ژن ¹ /jin: ن:[ خێز] 

1 – ‌‌ئافره‌ت، زە : مرۆڤی مێچکە.[ ئینگـ: Woman].{ هەژار، ل، 385}

2-  پێرەک : pîrek، کولفەت : kulfet( کباک): ئافرەتی بەمێرد، جووتی پیاو، کەیبانۆ.[ ئینگـ: Spouse]{ هەژار، ل، 399}{ فەرهەنگا کامێران، ل، 349}

3 – پت، پتکۆ، جفت، ژەنی( هـ)، هامخەو، هاوخەف، هاوسەر.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 839}{ گیو، ل، 549}.

4 – ئافرەتێکە شووی کردبێت ئەوسا مێردی مابێت یان بێوەژن بێت.{ خاڵ، ب2، ل، 248}{ گیو، ل، 549}.

 تێبینی
 زێز پیا، ژەن( هـ)، لە ئەوستا( ئاڤێستا){ جەن : cen} و { گینا : gina : Anvg} و لە پەهلەوی { ژەن : jen} نـۊسریاس و لە سمنانی{ جنی و  جنیکا} و لە بەلووجی { جەنی} ئۊشن. { فەرهەنگی باشوور، ل، 435}{ فەرهەنگی کانگا، ل، 561}
 ژن ؛ ڕەنگە کورتکراوەی( ژین) بێ، چونکوو ئافرەت؛ هاوسەری ژیانی پیاو بێت.{ گیو، ل، 549}. 

 

 پەندی پێشینان  Pend
 ژنن مێران پێش دخن. Jinin mêran pêş di xin
 مخابن ژنا باش دکەڤت دەستێ نەزان  Mixabin jina baş bikevit destê nezan
 ژنا خراپ بەردە، مێرێ خراپ دەردە. Jina xirab berde, mêrê xirab derde
 ژنێ چاڤ ل دەرە، مێر خوەلی سەرە Jinê çav lidere, mêr xwelî sere
 ژن ستوونا مالا یە Jin stûna malê ye
 ژن هەیە تەرشا مالێ، ژن هەیە رەوشا مالێ Jin heye terşa malê, jin heye rewşa malê
 ژن هەنە گولا مێرێ خوەنە، ژن هەنە کولا مێرێ خوەنە Jin hene gula mêrê xwene, jin hene kula mêrê xwene
 ژنا باش، شوورێ پشتا مێرانە، یا خراپ دەردێ ئێشا گرانە Jina baş, şûrê pişta mêrane, ya xirab derdê êşa girane
 ژن کانییا ژێنێ یە، دل کانییا ڤینێ یە Jin kanîya jînê ye, dil kanîya vînê ye
 ژنان چاڤ ل ژنان کر، مالا مێران خرا کر Jinan çav li jinan kir, mala mêran xira kir
Ferhenga kamêran, L. 349

ژن ئاپ/jin ap: نتـ:[ خێز][ ژن+ ئاپ] ئامۆژن، مامۆژن، براژنی باووک.  

ژن ئاغە/jin ae: ن:[ خێز] ژناغا( کباک)، ژندۆس، ژن سالار.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 839} 

ژن ئانین/jin anîn: کتن:[ کباک] ژن هێنان.{ فەرهەنگا کانی، ل، 270} 

ژن ئاوپاش/jin ap: نتـ:[ کباش] ژن گەنەکار، جندە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 435}.  

ژنان/jinan: ن:

ژنانە/jinane: نچ:[ ژنان+ ئە]

1 – وەکوو ژنان : هەر تشتێک پەیوەندی بە ژنەوە هەبێت یان هەر تشتێک تایبەت ببێت بە ژن.  

2 – [ کباش] هەرچێ کە هەرەچێ وە ژن بێاشتوو. { فەرهەنگی باشوور، ل، 435}.  

ژنانی/jinanî: نچ:[ ژنان+ ی]

1 – پۆپن : نێرێک ئاکار و هەڵسوکەوتی لە هی ژنان بێت. 

2 – [ کباش] پیاێگ ک چۊ ژن رەفتار کەید. { فەرهەنگی باشوور، ل، 435}. 

ژنانیلە/jinan: نچ:[ ژنان+ ئیلە] ژنانی، مێیانە، مەییک. 

