تەپ¹/tep: ئان:
1 – بەرانگهـ( کباک)، بڵح، تەپ، تەمبەڵ _ تەنبەڵ، تەوەزەل، تلار، خاوخلیچک، سست، لەشگران : كەمجووڵە لەكار و ڕۆیشتندا.
2 – [ کباک] تەفرە، فریو، فڕوفێڵ_ فێڵ، كەڵەک، گزیی.
3 -[ کباک] تەرپ، كپ_ كیپ، گران.
:: گووێ تەپ : گووێ گران.
تەپەتڕە/tepetiře: ئانتـ:[ تەپ+ ئە+ تڕ+ ئە] شلەپەتەڕیی، شلوشۆق، لەشگران، مردەلۆخە.
تەپبوون/tepbûn: كتن:[ تەپ+ بوون] بێحەوسەڵە و تەوەزەلبوون، تاقەتی كاروجووڵەنەبوون.
تەپكەر/tepker: نتـ:[ کباک] فێڵباز، تەفرەدەر.
تەپلۆس/teplos: ئانتـ:[ تەپ+ لۆس] لەشگران، تەمبەڵ، تەوەزەل.
تەپ لێكردن/tep lêkirdin: كتپ: تەپلێدان، فریودان.
تەپۆیی/tepoyî: نچ: پێقورسیی( لەڕۆیشتندا)، سستی( لە كاروباردا).
تەپی/tepî: نچ: سستی، تەنبەڵی.
.
.
______________________________
تەپ²/tep: ن:
1 – تەپک: پیسایی، پیسیی، گوو یان تۆپەڵەیەک گووی زۆری لەسەریەككراو.
:: تەپێک گوو.
2 – ڕیخ، شیاكە، تەپكە.
تەپاڵە/tepaľe: نتـ:[ تەپ+ ئاڵ+ ئە][ فار: تاپال، تپالە] تەپپالە( كهـ)، تپاڵا( ل)، تەپەرۆشک( هـ)، تەپكە، دەوەدەشتی، دەوەكێویلە، ساهەک( دەر)، سەرگین، سەنێر( کباک)، سەورۆ( دەر) سەهەن، كۆخە، كەشكوور، ڵاس، گەمڕە: ریخ و شیاكەی وشكەوەبوو كە بۆ ئاوردوو و سووتاندن كەڵكی لێوەردەگرن.
تەپاڵەپێژ/tepaľepěj: نفا:[ تەپاڵە+پێژ] كەسێک كە بە ڕیخ و شیاكە تەپاڵەی سازدەكات.
تەپاڵەدان/tepaľedan: كتن:[ تەپاڵە+ دان] شوێن وعەنباری تەپاڵەلێدان.
تەپەرۆشک/teperoŝik: نتـ:[ باد][ تەپ+ ئە+ رۆشک] تەپاڵە.
تەپەگوو/tepegû: نتـ:[ ئەردە][ تەپ+ ئە+ گوو] تەپک.
تەپک/tepik: نتـ:[ تەپ+ ک] تەپكە :سلەگووی لەسەریەک.
.
.
______________________
تەپ ³ /tep: ن:[ دەنگ] دەنگی تەپە.
تەپە/tepe: نتـ:[ دەنگ][ تەپ+ ئە]
1 – دەنگی كەوتنی شتی قورسی نەرم.
2 – دەنگی پێ، ترپە.
3 – دەنگی دەفە.
4 – دەنگی پێكەوتنی باڵی مەل لەعەرز و زەوی.
تەپەتەپ/tepetep: نتـ:[دەنگ] دەنگی لێدانی دڵ.
تەپتەپادڵ/teptepadiľ: كتن: لێدانی دڵ، دڵ لێدان.
تەپەتەپكردن/tepetepkirdin: كتپ: گرمەگرمكردن.
تەپپە/tepipe: نتـ:[دەنگ] تەپە، گرمە.
تەپاوتەپ/tepawtep: ئانتـ:[ دەنگ] دەنگی كەوتن و لێدانە.
دڵەتەپە/diľetepe: نتـ:[ دڵ+ ئە+ تەپە] توندلێدانی دڵ.
دڵەتەپێ/diľetepê: نتـ: دڵەتەپە.
.
.
