A A A

تێکچوواندن/têkçûandin: کتپ:[ تێک‎+ چوواندن( چوون)] بزڕکاندن، هەڵگەڕاندنی شیرو.

تێکچوون/têkçûn: کتن:[ تێک+ چوون]

1 – پەرێشان بوون، پەلیشین، چارەڕەش بوون، شێوان، فەلشین، کڵۆڵبوون:

:: تێکچوون و شپرزەبوونی گیاندارلە ترساندا.  

2 – بەستران، گیران، دەرگاداخستن.

3 -[ دەروو] پەشۆکاویی، شڵەژان، سەلێشێوان.

تێکچوون (خوار دن)/têkçûn(xwardin): کتن:

1 – بزڕبزڕبوون، ترشان. بزڕکان : تێک چوونی شیر و ماست و هێندێ شتی تر.

تێکچوونی خوو/têkçûn xû: نتـ:[ ئینگـ : Habit Deterioration].

تێکچوو/têkçû: ئانفا، نفا:

1 – بزڕکاو : ماست و شیر و هێندێک شتی دیکە کە تێک چووبێت.

2 – چەواشە ، ئاوەژوو، بێسەروبەر، پڕشەوپێشکراو، سەرلێشێواو، شپرزە، شێواو، واژی، ئاواژە، بەلەڤاژێ، هەڵگەراو.[ ئینگـ: perturbed]. 

:: گیاندارێک لە ترساندا شپرزەبووبێت.

3 – ئاشفتە، ئاشوفتە _ ئاشووفتە، پەرێشان، ڕەنجاو.

.

.

.

.