە ئاوات و مزاری زۆربێت.
فرەخۆر/firexor: نتـ:[ فرە+ خۆر] زۆرخۆر.
فرەخۆری/firexorî: نچ:[ فرەخۆر+ ی] زۆرخۆری.
فرەخوایی/firexwanî: نچ:[ فرە+ خوایی] فرە ئیزەدی.
فرەخوەش/firexweş: نچ:[ فرە+ خوەش]
فرەخولانەوە/firexulanewe: کتن: .[ ئینگـ: Multirotation]{ زیوار، ل، 160}
فرەخوێنی/firexwênî: نتـ:[ فرە+ خوێنی] خوێنزۆری.[ ئینگـ: poly emia]{ پەزیشکی، ل، 277}.
فرەددانی/firedidanî: نتـ:[ فرە+ خوێنی] ددانزۆری.[ ئینگـ: poly donta]{ پەزیشکی، ل، 277}.
فرەڕاگەیێنەکان/fireřageyênekan: ن:[ ئای تی] فرەڕاگەیەنەکان، ڕەنگاڵە.[ ئینگـ: Multimedia].
فرەڕەگەز/fireřegez: نتـ:[ فرە+ ڕەگەز]
فرەڕەنگ/fireřegn: نتـ:[ فرە+ ڕەنگ] ڕەنگاوڕەنگ.[ ئینگـ: poly chromatic]{ پەزیشکی، ل، 277}.
:: عەشتار، هونەرمەندێكی فرەڕەنگی ئیسرائیلی.
فرەڕەهەند/fireřegn: نتـ:[ فرە+ ڕەهەند]
:: فوئادی سۆسیالیست، فوئادی خوازیاری فرەرەهەندی.{ کۆمەڵە}
فرەڕوو/fireřû: نتـ:[ فرە+ ڕوو] دووڕوو.
فرەڕوویی/fireřûyî: نچ:[ فرەڕوو+ یی] دووڕوویی.
فرەزان/firezan: نتـ:[ زەن][ فرە+ زان] زۆرزان.
فرەزانی/firezanî: نچ:[ زەن][ فرەزان+ ی] زۆرزانی.
فرەزانا/firezana: نتـ:[ فرە+ زانا] زۆرزانا.
فرەزانایی/firezanayî: نچ:[ فرەزانا+ یی] زۆرزانایی.
فرەزمان/fireziman: ن:[ ئای تی][ ئینگـ: Multilanguage].
فرەزمانزان/firezimanzan: نتـ:
:: دانیشتن لەگەڵ ئەو فرەزمانزانە ئەمریکایییەی، کە ئەوینداری زمانی کوردییە. { ڕووانگە}
فرەژنی/firejinî: نچ:[ فرە+ ژنی]
فرەژوور/firejûr: کتن:
فرەشیری/fireşîrî: نتـ:[ فرە+ شیری] شیرزۆری، مەمک بزوتن.[ ئینگـ: poly galactia]{ پەزیشکی، ل، 277}.
فرەڤەهەر/firevehir: ن:[ ئاڤێسـ: ] ناوکە و گەردیلەیەکی خودایی یە، لەناخی بوونەوە هاتووە، دەبێتە هۆی ڕوونکردنەوەی ڕێیژیان و ڕێنمایی کردنی مرۆڤ بۆ بارە چاکەکانی ژیان.
فرەقەشەنگ/fire qeşeng: نتـ:[ فرە+ قەشەنگ] زۆرجوان.
فرەکەش/firekeş: ئاکتـ: چەندجار _ چەنجار، زۆرجار، فرەجار.
فرەکردار/firekirin: کتپ:[ ئینگـ : multitasking].
کۆمیوتەری فرەکردار/firekirin: کتپ: بەو سیستەمە بەکارخەرییانە یان کۆمپیوتەرانە دەوترێت کە دەتوانن چەندین پڕۆگرام و نەڕمەواڵە لەهەمانکاتدا بەکاربێنن. هەندێک لە سیستەمە کارگێڕییەکان پاڵپشتی لە فرەکرداری ناکەن نموونە : ئای ئۆ ئێس. [ ئینگـ : Computer multitasking].
