کۆسپ/kosp: ن: 

1 – بەربەس، بەربەست، بەرهەڵست، لەمپەر، ماوول.[ ئینگـ : obstruction]

2 – بەرزایی کەم لە زەوی. قورت و کارەساتی ڕۆژگار.

کۆسپایی/kosp: نچ: کۆسپ.

کۆسپە/kosp: ن: 

1 – تەمباز، کەمباز، ژوورک، کەنداڵ، هەوراز : بڵندایی یان بەردێکە ڕێگای گرتبێت.

2 – بەرهەڵست، تەگەرە، کۆستایی، لاست : ڕووداوێکە، کە پەکی کاروبار و مەبەستێک بخات.  

کۆسپ تێخستن/kosp têxistin: کتپ:[ کۆسپ+ تێخستن] تەگەرە تێخستن.

.

.

.