بەژن/bejin: ئان:[ پەهلەوی: بەشن][ زازا: بەزن، بەزنە]
1 . ئاڤەند، باڵا، بەشەن، قەد، لێهاتووێن : درێژایی لەشی مرۆڤ.
{
ئەز بوێ قامەت و بەژنێ ل تە صوندێ دخورم
بەس کە ئەی ثادشەها من ل ئەسیران غەدەری
}{ مەلاێ جەزیری}
2 . درێژایی جل و بەرگێک کە سەرتا پێی لەش داپۆشێت.
:: پێنج سانت لە بەژنی ئەو کراسە دەدڕێنێت.
3 . [ ڕوو] ساقەتی دار.
بەبەژن بڕان/bebejinbiřan: کتپ، شڕ:[ بە+ بەژن+ بڕان]
1 . جل و بەرگی دووراو پڕ بە بەرگی کەسێک یان شتێک بەبێ کەموکوڕی.
2 . [ مجـ] بەنەسیب بوون، بەباڵابڕان.
{
کوڵمت کەش و ڕووناکە دەڵێی تیشکی هەتاوە
جوانی چاکی کراسێکە بەبەژنی تۆ بڕاوە
}{ هێدی}.
3 . بە باڵابڕان.
بەژنباریک/bejinbarîk: ئانت:[ بەژن+ باریک] ناوقەدباریک، بەرانبەر بەتەنگەئەستوور.
بەژن بڵند/bejinbiľind: ئانتـ: بەبەژن وباڵا.
بەژندان/bejindan: کتن:[ بەژن+ دان] باڵاکردن.
بەژندرێژ/bejindrěj: ئانتـ:[ بەژن+ درێژ] بەبەژن و باڵا.
بەژنزراڤ/bejinzirav: ئانتـ:[ کباک][ بەژن+ زراڤ] بەژن باریک.
بەژن زراو/bejinziraw: ئانتـ:[ بەژن+ زراو] بەژن زراڤ، بانەشین.
بەژن شۆر/bejinŝor: ئانت:[ بەژن+ شۆر] کچ و ژنی بەژن باریک و جوان و ڕێکوپێک.
{
بەژن شۆر و کەزی شۆر و خەزێم شۆر
سەرە و شۆڕم دەکەن سەرشۆڕ بەرەوگۆر
}{ خەیام}.
بەژنهووت/bejinhût: ئانتـ:[ بەژن+ هووت] کورتەباڵا.
بەژن وباڵا/bejin û baľa: ئانتـ:[ بەژن+ و+ باڵا] تەلوبال. دیمەنی مرۆڤ سەزتاپاخوار.
.
.
____________
بەژن/bejin: ئان:[ بە+ ژن] مێرد، بەرانبەر بێ ژن.
.
.
.
.