جینۆساید/cînosayd: ن:[ ماف][ زاراوەیەکی گرێکی یە لە جێنۆ : geno کە بە کوردی بنەچە دێت+ ساید : cide بەواتای کوشتن، لەناوبردن یان قڕکردن دێت.بنەچە لەناوبردن، قڕکردن، ئا ب کۆمەل، فەرمان، پاککرنا نەژادی.[ ئینگـ : genocide]

تاوانی جینۆساید/tawanî cînosayd: ن:[ ماف] تاوانی جینۆساید لە دوای دووەمین جەنگی جیھانیەوە بەھۆی ئەو ھەموو کۆمەڵ کوژیە کە ھەزاران مرۆڤ بوونە قوربانی ھاتە کایەوە و پاشان نەتەوە یەکگرتووەکان دروست بوو، لە ساڵی 1948 رێکەوتنامەی قەدەغە کردنی تاوانی جینۆساید و سزادانی ئەنجامدەرانی دەرچوێنرا.

ڕێککەوتننامەی جینۆساید/řêkkewtinnamey cînosayd: ن:[ ماف] بەپێی ماددەکانی ڕێکەتننامەکەوە جینۆساید : ھەر تاوانێک کە بەمەش لەناوبردنی بەشێک یان ھەموو گروپێکی نەتەوەیی یان ڕەچەڵەک، یان یان ئایینی یان ڕەگەزیی ئەنجام درا بێت کە ئەم شێوانە لەخۆ بگرێت: ( کوشتنی ئەندامانی گروپێک، یان زیان گەیاندن و مەترسیداری جەستەیی یان رووحی، یان دانانی گروپێک لە خەڵک لەبارودۆخێکی دژواردا کە مەبەست لێی لەناو بردنی ماددی بەشێکیان یان ھەموویان بێت). بەپێی ڕێکەوتننامەی قەدەغەکردنی تاوانی جینۆساید، کە ھەموو ئەو وڵاتانەی ئیمزایان لەسەر کردووە، رێوشوێنی تشریعی پێویست بگرنەبەر بۆ زامنی جێبەجێکردنی ئەحکامەکانی ڕێکەوتننامەکە کە لە ئەنجامدا بکەرانی تاوانەکە ڕوو بەڕووی دادگایی کردن بکەنەوە و ھەروەھا بێ بەش دەبن لە مافی وەرگرتنی مافی پەنابەرێ لە ھەر ووڵاتێک، وە ئەم تاوانە ھەرگیز بە بەبەسرچوو( تقادم)ناکات و بکەرانی(  ِاِعفاء ) ناکات لە بەرپرسیارێتی یاسایی( مسۆولیە الجزائیە) چەنددی کۆن بێت و بەسەریدا بچێت.

لەگەڵ ئەمانەشدا پابەندی( التزام) دەکەوێتە سەر لایەنی بەرامبەر یاخود (حکومەت) کە قوربانیەکان قەرەبوو بکاتەوە ئەویش بەم شێوانە:


1 – گەراندنەوەی مافە زەوت کراوەکانیان (یاسایی و سیاسی)
2 –  راھێنانەوەیان لەسەر ژیانێکی شەرفمەندانە وەک چارەسەری پزیشکی و دەروونی)
3 – قەرەبوو کردنەوەی ماددی بۆ تاوانی کوشتن وئازاری جەستەیی،ئەمەش میراتگرەکانیشیان دەگرێتەوە.
4 –  قەرەبوو کردنەوەی ماڵی لە ھەموو ئەو زیانانەی بەر ماڵو حاڵ وخانوو سەروەت و سامانیان کەوتووە.
5 –  قەرەبوو کردنەوەی ئەو ھەموو ئازارانەی پێان گەیشتووە بە شێوەی مەعنەوی.
6 –  قەرەبووی زیان گەیاندن بە ژینگەی ناوچەکە.
7 –  ئیدانەی ئەو تاوانە بە ڕەسمی لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە.
8 –  سەرباری ئەوەی بەجینۆساید ناساندنی ھێرش بۆ سەر کوردانی ئێزیدی لەسەر ئاستی ناوخۆ دەرەنجامی ئەرێنی لی دەکەوێتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پێگەی گەلی کورد بەھێز دەکات، و مافی ئەوەی پێ دەبەخشێت کە ئەم تاوانە دووبارە نەبێتەوە .

.

   شێوەکانی جینۆساید  

.

جینۆسایدی ئابووری/cînosaydî abûrî: نتـ:[ ماف] واتا برسیکردن و وێران کردنی سەرچاوە ئابوورییەکانی ھەر کۆمەڵەیەک.

جینۆسایدی بایەلۆژی/cînosaydî nayelojî: ن:[ ماف] سنووردارکردنی یان رێگرتن لەزیادبوون و لەدایک بوون کۆمەڵە کەسێک. ھەروەھا دانانی ژمارەیەک خێزان کە پێک ھاتوون لە (پیاوی پیرو و ژن ومنداڵ) لە بارودۆخێکی مەترسیداردا، کە لەئەنجامی ئەو بارودۆخەوە ژمارەیەک ژن ومنداڵ مردون و لەناوچوون.

جینۆسایدی جەستەیی/cînosaydî cesteyî: ن:[ ماف][ ئەمە مانای کوشتن و لەناوبردنی تاکەکانی کۆمەڵەیەکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ.

جینۆسایدی کلتوری/cînosaydî kilturî: ن:[ ماف][  واتای قەدەغەکردنی زمان و شێواندنی مێژووی ھەر کۆمەڵە مرۆڤێک. لەگەڵ ئەوەدا ڕەچاوی بارودۆخی بیروباروەڕی ئاینیان نەکراوەو(بەزۆر)ناچارکراون ژمارەیەکیان ئایینی خۆیان بگۆڕن، لەگەڵ بوونی ھەواڵیزۆر لەسەر(بەند کردن و دەست درێژی کردنەسەر)ژمارەیەک ئافرەت لە نێو ئێزیدیەکان.

.

.

.

.