بەرفڕێدان/berfiřêdan: کتن:[ بەر+ فڕێدان] بەراوێژتن، لەبارچوونی ئاژەڵ، بەرهاوێشتن : دانانی بەچکە و منداڵ بەنەبەکامی یان بەهۆی نەخۆشییەوە ئاژەڵ مەلتۆکەکەی فرێ دەدات.
:: مەڕەکان ئەوساڵ لە( سەرما)ن زۆر بەریان فڕێدا.
.
.
_________________________
بەرفڕێدان/berfiřêdan: کتن:[ بەر+ فڕێدان] کورتاج، لەباربردن، لەبارچوون. بەرفڕێدەدات، لەباری دەبات. [ ئینگـ : abort]{ پەزیشکی، ل، 12}
بەرفڕێدانی دەستکرد/berfiřêdanî destkird: کتن:[ بەرفڕێدان+ ی+ دەستکرد][ ئینگـ : Artificial Abortaion]
بەرفڕێدانی پیشەیی/berfiřêdanî pîşeyî: کتن:[ بەرفڕێدان+ ی+ پیشەیی][ ئینگـ : Habitual Abortaion]
بەرفڕێدانی تاوانی/berfiřêdanî tawanî: کتن:[ بەرفڕێدان+ ی+ تاوانی][ ئینگـ : Criminal Abortaion]
بەرفڕێدانی تەواو/berfiřêdanî tewaw: کتن:[ بەرفڕێدان+ ی+ تەواو][ ئینگـ : Complete Abortaion]
بەرفڕێدانی چارەسەری/berfiřêdanî çareserî: کتپ:[ بەرفڕێدان+ ی+ چارەسەری] بەرفڕێدانێکە بە دەرمان بۆ ڕزگارکردنی دایکەکە. [ ئینگـ : Therapeutic Abortaion]
بەرفڕێدانی لە خۆیەوە/berfiřêdanî le xoyewe: کتن:[ بەرفڕێدان+ ی+ لەخۆیەوە] لەخۆوە لەبارچوون، چارەلەباربردن، دەرمانە لەباربردن [ ئینگـ : Spontaneous Abortaion]
بەرفڕێدانی ناتەواو/berfiřêdanî natewaw: کتن:[ بەرفڕێدان+ ی+ ناتەواو][ ئینگـ : Incomplete Abortaion]
بەرفڕێدانی هەڕەشە/berfiřêdanî heřeşe: کتن:[ بەرفڕێدان+ ی+ هەڕەشە][ ئینگـ : Threatened Abortaion]
ئاوڵەمە کوشتن لە منداڵداندا /awľeme kuştin le mindaľdanda: کتن:[ بەرفڕێدان+ ی+ ][ ئینگـ : Aborticide]
بەرفڕێدەر/berfiřêder: کتن:[ بەرفڕێدان+ ی+ ] لەبارچوو. [ ئینگـ : Abortus]
.
.
.
.