ژنانین/jinanîn: کتن، کتپ:[ ژن+ ئانین] ژن هێنان، ژن هاوردن. 

ژناوژن/jinawjin: کتپ:[ ئەردە][ ژن+ ئاو+ ژن] ژنواژن، ژن وە ژن : پێک گۆڕینەوەی خۆشک و کچ.  

ژنایەتی/jinayetî: نچ:[ ژن+ ئایەتی] کەیوانویی، بەرامبەر پیاوەتی.

ژنەبی/jinebî: ئان: ژن بی. 

ژنەتی/jinetî: ئان:[ کباک] ژنایەتی. 

ژنەڕەنگە/jineřenige: ئان: بلەکەناچێ ، ژنانی. خڵەژنانی.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 840}. 

ژنەگان/jinegan: نتـ:[ کباش][ ژن+ ئە+ گان] ژنەیل.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 435}. 

ژنەگە/jinege: نتـ:[ کباش][ ژن+ ئە+ گە] هەێ ژن. 

ژنەل/jinel: نتـ:[ کباش][ ژن+ ئە+ ل] ژەنگەل( ل). 

ژنەیل/jineyil: نتـ:[ کباش][ ژن+ ئە+ یل] هەێ ژنەیل. 

ژنەمێڕ/jinemêř: ئان:[ کباک] ژنێکە ڕەوشت و کرداری وەک میران وا بێت.{ گیو، ل، 549}. 

ژنباب/jinbab: نتـ:[ خێز][ کباش، فە][ ژن+ باب] ژنباڤ، زڕدایک. 

ژنباز/jinbaz: نفا: داوێنتەڕ، گەڕا( کباش). : پیاوێ کە حەز لە زۆر ژنان دەکات.  

ژنبازی/jinbazî: نچ: ، گەڕای( کباش) : ئەوەی پەیوەندی بە ژنبازییەوە هەبێت. 

ژنباڤ/jinbav: نتـ:[ کباک][ ژن+ باڤ] باوەژن، زڕدایک. 

ژن بەژن/jinbejin: نتـ:[ ژن+ بە+ ژن] ژناوژن : ژنبەژنە : ژن یان کچ دان بە کەسێک لە بەرانبەری ڕا، کچێکی لێبخوازی.   

ژن بەشوو/jin beşû: ن: بەمێرد.

ژن بەشوودان/jin beşûdan: ن:  

ژن بەکچ/jin be kiç: ئانتـ: ژنێک پێش باڵخ بوون شووی کردبێت.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 840}.     

ژن بەمز/jin bemiz: ئانتـ:[ ژن+ بە+ مز] بێ ناموس، دەویت، ژنحیز، قوڕمساخ، گەواد.{ هەژار، ل، 399}{ گیو، ل، 549}.

ژنبرا/jinbira: نتـ:[ ژن+ برا] برای ژنی هاوجووت. 

ژن بۆگەن/jin bogen: ئانتـ:[ ژن+ بۆگەن] ژنی بۆن ناخۆش. 

ژن بی/jin bî: نتـ: بێوەژن، ژنی شوومردگ.{ هەژار، ل، 400}.

ژن پەرست/jin perist: نتـ: ژنباز، چاونز، دلبژۆک، دلپارسک : کەسێکە زۆر حەزی لە ژنان بێت.{ گیو، ل، 549}.  

ژن پەرستی/jin peristî: نچ: چاونزی، دلپارسکی، ژنبازی. 

ژن پسخال/jin pisxal: نتـ:[ کباک] خاڵۆزاژن.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 350} 

ژن پسمام/jin pismam: نتـ:[ کباک] ئامۆزاژن. 

ژن تڵاق دان/jin tiľaq dan: کتپ:[ کباش][ ژن+ تڵاق( ع : طالق)+ دان] ژن تەڵاق دان : ئاخرەیل وەفرانبار و ئەوڵەیل خاکەلییە.  

ژنتی/jintî: نتـ:[ خێز][ کباک] براژن : ژنی برای میردی. 

ژن حیز/jinĥîz: ئانتـ:[ جنێو][ ژن+ حیز] ژنقەحپە، قوڵتە، قوەمساخ : پیاوێک کە هاوسەرەکەی داوێن پیس بێت.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 839}   

ژنخاڵ/jinxaľ: نتـ:[ خێز][ کباک] خاڵۆژن، لالۆژن. 

