شۆران/şoran: کتپ:[ کارا بزر][ شۆر+ ئان] شۆردن، شووشتران.
شۆراو/şoraw: نفا:[ شۆرراو( شۆردران)] .[ ئینگـ : washed ]
1- شۆڕدراو، شووشتراو : ئاوی سوێر.
2 – شۆرباو.
3 – [ جێۆ] ناوی گوندێکە لە نزیک شاری کەرکووک.
شۆراوە/şorawe: نتـ: شۆرراوە، شۆردراوە.
شۆرەر/şorer: نتـ:[ شۆر( شۆردن)+ ئەر] هەر تشتێک بۆ شۆردن بەکار بێت، وەک تایت و سایت. .[ ئینگـ : Detergent ] { کەمالنامە، ل، 906}
شۆرەری مسی/şorerî misî: نتـ:[ کیمیـ] دەرمانێکە بۆ لەناوبردن و کوشتنی مێروو و چارەکردنی ڕووەکی.[ ئینگـ : Cupric wash ]
شۆردران/şordiran: کتپ:[ کارا بزر][ شۆر+ دران]
شۆردراو/şordiraw: ئانفا: شۆڕاو، شۆرراو، شووشتراو.
شۆردن/şordin: کتپ:[ شۆر+ دن] شووشتن.{ گیو، ل، 647}
شۆردنەوە/şordinewe: کتپ: شووشتنەوە.
شۆردنەوەی مێژ/şordinewey mêj: کتپ:[ شۆردنەوەی+ مێژ] مەغز شۆردنەوە، شۆردنهوهی مێشک.[ ئینگـ : Brain washing ].
شۆرراو/şoriraw: ئانفا: شۆڕدراو، شۆرراو، شووشتراو.
شۆرگە/şorge: نتـ:[ شۆر+ گە] جێگای چشت لێ شووشتن لە ناو ماڵدا.
شۆریاگ/şoryag: ئانفا:[ شۆر+ یاگ]
1 – شۆراو.
2 – داشۆر، داشۆریاگ، چەنەدرێژ، بێشەرم.
شۆریان/şoryan: کتپ:[ ئەردە][ شۆر+ یان] شۆران، شۆردان.
شۆرین/şorîn: کتپ:[ کە][ شۆر+ ین] شووشتن( ششتن _ شتن)، شۆردن.
شۆرین/şorînewe: کتپ:[ کە] شووشتنەوە.
.
پاشۆر/paşor: نتـ:[ پا+ شۆر( شۆردن)] تاتەشۆر( هـ)، تەختەشۆر، بەردەپێ.
پاشۆرە/paşore: نتـ:[ پا+ شۆر( شووشتن)+ ئە]
1 – ئاوی گەرمی دەرماناوی كە قاچی نەخۆشی پێدەشۆن.
2 – حەوزی پێ شۆرە.
پاشورەكردە/paşurekirde: نفا: پاشۆر.
حەیز نەشۆر/ĥeyiz neşor: ن:[ حەیز+ نەشۆر] ئەو ژنەی لەحەیز ناکەوێت، لە حوزر وەستاو.
دەست لێکشۆردن/dest lêkşordin: کتن:[ مجـ][ دەست+ لێک+ شۆردن] جیابوونەوەی یەکجارەکی : بریتییە لە بار و دۆخێک ناکۆک، لەنێوان دووکەس یان دوولایەن پێکەوە، کە ناتوانن پێکەوە هەڵناکەن لەبەر نەگونجان یان ئاستی ناهاوسەنگی نێوانیان، دۆخە دەگاتە ئاستێێکی بێئومێدی لەیەکتێگەیشتن و رێكنەوتن لەسەر بابەتە جێناكۆكەكان؛ دەگاتە لوتكەی ناکۆکییەکە. و ئیتر هەردوولا دەگەنە قەناعەت كە بەیەك ناگەن و پێكەوە هەڵناكەن، بۆیە دەبێ دەست لەیەكتر بشۆن و هەریەكەیان چۆنی پێ باشە وا بكات. دیارە بۆ هەردوولایش واباشە لە بارێكدا ناتوانن بگەنە رێكەوتن و بۆ یەكتر ببنە گوڵ، نەبنە دڕک و بەربەستیش لەبەردەم پڕۆژەی ئەویتردا، بەڵكو دەستبار و هاوكاری یەكتر بن تا بە كەمترین زیان هەریەكەیان بەو شێوەیە بكات كە بە چاكی دەزانێت.
نەشۆر/neşor: ن:[ نە+ شۆڕ( شۆردن)] نەزۆک : ئەو ژنەی لەحەزر ناکەوێت، لە حوزر وەستاو.
.
.
.