بەئاگا/beaga: ئانتـ:[ بە+ ئاگا]
1 – ئەغیار، بەخەبەر، بێدار، نەخەوتوو، خەولێ نەکەوتوو.
2 – ئاگادار، هەبوونی زانین بەکێشەیەک یان هەوالێک.
بەئاگابوون/beagabûn: کتن:[ بەئاگا+ بوون]
1 – وەخەبەربوون، هێشتا نەخەوتن.
2 – ئاگاداربوون، خەبەرداربوون.
بەئاگابوونەوە/beagabûnewe: کتن:[ بە+ ئاگا] لەخەو هستان، وەخەبەزهاتن، بەئاگاهاتن.
بەئاگاداریی/beagadarî: نچ:[ بە+ ئاگاداری] بەهۆشیاریی.
بەئاگادارییەوە/be agadarîyewe: شر:[ بە+ ئاگا+ دار+ ی+ یەوە] بە ووردی.
بەئاگاکردنەوە/beagakirdinewe: ئان:[ بەئاگا+ کردنەوە( کردن+ ەوە)] وەخەبەرهێنانی کەسێک لەخەو. هەستاندن.
بەئاگاهاتن/be aga hatin: کتن:[ بەئاگا+ هاتن] بێداربوون، هۆشیاربوون. هاتنەوە هۆش، لەخەوهەڵسان.
بەئاگاهاتنەوە/be agahatinewe: کتن:[ بە+ ئاگا+ هاتن+ ەوە] بێداربوونەوە، هۆشیاربوونەوە.
بەئاگاهاووردن/beagahawirdin: کتپـ:[ بە+ ئاگا+ هاووردن ] بێدارکردنەوە، هێناوەوەهۆش، لەخەوهەڵستاندن.
بەئاگاهێنان/beagahěnan: کتپ:[ بەئاگا+ هێنان] بێدارکردن.
بەئاگاهێنانەوە/beagahěnanewe: کتپ:[ بەئاگا+ هێنان+ ەوە] بێدارکردنەوە. ووشیارکردنەوە.
.
.
.
.
.
.