بەرچن/berçin: نتـ:[ بەر+ چن( چنین)]

1 – پارچە بووزووێکە لە ڕاستی زێی بزناندا دەدروێت بۆ ئەوەی تەگە نەیخوات.

2 – بۆ هەموو شتێک دەگونجێت میوەی چندراوی تێبکرێت.

بەرچنە/berçine: نتـ:[ بەرچن+ ئە] سەوەتە شووڵی قووڵی لاپانە میوەی تێدا دەبرێت بۆ دوور.

بەرچنۆکە/beinoke: نتـ:[ بەر+ چن+ ئۆکە] بەرچنی بچووک.

بەرچێن/berçên: کتن:[ بەر+ چێن( چنین)] بەربوورە : زەویەکە خەرتە نەکرابێت و تووی تێدا چێندرابێت. چاندنی پێش کێڵان.

بەرچینە/beîne: ن: بەرچنە، سەوەتە.

بەرچنیەی/berçinyey: کتپ:[ هـ][ بەرچن+ یەی] بەرچنینەوە.  

بەرچنینەوە/berçinînewe: کتپ:[ بەرچنین+ ئەوە] بەروبوومی میوە و سەوزەوات کۆکردنەوە.  

.

.

.

.