ژنخواز/jinxwaz: نفا:[ ژن+ خواز( خوازتن ؟ خواستن)] کەسێ بۆ ژن هێنان دەگەڕێت. 

ژنخوازی/jinxwazî: نچ:[ ژنخواز+ ی] ژنخووازی، خووازبێنی کردن.  

ژن خواستن/jin xwastin: کتن: ژن خووازتن : داواکردنی ژن لە کچەکە یان لە کەسوکاری. 

ژن خوەیشک/jin xweyişk: نتـ:[ کباش] خەزن، خەزنە، ژن خوشک، خوشکی ژن.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 839}    

ژن خوشک/jin xuşik: نتـ: باتسکی، خوشکی ژن، ژنخووشکە، ژنخووێشک، گۆڕم : خوشکی ژنی هاوجووت. 

ژن خوویشک/jin xûyişk: نتـ: ژنخوشک.

ژندار/jindar: ئانتـ:[ ژن+ دار]

1 – بەژن، خاوەن ژن، ژنیای: کەسێ کە ژنی هەبێت و ڕەبەن نەبێت. 

2 – [ کباش] زێز زگورد. { فەرهەنگی باشوور، ل، 435}.  

ژنداری/jindarî: نچ:[ ژندار+ ی] بەژنی. 

ژن زا/jini za: نتـ:[ کباش] ژن و زا. 

ژن سەیدا/jin: ئان:[ کباک] ماموەستا ژن. 

ژنڤیان/jinviyan: ئان:[ کباک، هەکاری] ژنخوواز. 

ژنڤیانی/jinan: نچ:[ کباک، هەکاری] ژنخووازی. 

ژنک/jinik: ئان:[ کباک][ ژن+ ک] ژنەکە. 

 تێبینی
 پیتی ( ک) لێرەدا مرازی ناسیاریە. وەکوو ( کە) ژنەکە. 

1 – ژنی پیاو.

2 – ژنەکە، فڵانەژن.

ژنکۆک/jinkok: ئانتـ:[ کباک][ ژن+ کۆک] ژنوکە.

 تێبینی
 بڕگەی( کۆک) ئامرازی گچکەکاری بە مەبەست، لە ژنێکی گچکۆکەیە. 

1 – ژنی ناتەواو لە ئاوەز دا.

2 – ژنی بێ ناونیشان.

:: وەک بۆڕەپیاگ.

ژنگرتی/jin: ئانفا:[ کباک][ ژن+ گرتی] شایانی ژیان. 

ژنمام/jinmam: نتـ:[ کباک] ژن ئاپ، ئامۆژن، مامۆژن. 

ژن مردگ/jin mirdig: ئانتـ:[ ئەردە][ ژن+ مردگ] بێوەپیاو : پیاوی ژن مردوو. 

ژن مێر/jin mêr: ئانتـ:[ کباک] شاژن. 

ژن وا ژن/jin wa jin: نتـ:[ ئەردە][ ژن+ وا+ ژن] ژناوژن، ژنبەژن.

ژن وە زوور/jin we zûr: نتـ:[ کباش] شاکەڵ، شەکەڵ.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 435}.

ژن وە ژن/jin we jin: نتـ: ژن بە ژن. 

ژن و زا/jin û za: نتـ:[ کباش] ژن زا.  

ژن و ژڵ/jin û jaľ: نتـ: دەستەی ژن و مێوینە. 

:: لە دەوری کانییەکە پۆلێ ژن و ژاڵ ئاپۆرەیان داوە.{ ڕێژگە، ل، 153}.

ژن و ژن خواز/jin û jin xwaz: نتـ: فامێڵی کردنی دؤ ئێڵ.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 435}. 

ژن و ژنخوازی/jin û jin xwazî: نتـ: خزمایەتی نێوان دوو بنەماڵە یان دوو هۆز.  

ژن و ڤەزاین/jin û vezayin: نتـ:[ کباک][ ئینگـ : rebirth, renaissance]{ کورمانجی، ل، 25}.

ژن و منداڵ/jin û mind: نتـ:[ ژن+ و+ منداڵ] خێزان، خاوخێزان، ماڵ و منداڵ. 

ژن و مێرد/jin û mêrd: نتـ:[ ژن+ و+ مێرد]

ژن و مێردایەتی/jin û mêrdayetî: نتـ:[ ژن ومێرد+ ئایەتی] پەیوەندی نێوان ژن و شوو. 

