داهات/dahat: نفا::[ مکـ][ دا+ هات( هاتن)] [ ئینگـ : Income] 

1 – [ ئاب]

1 – 1 دەرامەت _ دەرامەد، هاتووەکان، قازانج، سوود، بەهرەی ڕۆژانە، دەخڵ، دەسکەوتێک کە گوزەرانی پێبکرێت. 

2 – 1 – پارەپوول، پوول و پارە، سامان، ماڵ.  بریتییە لەو راژەیەی یان ئەو کەڵکەی کە بەهۆی سەرمایە یان کارەوە پەه‌دا دەبێت.

2 – [ کشت] بەرەجووت _ چوون، بەروباو _ بەروبۆ _ بەروبووم، بەهرەی زەمین(حاسلات) سەرزەوی، ڕەوار، وەر.

:: داهاتی زەوی: بەرەبێل.  

:: داهاتی ساڵی نوێ،

:: داهاتی دیمەکار : وشکەوەرد، زەوی دێم، بەژی، پەل. 

3 – لەنووێوەپەیدابوون، لە نەبووەوەڕوودان، سەرهەڵدان.

:: هەتا ئەو ئاهەنگەم بۆ داهات، ماندووبووم.

4 – بوونەباوی تشتێک، تازەهاتن.

:: کە ڕادیۆ داهات، حەکایەت بێژ باوی نەما.

5 – [ ئەند] ڕۆچوون، تەپان_ تەپین، قوپان.

:: بەفر زۆربوو سەربان داهاتە خوارەوە.

6 – خواربوونەوە، چەمان، کووڕبوونەوە.

:: داهاتنی دار و چشتی ڕاست.

7 – ‌ڕاهاتن، هۆگربوون، ڕام بوون : فێرەبوونی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سواری و بارەبەری و جووتکردن.

:: دڵم بەم شارە داهاتووە.

8 – شانەکرانی موو، زوڵف و کاکۆڵ.

9 – تاشین، ساف کردن، ناسک کردن

:: تەختە کە بەڕەندە داهات. یان ڕووت بوونی دار و درەخت بەهۆی داپاچینی لقەکانیەوە.

10 – هاتنەخوارەوەی فرمێسک لەچاو

:: چاوم لەبەرخۆر داهات.  

داهاتانە/dahatane: نتـ:[ ئاب][داهات+ ئا نە]

1 – باجێک لە داهاتی وەرز یان زەوی وەردەگیرا، کەکاتێک خاوەن زەوی بەکرێ زەوییەکەی دەدایە جوتیاران بە کرێ، یا خود ئاغا پێشتر کەرانەی لەدەیەکی داهاتی جوتیاران بەزۆر وەردەگرت.

2 – موڵکانە : باج لەسەر کەسیی کاتکردن و باجی گشتی لەسەر دەرامەت و باج لەسەر داهاتی ئەو کارەی کە خەڵک پێی هەڵدەستن دەگرێتەوە. وەک باج لەسەر قازانجی بازرگانیی و پیشەسازی و باج لەسەر دەرامەتی سەرمایەی گوێزەرەوە و باج لەسەر پیشەی ئازاد.[ ئینگـ : Income Tax ]

داهاتگ/dahatig: ئانفا:[ داهات+ گ( وو)]

1 – تازەپەیدا بووگ، داهاتوو. { خاڵ، ل، 113}.  

2 – ڕاهاتوو، ڕام بوو.  

داهاتن/dahatin: کتن:[ دا+ هاتن ]

1 – [ ئاژ] رام بوونی گیاندار، کەوی بوون، ماڵیی بوون.

2 – فێری باربردن بوون.

3 – [دار] دوولەتبوونی دار بەهەڕە، بڕانەوە بەهەڕە.

4 – داپاچان، ڕووت بوون، لقوپێوەنەمان.

5 – [ نخ] سووربوونەوە، گلکردن، هاتنەئێش، سوورهەڵگەڕان.

:: چاوم داهاتووە.

6 – چەمانەوە، چەمیینەوە، نەوانەوە، نەویینەوە.

7 – تازە(پەیدابوون، دەرچوون، هاتن).

8 – [قژی سەر] بەشانەکران، دانەدانەڕێک وەستان.{ شوان، ل، 587}.  

داهاتنەوە/dahatinewe: کتن:[ داهاتن+ ئەوە] کووم بوونەوە، کووڕبوونەوە، چەمیانەوە _ چەمانەوە _ چۆمانەوە، نووچانەوە، قەمچانەوە، فیچانەوە.{ گیوی، ل، 413}.  

