ڕیشە/řîşe: ن:[ هـ]

1 – ڕەگ( ڕووەک)، ڕپن، ڕیشوو، ڕەتەوە( کهـ)، بنچ _ پنچ، گۆنج، بێخ، زنج. [ ئینگـ : Root]

2 – بنچینە، بنەما.

3 – [ کشت] شەتڵی دارادن : دارێکی ساوایە، کە بەڕیشەوە دەرهێندرابێت و لە شووێنێکی تر چەقێندرابێت یان بچەقێندرێت.{ گیو، ل، 514}.

ڕیشەبڕ/řîşeb: نفا:[ ڕیشە+ بڕ( بڕین)] ئاسەوار، باڕو ، بنەبڕ، بێخبڕ، قڕان، قڕکردوو :  ئەو شتەیە کە ناهێشترێت.

ڕیشەبڕبوون/řîşebiřbûn: کتن:[ ڕیشەبڕ+ بوون] لەبن هاتن، برانەوەی خێزان یان تیرە یان هۆزێک.  

ڕیشەبڕکردن/řîşebiřkirdin: کتپ:[ ڕیشەبڕ+ کردن] لەبن هێنان.

ڕیشەبن/řîşebin: نتـ: بنبر، ڕیشەبر : چشتێکە لەپنجو بن هاتبێتەدەرەوە.

ڕیشەدار/řîşedar: ئانتـ: ڕیشوودار.  

ڕیشەدارکردن/řîşedarkirdin: کتپ: ڕیشوودارکردن.

ڕیشەداکوتان/řîşedakutan: کتن:

1 – [ کشت] بنج داکوتان، ڕووان و ڕەگ و بیخ داکوتانی ڕووەکان، زنج داکوتان، رپندان.

2 – جێگیربوون، دامەزران.

ڕیشەدەرهاتن/řîşederhatin: کتن: زیانکردن، کەنەفت بوونی یەکێک.

ڕیشەدەرهانین/řîşederhanîn: کتپ: کەنەفتکردن و تووشی دەردەسەری کردنی کەسێک.

ڕیشەدەرهاوردن/řîşederhawirdin: کتپ:[ ڕیشە+ دەرهاوردن] ڕیشە دەر‌هێنان.

ڕیشەدەرهێنان/řîşederhênan: کتپ: لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکەندن، کەنەفت و پەرێشانکردنی کەسێک.

ڕیشەڕیشە‌/řîşeřîşe: ئانتـ: ڕووش ڕووش : ووردەی قاقەز و دار و ئیتر.

ڕیشەکەش/řîşekeş: نفا: ڕیشەکێش.

ڕیشەکەن/řîşeken: نفا: ڕیشەکێش.

ڕیشەکەن کردن/řîşekenkirdin: کتپ: ڕیشەکێش کردن.

ڕیشەکێش/řîşekêş: نفا:[ ڕێشە+ کێش( كێش کردن)] ڕیشەکەن : گیاندارێک یان ڕووەکێک لە ڕەگ و ڕیشەوە دەرهاتبێت.

ڕیشەکێشان/řîşekêşan: کتپ:

1 – ڕیشەدەرهێنان.

2 – کوژتن : کاروبار تەواوکردن.

ڕیشەکێش کردن/řîşekêşkirdin: کتپ: لەڕەگ و ڕیشەوە دەرهێنان.

ڕیشەمێو/řîşemêw: نتـ:[ کشت] بنەمێو.

ڕیشەورەتەوە/řîşeûřetewe: نتـ:

1 – ڕەگ وڕیشە.

2 – نەژاد، بنەچەک.

ڕیشەهەڵبەستن/řîşeheľbestin: کتن: ڕیشوو هەڵبەستن.

ڕیشەی دووەم/řîşey duwem: نتـ:[ بیر][ ڕیشە+ ی+ دووەم] ڕەگی دووەم. [ ئینگـ : Square root]

ڕیشەی جەرگ/řîşey cerig: نتـ: منداڵ، بندڵ _ بەندی دڵ.

ڕیشەی جگەر/řîşey ciger: نتـ: منداڵ.

ڕیشەی مێخی/řîşey mêxî: نتـ: ڕیشە سەرەکی دار.[ ئینگـ: Tap root].

ڕیشەی ناوینی توانگەلی دووەمی لادەرەکان/řîşey nawînî twangelî duwemî laderekan: نتـ: ڕیشەی ناوینی توانگەلی دووەمی هەڵەکان.[ ئینگـ:Root mean square deviation].

لەڕیشە هەڵکەندن/leřîşe heľkendin: کتپ: لەڕەگ و بنچینە دەرهێنان، شەلپین.

.

.

.

.