_________________________
تەپ 4 /tep: ن:[ نخ][ بابا، سۆ، باد] ئاهۆ، بوورانەوە، پەركەم، خوو، فێ، گەشكە : نەخۆشیی فێداریی، بێهۆش، كاس.
تەپاكەوتن/tepakewtin: كتن: بێ هۆش بوون.
.
.
_________________________
تەپ 5 /tep: ن:[ جێۆ]
1 – گرد، تەپۆڵكە، تەپک.
2 – پێخوێ، پڕخوا: كۆگای چووكی لەسەریەک.
تەپە/tepe: نتـ:[ تەپ+ ئە] ئەژماز، بستۆ، تەپۆلكە، زورگ، زوزان، قەرات _ قەڵات، گرد _ گردۆلكە.
تەپەدان/tepedan: كتن:[ تەپ+ ئە+ دان] تەپدان، كۆكردنەوە، خەرمان كردن.
تەپەک/tepek: نتـ:[ تەپ+ ئەک]
1 – تەپڵەسەر( چیا).
2 – تەوقەسەر.
تەپەكڵاو/tepekiľaw: نتـ:[ ئەردە]
1 – تەپڵەكی سەركۆڵەكە و هەستوونی دەوارە.
2 – تەپەی ئارەقچن و كڵاو.
تەپەڵۆک/tepeľok: نتـ:[ تەپە+ لۆک] تەپۆڵۆكەی كێوان، سەر سەرەوی كێوان و هەستوونی دەوارە. تەپەی ئارەقچن.
تەپەڵووک/tepeľûk: نتـ:[ تەپە+ لووک] تەپەلۆک.
تەپەوتەڵان/tepeûtelan: نتـ:[ تەپە+ و+ تەڵان] زەوی و هەردی پڕشەپۆڵ، زەوی پڕلەكەند، كۆسپ، هەوراز ونشێو.
تەپەی سەر/tepey ser: نتـ:[ تەپە+ ئی+ سەر] بانەسەر، بان سەر.
تەپدان/tepdan: كتن:[ تەپ+ دان]
1 – لە سەریەككۆكردنەوە.
2 – پەڵاماردان، تەپدانەسەر.
تەپ دانەسەر/tep daneser: كتن:
1 – شاڵاوبردن، هەڵمەت بردنەسەر شتێک و داگیركردن.
2 – [ ئەردە] گەیشتنەوەسەر.
تەپ دانەسەریەک/tep daneseryek: كتن: لێككۆبوونەوە، كۆبوونەوەی بەتێكڕایی.
تەپک/tepik: نتـ:[ تەپ+ ک][ پەش، تپە. فار: تپە] تەپە.
1 – بەرزایی لە چیا بچووكتر، تەپۆڵكە، تەپۆكە، تەپۆڵە، گرد.
2 – كۆگایەک گڵ.
تەپڵاک/tepiľak: نتـ:[ تەپ+ ڵاک] تەپۆڵكە.
تەپۆكە/tepoke: نتـ:[ تەپ+ ئۆكە] تەپۆڵكە.
تەپۆلە/ tepoľe: نتـ:[ تەپ+ ئۆل+ ئە] تەپۆلكە.
تەپۆلک/tepoľik: نتـ:[ تەپ+ ئۆلک] تەپۆلكە.
تەپۆڵكە/tepoľke: نتـ:[ جێۆ][ تەپ+ ئۆڵک+ ئە] ئەراوەند، ئەرڤاز، باسک، بستوو، پۆزە، تەپە، تەپكە، تەپۆڵە، تەپلاک( رۆژ)، تەپەڵووک، زۆگ، كەل، كلكە، كووپک، گردەڵووک، گردی چكۆڵە، كۆسپایی ناوزەوی، گووپک، ملەكێو، هەردەم، هەرەم، هەرەزە، هەندەڤ، یاڵ.[ ئینگـ: Mound]
تەپۆڵكە تەپۆڵكە/tepoľke tepoľke: نتـ:[ تەپۆڵكە+ تەپۆڵكە] تەپودۆڵ، هەورازونشێو، زوورگ.
تەپۆڵكەی سەرچیایان/tepoľkeyserçiyayan: نتـ:[ تەپ+ ئۆڵكە] بەراز، بازگە، ترۆپكە.
