تۆفان/tofan: ن:[ كەش][ کورد لە زمانی عەرەبییەوە وەریگرتووە : طوفان، عەرەبیش لە زمانی گرێکی وەرگرتووە : Τυφῶν، typhoon]
1 – لێمشت، باهۆز، لافاو : شێوانی هەوا و بای توند كە وێرانیی پێكبێبی.
2 – فەرتەنە و شێوانی دەریا.
3 – [ لە میتۆلۆژیای گرێكی دا] دوا كوڕی گایە: Gaia یە، كە باوكی تارتارۆس: Tartaros ـە، بەترسناكترین ئەژدیها دەناسرێت، هەوڵداوە زێوس: Zeus لە ناوبەرێت، بەڵام زێوس زیندانی كردووە لە چیای ئێتنا: Etna.
4 – ڕەشەبای دەریایی، کرێوە.[ ئینگـ : Hurricane].
هەندێ لە جۆرەکانی تۆفان |
تۆفانی بەفر/tofanî befir: نتـ:[ كەش][ تۆفان+ ی+ بەفر] باندەر، كڕێوە.
تۆفانی تۆزی/tofanî befir: نتـ:[ كەش] [ تۆفان+ ی+ تۆز+ ی] .[ ئینگـ : Duststorm].
تۆفانی نووح/tofanî nûĥ: نتـ: [ تۆفان+ ی+ نووح ] بارانێكی زۆر كە خودا لە سەردەمی نووح دا باراندی و بوو بە هۆی چوونە ژێر ئاوی ویشكایی و تەنیا نووح و هاودەمەكانی ڕزگاریان هات.
.
.
.
.