.

           گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی داهات                  

.

داهاتی/dahatî: نچ:[ مکـ][ داهات+ ئی] ئەوەی پەیوەندی بە داهاتەوە هەبێت.  

داهاتی دەردەست/dahatî derdest: نتـ:[ ئاب] ئەو داهاتەیە کە کەسێک دەستی دێنێت لە ئەنجامی ئەو رەنجەی کە بەختی دەکات، وەک کرێ و موچە. چالاکی یەکەی ئابووری دێتەدی. [ ئینگـ : Earned Income]

داهاتی خەلکی/dahatî rût: نتـ:[ ئاب] بریتییە لەو دەسکەوتەی کە بەرامبەر کارێکی دیاریکراو لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا وەری دەگرێت، فاکتەرەکانی پرۆسەی بەرهەمهێنان بریتین لە هەموو ئەو پێداویستییانەی کە بەهۆیانەوە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بەرهەم دەهێدرێت ئەو فاکتەرە گرنگانەش بریتین لە ( زەوی، کار، سەرمایە، رێکخستن).    

داهاتی راستەکی/dahatî rastekî: نتـ:[ ئاب] داهاتی راستەقینە: بأی ئەو شتومەک و خزمەتگوزارییانەیە کە ئەو خەڵکانە بە داهاتی نەخت دەستیان دەکەوێت.[ ئینگـ : Real Income]

داهاتی رووت/dahatî rût: نتـ:[ ئاب] ئەوەی لەمەرجەی داهاتەوە دەمێنێت پاش پێدانی تێچوونی بەرهەم و بەکاربردن و چاککردنەوە.[ ئینگـ : Net Income]

داهاتی ساڵانە/dahatî saľane: نتـ:[ ئاب] ئەو کەسەی کە بەدرێژایی تەمەنی مووچەیەکی یان کرێیەکی ساڵانە وەردەگرێت.[ ئینگـ : Annuitant]

داهاتی نادەردەست/dahatî naderdest: نتـ:[ ئاب] خاوەندارێنی کەسێک لەمایە.

داهاتی نەخت/dahatî next: نتـ:[ ئاب] بأی ئەو پارەیەیە کە دەست خەڵکی دەکەوێت لە ماوە و کاتێکی دیاریکراودا.[ ئینگـ : Money Income]                                                 

داهاتی نەتەوە/dahatî netewe: نتـ:[ ئاب] لەگشت شتومەک و خزمەتگوزارییانە پێکهاتیوە لە لە ماوەی ساڵێکدا دێتە دەرهەم.[ ئینگـ : National Income]    

داهاتی نەتەوەیی/dahat: نتـ:[ ئاب][ داهات+ ی+ نەتەوەیی] 

– داهاتی نەتەوەیی هەر وولاتێک  ئاستی ئابووری ئەو ووڵاتە دەنونێت و ڕادەی پێشکەوتن و گەشەسەندنی دەردەخات، بە بەراووردکردن لەگەڵ ووڵاتەکانی تردا.

2 – لێکۆڵینەوەیەکە لمەڕ هەر کۆمەڵگەیەکدا بێت بەگرنگترین ئەو نیشانانە دادەنرێت کە وێنەیەکی ژمارەیی دەدەات بە چالاکییە ئابوورییەکان، چونکە هەموو پەیکەربەندیی تەووژمە سەوداگەرییەکان دەخانەڕوو کە لە نێوان یەکە ئابوورییەکاندا ئەنجام دەدەرێن لەڕووی بڕیارەکانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان و بەکاربردن و بەکارهێنان و پاشەکەوتەوە لە کۆمەڵگەکەدا.  

داهاتی هەمەکی/dahatî hemekî: نتـ:[ ئاب] سەرجەمی داهات: سەرجەمی داهاتی گشت کەسان لەشێوەی کرێ و موچە، یان خزمەتگوزاریی جأ و جیاواز کە شێوەی قازانج یان سوود وەردەگرێت[ ئینگـ:Total Income]

.

بەداهات/be dahat: ئانتـ:[ بە+ داهات] بەروبۆدار، بەروبووندار.

بەسەرداهاتن/be serdahatin: کتن:[ خ] گەییشتن.

:: شەوداهاتن: بوون بەشەو.

سەرجەمی داهات/sercemî dahat: ن:[ ئاب] سەرجەمی ئەو داهاتەیە کە دەست کەسێک دەکەوێت لەماوەی کاتێکی دیارکراودا.[ ئینگـ:Gross Income ] 

.

.

.

.