تەوەرە ¹ /tewere: ن:[ تەوەر+ ئە][ کەرەستە] تەگەرە، كەوەرە : میلە و دارێكی كە دەخرێتە نێو كونی سەر بەرداشی خوارەوە.

.

.

________________

تەوەرە ² /tewere: نتـ:

1 – [ جێۆ] كەرتە.[ ئینگـ: sector].

2 – [ بیر] هەر میلە یان خەتێک كە شتێكی دیكە بە دەوری دا بخولێتەوە.[ ئینگــ: axis].

تەوەرەی چەسپاوی خولانەوە/tewerey çespawy xulanewe: نتـ:[ فیز] چەسپاوە تەوەری خوڵانەوە كەرتە.[ ئینگـ : fixed axis of rotation].

تەوەرەی زەوی/tewery zewî: نتـ:[ جێۆ] هێلێكی خەیاڵی سەرێكی لە پۆڵاری باكوور و ئەوی دیكە لە پۆلاری باشوورە و زەوی بە دەوری ئەم هێڵەدا دەخولێتەوە.[ ئینگـ: Earth axis].

تەوەرەی سێیەم/tewerey sêyem: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: z – axis]

تەوەرەیی/teweryî: نچ:[ ئینگـ: axial]

  

سێ تەوەرە/sê tewere: ئانتـ:[ کیمیـ].[ ئینگـ: triaxial].

لەته‌وه‌رەلادان/letewereladan: کتن: تەوەرەی لەش تێکچوون.[ ئینگـ: abaxis]

لەته‌وه‌رەوەدوور/letewerewedûr: نتـ:[ ئینگـ: abaxial]

.

________________

تەوەرە ³ /tewere: نتـ:[ توێ] خانەیەکی دەمارییە، لەنێوان خانەی دەمار( نێرڤ)ی و تێرمیناڵی تەوەرە کە شێوەی چڵەدار دەچێت، پرتەی نێرڤی یان ڕاگەیاندنە دەمارییەکان دەگوازێتەوە. درێژبووەوەی سایتۆپلازمی یە.[ گرێکی: Axon].

تەوەرەپەیكەر/tewerepeyker: نتـ:[ توێ][ تەوەرە+ پەیکەر] بریتییە لە كەلـلەی سەر، بڕبڕەی پشت و قەفەزەی سنگ( كۆڵەی سنگ و پەراسووەكان).

تێرمیناڵی تەوەرە/têrmînaľîtewere: نتـ:[ توێ] بەشی کۆتایی تەوەرەیە.

.

.

.

.