تەپۆنكە/teponke: نتـ:[ تەپ+ ئۆنكە] تەپۆڵكە.
تەپودۆڵ/tepûdoľ: نتـ:[ تەپ+ و+ دۆڵ] تەڵودۆڵ، تەپۆڵكەتەپۆڵكە( زەویی).
.
.
__________________________
تەپ 6 /tep: ن:[ كەش]
1 – تەپومژ، تەمومژ. باڕووڤە، بووران، ڕەشەبا، زیپ.
2 – تۆز و خۆڵی زۆر.
تەپوتۆز/tepûtoz: نتـ:[ كەش][ تەپ+ و+ تۆز] تۆزوخۆڵ، تۆزوگەرد، گەردولوول، گەردەلوول، بای تۆزاویی و خۆڵاوی.
تەپوتۆزاویی/tepû tozawyî: نچ:[ تەپوتۆز+ ئاو+ یی] تۆزاویی، خۆڵاویی.
تەپوتۆزكردن/tepûtozkirdin: كتپ:[ تەپوتۆز+كردن]
1 – هەستاندنی تۆزی زۆر بە گسک یان هەر شتێكی دیكە و تۆزوبا وبژهەڵكردن، تەمونم دەستپێكردن.
2 – [ ئد] گڕوگیف و هات و هەراكردن و خۆنواندنی كەسێك لەكاتی دەمەقاڵەی دووكەسی دیكەدا.
:: ئەتۆ هێندە تەپ و تۆزی مەكە !.
تەپوتۆز بەحەواخستن/tep ûtoz beĥewaxistin: كتپ:[ تەپوتۆز+ بەحەوا+ خستن] تەپوتۆزكردن.
تەپودووكەڵ/tepûdûkeľ: نتـ:[ تەپ+ و+ دووكەڵ] تمودوو، تمودووكەڵ، چەأەدووكەڵ، تەمودوو، دووكەڵێكی زۆر.
تەپولوول/tepûlûl: نتـ:[ كەش][ هـ][ تەپ + و+ لوول] تەپومژێكە لەكاتی بەفروباراندا پەیدادەبێت.
تەپومژ/tepûmij: نتـ:[ كەش][ زەن، مز][ تەپ+ و+ مژ] تەمومژ، مۆران، مژەكۆر: تشتێكە وەكوو دووكەڵ ڕووی زەوی دەگرێت، چاوباش نابینێت.
تەپومژدەستپێكردن/tepûmijdestpêkirdin: كتپ: كەشگۆڕان بۆ باری تەموباران.
تەپونم/tepûnim: نتـ:[ كەش][ تەپ+و+نم] تەپونیم، نم نمی باران بە تەمومژەوە : بارانەی هێواشی لەسەرەخۆ لە كاتێكدا، كە تەمومژدایدا بێتە سەرزەوی.
تەپونمكردن/tepûnimkirdin: كتپ:[ تەپونم+ كردن] تەمومژبڵاوبوونەوە، تەپونم بارانداكردن، ووردەباران هاتنەخوارەوە، ووردەباران دادان لەگەڵ تەمدا.
تەپونیم/ tepûnîm: نتـ:[ كەش][ باد][ تەپ+ و+ نیم] هەور و باران بەیەكەوە.
.
.
________________________
تەپ 7 /tep: ن: شەپەڵاخە، چەڵۆكە، زللە.
تەپومست/tepûmist: نتـ:[ تەپ+ و+ مست] بە شەپەڵاخە ومست، بە چەپۆكە ومست.
.
.
_____________
تەپ 8/tep: ن: ژەنان، كوتان، مەژەند، هەرشان.
تەپوكوت/tep: نتـ:[ تەپ+و+كوت] لێدان، كوتان.
.
.
___________
تەپ 9/tep: ن:
تەپادان/tep: كتن:[ تەب+ ئا+ دان] تەپ دانەسەرداگیركردن، هەڵمەت بردنەسەر، هەڵمەت بۆبردن.
.
.
______________
تەپکە/tep: ن:[ ڕوو] ئەو بەشەی کە گوڵی گوڵەبەڕۆژە یە پێی دەگووترێت : تەپکە.
:: تەپکەی گوڵەبەڕۆژە.
.
.
.
.