گەیاندن/geyandin: کتپ:[ گەی( گەیین)+ ئاندن] ڕەساندن( کباش)، گهاندن( کباک).
بەزەوی گەیاندن/bezewî geyandin: کتن، کتپ:[ بە+ زەوی+ گەیاندن]
بەهیماتێگەیاندن/behimatêgeyandin: کتپ:[ بە+ هیما+ تێگەیاندن] بەلەش پێگووتن.
پێڕاگەیاندن/pêřageyandin: کتپ:[ پێ+ ڕاگەیاندن] پەروەردەكردن، پێ گەیاندن.
پێڕاگەیاندنەوە/pěřageyandinewe: کتپ:[ پێ+ ڕاگەیاندن]
پێگەیاندن/pêgeyandin: کتپ:[ پێ+گەیاندن]
1 – گەیاندنی شتێکی ناردراوە بۆ کەسی ڕاسپاردە.
:: نامەکەت پێگەیاند ؟.
2 – گەیشتنی پێداویستی.
:: ئاویان پێنەگەیشتبا لە تینوان دەمردن .
3 – بەبەرگەیاندن، گەیاندنەبەر.
:: سێ ساڵی کێشا هەتا ئەوباغەم پێگەیاند.
4 – بەخێوکردن، گەورەکردن.
:: هەتا ئەو مندالانەم پێگەیاند خۆم پیربووم.
تێگەیاندن/têgeyandin: کتپ:[ تێ+ گەیاندن] تێگهاندن( کباک)
1 – حاڵی کردنی کەسێک لە مەسەلە و مەبەستێک.
:: مامۆستاكەم ئەمڕۆ زۆرجوان دەرسەکەی تێگەیاندم.
2 – حاڵیکردنی کەسێک لە ئیشارە و شتێکی شاراوەی نێوان ئەو کەسانە.
:: لە میوانی خێزانم سەرێکی لێهەتەکاندم و تێیگەیاندن کە وەختی ڕۆیشتنەوەیە.
3 – حاڵیکردن لەمەسەلەیەک نەزاندراو.
:: هەراهەرای خێزانم جیرانەکانی تێگەیاند کە شەڕ و كێشەیەکی قورس دەنێوانی ئێمەدا هەیە.
خۆتێگەیاندن/xotêgeyandin: کتن: ئاووڕلێدانەوە و غەم لێخواردن.
خۆتێنەگەیاندن/xotênegeyandin: کتن:[ خۆ+تێ+نە+ گەیاندن] خستنەپشت گووێ.
دەست بەئاو گەیاندن/dest beaw geyandin: کتن:[ دەست+ بەئاو+ گەیاندن] مەبەست لەچوونە سەرپێشاوە.
راگەێنەر/řageêner: نتـ:[ ڕاهەێنەر( ڕاگەیاندن)][ ئینگـ: Predicate].
راگەیان/řageyan: كتن:[ را+ گەیان] وتاری كورت، پەیامی كورت لە ڕۆژنامەدا، داخۆیان.[ ئینگـ : Press item].
راگەیاندن/řageyandin: كتپ:[ را+ گەیاندن] ئاگاداركردن، وەڵامدان، هۆی گەیاندن یا پێوەندگرتن.[ ئینگـ: communication].
راگەیاندنی حوكم/řageyandin: كتپ:[ راگەیاندن+ ی+ حوكم] راگەیاندنی بڕیاری دادگا. [ ئینگـ: Pass a sentnece, Pass a judgment].
زوو پێگەیاندن/zû pêgeyandin: کتپ:[ زوو+ پێگەیاندن] هۆرکرن، گەیاندنی قسە یان شتێک بە کەسێک زۆر بە زووی.
وەزارەتی گەیاندن/wezaretî geyandin: نتـ:[ وەزارەتی+ گەیاندن] وەزارەتی پەیوەستی.
.
.
.
.