کەڕ ¹ /keř: ئان:
1 )[ نخ] بێگوێ، گوێ کپ، گوهگران : guhgiran( کباک) _گوێگران، گوێتەپ، کەهیر، نەژنەوا.[ ئینگـ: deaf][ لا: surdi]{ کەمالنامە، ل، 42}.
| تێبینی |
| یەکێ لە ئارێشەکانی نووسین بە ئەلفەبێتی لاتینی پێتی( ڕ : ř) ـە. بۆ وێنە ماموەستا کامێران لە راڤەکردنی پەیڤەکە بەدوو( رر : rr) گۆی دەکات، لێ لە هەمان کات بە ker دەینووسێت. |
2 ) کەهیر [ کهەرر: kherr ].{ فەرهەنگا کامێران، ل، 371}
:: مرۆڤ یان گیاندارێ باش نابهیزە : Mirov yan giyandarê baş nabihîze.
ما تویێ : کەری( کەڕی) تە هەی ژ من نییە ؟ . ? Ma tuyê : kerî te hay ji min nîne
کەڕە/keře: نتـ:[ کەڕ+ ئە]
1 ) مرۆڤی گوێ نەبیست.
2 ) کڕووسە : کەڕەکە( کەڕ) لەگەڵ( ئە)ی نیشانەی ناسراوە.{ مەردۆخ، ب2، ل، 366}.
کەڕەکەڕە/keřekeře: ئانتـ: بێ هەست و چرپە.
:: کەڕەکەڕە هاتن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 655}
کەڕەکونتێ/keřekunitê: ئانتـ: گوێ بەتەواوی کپ، زۆر کەڕ.
کەڕەنسۆ/keřeniso: نتـ: کەڕەکونتێ، کەڕنیس : کەسێکە بە قەستی خۆی کەڕوڵاڵ و گووێ گرانکات، کەسێکە گووێ ڕایەڵ نەبێت.{ فەرهەنگا کانی، ل، 401}
کەڕبوون/keřbûn: کتن: کپ بوونی گوێ.[ ئینگـ: deafness]{ سەلاحەدین، ل، 203}.
کەڕبییەی/keřbîyey: کتن:[ هـ][ کەڕ+ بییەی] کەڕبوون.{ وشەنامە، ل، 775}
کەڕکەرڎەی/keřkerđey: کتپ:[ هـ][ کەڕ+ کەرڎەی] کەڕکردن.
کەڕکردن/keřkirdin: ن، کتپ:[ کەڕ+ کردن] کپ کردنی گوێ. کەرکرن( کباک)، گوێ کپ کردن.[ ئینگـ: deafening , deafe].{ هەنبانەبۆرینە، ل، 653}
کەڕکری/keřkirî: ئانفا:[ کباک][ کەڕ+ کری( کرن)] کەڕکراو.[ ئینگـ: deafened]
| پەیڤی ئاوێتە |
کەڕوکپ/keřûkip: ئانتـ:[ کەڕ+ و+ کپ]
کەڕوکاس/keřûkas: ئانتـ:[ کەڕ+ و+ کاس] نەدەنڰ هەبە، نەلڤین ونە بەرخۆدا
کەڕوڵاڵ/keřûľaľ: ئانتـ:[ کەڕ+و +ڵال] بەکەسێ دەگووترێت هەم توانای بیستنی نەبێت، هەم توانای قسەکردنی نەبێت.[ ئینگـ: deafmute]
کەڕی/keřî: نچ: هەر تشتێک پەیوەندی بە کەڕەوە بێت.
1 ) نەخۆشی کپ بوونی گوێ.
2 ) نەژنەوایی، بێ گوێچکەیی : گوێ کپی، نەبیستن.
کەڕیل/keřîl: ئانتـ:[ کەڕ+ یل]
1 ) [ کباش] نەژنەوا : گوێ کپ.{ مەردۆخ، ب2، ل، 366}
2 ) ئاژەڵی کەڕە.
کەڕیلە/keřîle: ئانتـ:
1 ) کەڕیل : کەڕی بە ڕێژەیەکی کەم.
2 ) بێگوێچکە، گوێ بڕاو.
بەکەڕی/bekeřî: ئاکتـ:[ بە+ کەڕی] ب کەری( کباک)[ ئینگـ: feafly]{ سەلاحەدین، ل، 203}.
.
.
___________
کەڕ ² /keř: ن: کەڕێل _ کەڕیل.
کەڕەواڵە ¹ /keřewaľe: ن:[ باڵ]
کەڕەواڵە ² /keřewaľe: ئان: ساویلکە، بەستەزمان.
