تیل ¹ /tîl: ن:[ توێ][ هـ، ڕۆژ] خێل، چاوخووار : کەسێکە بەگۆشەی چاوی تەماشا بکات.

تیلاوتیل/tîlawtîl: ئانتـ:[ تیل+ ئاو+ تیل] خوواروخێچ، خووارەوار.

تیلاک/tîlak: ن:

1 – گۆشە.

:: بەتیلی چاو تەماشای کرد : بەگۆشەی چاو تەماشای کرد. 

2 – [ گەرد] پێچ، پۆتراک، سەروپۆتراک، پێچی خووار، پۆتراکی خووار.

تیلایی/tîlayî: نتـ:[ تیل+ ئایی] بەگۆشەی چاوڕووانین، تیلە.

تیلایی چاو/tîlayî çaw: نتـ:[ تلایی+ چاو] تیلەی چاو.

بەتیلایی چاوڕوانین/be tîlayî çaw řwanîn: کتن:[بەتلایی چاو+ ڕوانین] بەگۆشەی چاو سەیرکردن و ڕوانین.

تیلە/tîle: نتـ:[ هـ][ تیل+ئە] گۆشەی چاو.

تیلەی چاو/tîley çaw: نتـ:[ هـ ] سیلەی چاو ، گۆشەی چاو : تیلای چاو ، ئەو بەشەی چاو کە کزە، لەلاجانگەوە.[ ئینگـ : outer corner of the eye]

تیلی بەرانبەرێن/tîlî beranberěn: نتـ: تیرئاویژتنی دووکەس بۆ کەللای یەکتری.

.

.

_______________________

تیل²/tîl: ن: تێڵ، ناوچاوان( چەوان)، نەوشەنیی، هەنیی _ هەنیە، پێشەنی،

 تێبینی 
 ئەم ووشەیە لە(یەشت)1/1 هەیە.

تیلاک/tîlak: ن:[ توێ] سەرتاووسی : کەسێکە پێش سەری مووی پێوە نەبێت.  

تیلاک/tîlak: ن: تیرەگ.

{

ئەگەر شۆقی خۆی دەدا لە ئاروونی

لە بێروونی لە کلاو فەرەنگیان

لێم دەنگێوی تیلاکی دە کوێستانێ

}{ گەنج، ل، 85}.

.

.

_________________

تیل³/tîl: ن:[ واز][ فار: تیلە، تیرە] هەڵمات، مەڕمەڕ، لووس، هاویژتنی کەللا : جوولاندنی هەڵمات بەکاردێ کە بەپەنجە ببزوێندرێت و ئاراستەی هەڵماتێکی دیکە بکرێت.

:: ئازاد تیلی ڕاستە.

تیل کردن/tîlkirdin: کتپ:[ واز] نیشانگرتن، تیرئاویژتن.

.

.

___________________

تیل4/tîl: ن: باش یۆڵ( جێۆ)، تیل.

.

.

_________________

تیل5/tîl: ن: تیر

تیلەمار/tîlemar: نتـ:[ زیند][ تیل( تیر)+ ئە+ مار]

1 – بێچووی مار، توولەمار. 

2 – ماری باریک و درێژ.

.

.

.

.