ژن و مێردی/jinûmêrdî: نچ:[ ژن+ و+ مێرد+ ی] [ ئینگـ : Matrimony ] 

ژن و مێردی/jinûmêrdî: نچ:[ ژن+ و+ مێرد+ ی] په‌یمنانی هاوسه‌ری، لفگرتن، زه‌وجین. [ ئینگـ : Marriage ] 

ژن هانین/jin hanîn: کتن:[ کباک] ژن هێنان، ژن هاوردن. 

ژن هاوردن/jin hawirdin: کتپ: ژن هێنان. 

ژن هێنان/jin hênan: کتپ: ژن هاوردن، داخوازی کردن، ژنخووازتن، خوازبێنی کردن. 

ژنێ/jinê: ن: لەکاتی بانگگردنی ئافرەتێکدا بەکاردەهێندرێت. 

ژنێتی/jinê: نچ:[کناو][ ژن+ ئێتی] ژنینی، ژێربوون و دەرهاتەی ئافرەت یان بوونی ئافرەت بەژیری دەرهاتوو .{ خاڵ، ب2، ل، 248}.    

ژنی/jinî: ن: ئافرەتێتی. 

ژنیای/jiniyay: ئانتـ:[ هـ] خاوەن ژن، ژندار. 

ژنیلانە/jinîlane: ئان:[ ژنی+ لانە] ژنانیلە، پیاوێ کە ئاکاری ژنانە هەیە یان هەبێت.{ ڕێژگە، ل، 153}.  

ژنینی/jinînî: نچ:[ کباک] ژنێتی. { گیو، ل، 550}.

ژنی بەمێرد/jinî bira: نتـ: خێزان. 

ژنی برا/jinî bira: نتـ: براژن: وشەیەکە لە ناوکوردەواری دا دۆست وبرادەری کە سێک, خێزانی هاورێکەیانی پێبانگدەکەن.

ژنی بدەر/jinî bider: ئانتـ: پالإنلار: ژنی کە بەنەخوێنی شل بێت.   

ژنکا پشت ئەلدەری/jinî bira: نتـ:

ژنی پیس و پۆخلی/jinî pîs û poxiľî: نچ: پاشەڵ گواویی.

ژنی داوێنتەر/jinî dawênteř: ئانتـ: بەستۆک

ژنی داوێنپیس/jinî dawênpîs:: بەستۆکە، کۆکنە.

ژنی حیز/jinî ĥîz : ن: بڤكێ، كۆكنە، لەشفرۆش.

ژنی سکپڕ/jinî siikpiř: ئانتـ: بارگران.

ژنی مارەکراو/jinî bira: ئانتـ:[ ژنی+ مارەکراو] 

بێ ژن/bê jin: ئانتـ:[ بێ+ ژن] بۆهت، سەڵت، ڕەبەن ؟ ڕەبەنۆک( کباک). 

بێ ژن بوون/bê jin bûn: کتن: ژن مردن.

بێ ژنی/bê jinî: نچ: سەڵتێتی، قازاخی، بێوەمێردی.

ژێرچەنی ژن/jêrçenî jin: ن: بەنک، بەنکێ فستۆک. یان گرێ، ئالقە، گرێ پووچکە، ژێرچەنە، بەندی ژێرچەناگەی ژنان.

.

.

____________

ژن ² /jin: ن:[ ئەردە]

1 – ژاندن.

2 – داخستن و پێوەدانی دەرک و پەنجەرە و قفڵ…هتد.

ژنیاگ/jinyag: ئانتـ:[ ژن+ یاگ] بەسیاگ.

1 – ژاو، ژەنراو، شڵەقاو، .{ مەردۆخ، ب 1، ل، 840}. 

:: مەشکە ژنیاگە.

2 – بەستراو، داخراو، پێوەدراو.

:: دریا ژنیاگە.{ هەژار، ل، 400}.

ژنیان/jinyan: کتن:[ ئەردە]

1 – ژاندن، ژەنران. 

2 – بەسیان، بەستران، بەسران، داخران، شڵەقان : داخستن و پێوەدانی دەرک و پەنجەرە و قفڵ…هتد.{ هەژار، ل، 400}.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 840}. 

ژنیای/jinyay: ئانفا: داخراو. 

.

.

.

.