کەڕەواڵەیی/keřewaľeyî: نچ: ساویلکەیی، بەستەزمانی.
| تێبینی یەک : پسپۆری کوردەواری |
| شێوازی پێناسەکردن و دەستنێسان کردنی مەڕ یان دۆزینەوەی لە ناو ڕان دا |
کەڕەتەبەش/keřetebeş: ئانتـ:[ ئاژ][ کەڕ+ ئە+ تەبەش] مەڕێکی بێ گووێیە؛ نوختەنوختە سوور یان ڕەش لە ملیدا بێت و لەشی سپی بێت.
کەڕەتەی/keřetey: ئانتـ:[ ئاژ][ هـ][ کەڕ+ ئە+ تەی] مەڕێکی بێ گووێیە؛ هەموو سەر و لەشی سپی بێت.
کەڕەڕەش/keřeřeş: ئانتـ:[ ئاژ][ کەڕ+ ئە+ ڕەش] مەڕێکی بێ گووێیە؛ هەموو سەر و لەشی ڕەش بێت.
کەڕەسەر/keřeser: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ ڕەش] مەڕێکی بێ گووێیە؛ ڕووی ڕەش و ملی بۆر و لەشی سپی بێت.
کەڕەسەرڕەش/keřeserřeş: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ ڕەش] مەڕێکی بێ گووێیە؛ سەری ڕەش و لەشی سپی بێت.
کەڕەسەرشین/keřeserşîn: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ ڕەش] مەڕێکی بێ گووێیە؛ سەری ڕەش و ملی مەلەو شینە و لەشی سپی بێت. { گیو، ل، 741}
کەڕەسپی/keřesipî: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ سپی] مەڕێکی بێ گووێیە : سەر و هەموو لەشی سپی بێت.
کەڕەسۆرە/keřesore: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ شین+ بۆرە] مەڕێکی بێ گووێیە : سەروگوێیە سەرو هەموو لەشی سۆرە.
کەڕەشین بۆرە/keřeşînbore: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ شین+ بۆرە] مەڕێکی بێ گووێیە : سەروگوێی شین و لەشی بۆر بێت.
کەڕەشین سپی/keřeşînsipî: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ شین+ سپی] مەڕێکی بێ گووێیە : سەروگوێی شین و لەشی سپی بێت.
کەڕەشین سۆر/keřeşînsor: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ شین+ سۆر] مەڕێکی بێ گووێیە : سەر و گوێی شین و لەشی سوورە.
| تێبینی دوو : |
| ئەو باڵندە و زیندەوارانەی کە بە کەڕ و گێژی هەڵسوکەوت لێ بەدی بکرێت |
کەڕەپەشمە/keřepeşime: ئانتـ:[ کەڕە+ پەشمە] گێژوحۆل، حەپۆل، گەوج و ووڕ.{ ڕێژگە، ل، 215}
کەڕەسیسە/keřesîse: نتـ:[ کەڕە+ سیسە] ئاپۆرەی ئاژەڵ و باڵندە یان مرۆڤ.
:: پۆلێک باڵدار لەسەر سەلوینکەکە کەڕەسیسەیان داوە.{ ڕێژگە، ل، 215}
کەڕەعەوام/keřeäewam: نتـ:[ کەڕە+ عەوام] پیاوی نەزان و گەمژە، حەپۆل : خەڵکی ڕەشۆکی گێل و نەزان.
کەڕەکوندە/keřekunde: نتـ:[ کەڕە+ کوندە] جۆرێ کوندە بەقەد کەوێک دەبێت زۆری لێ نزیک دەبییەوە هەڵنافڕێ.
کەڕەمار/keřemar: نتـ:[ ئاژ] ڕەقەمار، کۆرەمار : جوورە مارێکی کەڕی کوژندەیە.
مەڕی کەڕ/meřî keře: ئانتـ:[ ئاژ] مەڕی بێ گووێ، گووێ بڕاو.
.
.
____________
کەڕ ³ /keř: ئان: تیر، خەست، ڕاوەستاو، پەنگ خواردوو.
کەڕبوون/keřbûn: کتن: سووڕانی زۆر بە لەزی مزراح.
:: وا دەسووڕێ کەڕ دەبێت.
کەڕکردن/keřkirdin: کتپ: خەست کردنەوەی تراو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 653}
:: بەفراوی خەست بگرەوە.
ئاڤاکەڕ/avakeř: ئانفا: ئاوی ڕاوستاو.{ گیو، ل، 740}
.
.
________________
کەڕکردن/keřik: کتپ:[ کەڕ+ کردن] داکوتانی گیزگیزە جۆرە کە دەنگێ ببڕێ. { هەنبانەبۆرینە، ل، 653}
.
.
.
.