تۆفان/tofan: ن:[ كەش][ کورد لە زمانی عەرەبییەوە وەریگرتووە : طوفان، عەرەبیش لە زمانی گرێکی وەرگرتووە : Τυφῶν، typhoon]

1 – لێمشت، باهۆز، لافاو : شێوانی هەوا و بای توند كە وێرانیی پێكبێبی.

2 – فەرتەنە و شێوانی دەریا.

3 – [ لە میتۆلۆژیای گرێكی دا] دوا كوڕی گایە: Gaia یە، كە باوكی تارتارۆس: Tartaros ـە، بەترسناكترین ئەژدیها دەناسرێت، هەوڵداوە زێوس: Zeus لە ناوبەرێت، بەڵام زێوس زیندانی كردووە لە چیای ئێتنا: Etna.

4 – ڕەشەبای دەریایی، کرێوە.[ ئینگـ : Hurricane].

 هەندێ لە جۆرەکانی تۆفان

تۆفانی بەفر/tofanî befir: نتـ:[ كەش][ تۆفان+ ی+ بەفر] باندەر، كڕێوە.

تۆفانی تۆزی/tofanî befir: نتـ:[ كەش] [ تۆفان+ ی+ تۆز+ ی]  .[ ئینگـ : Duststorm].

تۆفانی نووح/tofanî nûĥ: نتـ: [ تۆفان+ ی+ نووح ] بارانێكی زۆر كە خودا لە سەردەمی نووح دا باراندی و بوو بە هۆی چوونە ژێر ئاوی ویشكایی و تەنیا نووح و هاودەمەكانی ڕزگاریان هات.

.

.

.

.