جێگر ¹ /cêgir: نفا:[ جێ+ گر( گرتن)] 

1 . شوێنگر، وەرت_ وێرت( کباک)، بریکار( وکیل).

2 . جێنشین.[ ئینگـ: Locum].

3 . بریکار( ع : وکیل)، نایب( ع : نائِبنوێنەر.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 192}

4 . جێگیرکراو، جێگیربوو، چەسپاو، دیاریکراو، سەقامگیر، نەجووڵاو، نەگۆڕ، قیت، وەستاو، پتەو. 

جێگربوو/cêgirbû: ئانفا:[ جێگیر+ بوو( بوون)] پتەو، جێگیرکراو، چەسپاو، دیاریکراو، سەقامگیر، قیت، نەجووڵاو، نەگۆڕ، وەستاو.

جێگربوون/cêgirbûn: کتن:[ جێگر+ بوون] چەسپان، جێگیربوون.

جێگرتن/cêgirtin: کتن:[جێ+ گرتن] 

1 . شوێنگرتن، بنەجێبوون _ بنەگرتن، نیشتەجێبوون، ڕاوەستان. 

2 . چەسپانی چشتێک لە شوێنێک. 

3 . دامەزران.

:: ئەم پیاوەتیەی، کە کردت جێی گرت. 

4 . گونجان.

جێگرتنەوە/cêgirtinewe: کتن:[ جێ+ گرتن+ ئەوە] [ ئینگـ: substitute]

1 . کرداری جێگرتنەوە و نیشتنی خاوێکی نوێ جیاواز لە پێکهاتنی کیمیاییدا کە لەوانەیە هەمان شێوەیان قاڵبی خاوە کۆنە بگرێتەوە.

لەجۆرەکانی جێگرتنەوە.

:: جێگرتنەوەی ئایۆنی، کریستاڵی و پەیکەربووە بەردەکان لەلایەن خاوی ترەوە یا جێگرتنەوەی بەردە کلس لەلایەن چێرتەوە. 

2 . شوێنی یەکێکی زیندوو یان مردووگرتنەوە.

جێگرتوو/cêgirtû: نفا:[ جێ+ گرتوو( گرتن)] 

1 . دامەزراو، بنگرتی، نەگۆر، چەق ، سەقامگیر. 

2 . لەبیرچوو. 

3 . جێکەوتوو.

جێنەگر/cênegir: نتـ:[ جێ+ نە+ گر( گرتن)] بزۆک. >< جێگر .

جێنەگرتن/cênegirtin: کتپ:[ جێ+ نە+ گرتن] شوێن نەگرتن.

جێنەگری/cênegirî: نچ:[ جێنەگر+ ی]

جێگری/cêgirî: نچ: 

1 . بریکاری،( وەکالەت). 

2 . جێنشینی.

جێگری سەرۆک/cêgirî serok: نتـ:[ ئینگـ: underboss]. 

جێگری کارا/cêgirî kara: نتـ:[ ئاب]

پێڕاگەیشتنی جێگر/pêřageyiştinî cêgirî: نتـ: 

تاقیکردنەوەی جێگیر/taqîkirdinewey cêgîr: نتـ:[ بیر][ تاقیکردنەوە+ ی+ جێگیر][ ئینگـ : alternative test ]

نرخی جێگرتوو/nirxî cěgirtû: نتـ:[ ئاب] نرخی سەقامگرتوو. 

.

.

_______________

جێگر ² /Cêgir: ن:[ ناڤ] لەزوانی کوردییدا ناوە ڕەگەزی نێریینە. 

.

.

.

.