فرەکرن/firekirin: کتپ:[ باد] زۆرکردن.
فرەکوولتور/firekûltûr: نتـ:[ فرە+ کوولتوور] فرە کەلتوور
فرەگەڕ/firegeř: نتـ: زۆرگەڕ، هەڵەگەڕ، گەڕا، وێڵگەر.
فرەگۆشە/firegoşe: کتن: .[ ئینگـ: Multiangular]
فرەگوشاد/fireguşad: نتـ:[ فرە+ گوشاد] زۆرگوشاد.
فرەگێل/firegêl: نتـ:[ فرە+ گێل] زۆرگێل.
فرەلا/firela: کتن: .[ ئینگـ: Multilateral]
فرەلایەنی/firelayenî: کتن:
فرەلێكچوون/firelêkçûn: نتـ: [ فرە+ لێكچوون] فرەهاوتایی.[ ئینگـ : actionomorphic]{ زیوار، ل، 16}
فرەماگ/firemag: نتـ:[ فرە+ ماگ] چشتی کۆن، کۆنە، پەزیرە( ئەردە).
فرەمەهکی/firemehikî: نتـ:[ کباک][ فرە+ مەهکی] فرەبێنوێژی، فرەحەیزی.[ ئینگـ: poly menorrhea]{ پەزیشکی، ل، 277}.
فرەمێرد/firemêrd: نتـ:[ فرە+ مێرد]
:: فرە مێردی و گەڕەلاوژێی سێكسی.{ کەریم ئەحمەد}
فرەناوکی/firenetewe: نتـ:[ فرە+ ناوکی][ ئینگـ: poly nuclear]{ پەزیشکی، ل، 277}.
فرەنەتەوە/firenetewe: نتـ:[ هـ]
فرەنیشاندەر/firenîşander: نتـ:[ هـ]
:: پڕۆژەى ڕووپێوى هێشوویی فرەنیشاندەرى (mics) بە هاوکارى رێکخراوى یونیسێف.{ هەرێم}
فرەواچ/firewaç: ئانتـ:[ فرە+ واچ] بەژۆک، بەربێژ، بەسبێژ، بلبلە، بلووێربەزێن، پەلپەل _ پلپلێ( کباک)، پوچبێژ، تووشمال، چاوەش، چەنەباز، چەنەدرێژ، چەنەسووک، چەنەهەراش، چەوچەو، چیڕەدرێژ، دەڤ شیلی، دەمەتقێن، دیواندڕ، درێژدادڕ، زاتدار، زماندرێژ، زۆرڕەو _ زۆرڕۆ( هەولێر)، فرەدوو، قەرەچەناخ، لاتاقەوچ، لۆترەوان.[ ئینگـ : prattling ، prattler , prattled]{ سەلاحەدین، ل، 676}.
فرەنەتەوەیی/fireneteweyî: کتن:
فرەواچی/firewaçî: نچ:[ فرەواچ+ ی] زۆربڵێییی.
فرەوەر/firewer: نتـ:[ هـ][ فرە+ وەر] زۆرخۆر
فرەوەڕ/fireweř: نتـ:[ فرە+ وەڕ] مەبەست لە مەردوومی سازندە، سەگی هەڵەپاس.
فرەهاوتایی/firehawtayî: نتـ: [ ] فرەلێكچوون.[ ئینگـ : actionomorphic]{ زیوار، ل، 16}
فرەهاوهێزی/firehawhêzî: کتن: .[ ئینگـ: Multivalent]{ زیوار، ل، 160}
فرەهەنگاو/firehengaw: کتن: فرەقۆناغ.[ ئینگـ: Multistage]{ زیوار، ل، 160}
فرەیی/fireyî: نچ: زۆری چشت، مشەیی، فراوانی، مشەمری، بێشۆیی : واتا زۆرو زەوەند.[ ئینگـ: abundance]
.
.
__________
فرە/fire: ئان: تەنبەڵ، ترسەنۆک.{ گیو، ل، 668}
.
.
.
.