پەرس/pers: ن:[ هـ، کباک _ زا] پرس، پەرست، پەرستندە.

پەرسای/persay: کتن:[ هـ] پرسین، پرسیارکردن.

پەرسای ( هـ )                    پەرستن ( کناو )                               پەرەستن ( کباک)
کاری تێپەر / بنکەی تێپەر کۆتایی هاتوو بە کۆنسونانت
  تەمام Past perfect tense تەمام دوور بەردەڤامۆ Present Perfect
  تاک کۆ تاک کۆ تاک کۆ
یەکەم پەرسم پەرسما پەرسەبیم پەرسەبێما پەرسەنم پەرسەنما
دووەم پەرست پەرستا پەرسەبیت پەرسەبێتا پەرسەنت پەرسەنتا
یەرەم پەرسش پەرسشا پەرسەبیش پەرسەبێشا پەرسەنش پەرسەنشا

پەرست/perst: ن:[ پەرست( پەرستن)] پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەکەوێتە پاش ناوەوە و ئاوەڵناوێکی نوێی لێدروست دەکات. 

 

پەرستار/parastar: ئانفا:[ پهـ: parastār][ پەرست+ ئار]

1 – پەرسار، پارێزەر. کەسێک چاوەدێری منداڵ، نەخۆش، لێکەوتە بێت. 

2 – سستەر، برینپێچ، دەرمانپێچ، نەخۆشەوان.[ ئینگـ : nurse]

{

ئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێموایە

لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر

}{هێمن}.

پەرستاریی/parastaryî: نچ:[ پەرستار+ ئیی]

1 – ئەوەی پێوەندی بەپەرستارەوە هەبێت، نەخۆشەوانی، خووێداری. 

2 – خزمەت، ئاگاداری.

پەرستاریی کردن/parastarî kirdin: کتپ: پێڕاگـیشتن، تیمارکردن، خزمەت کردن بۆ چاک بوونەوەی نەخۆش و کەسی پێویست بە ئاگاداریی.

پەرستاریی لێکردن/paratarî lê kirdin: کتپ: خزمەتی کەسێک کردن، ئاگاداریی و پێڕاگەیشتن لەکەسێک.

پەرستدار/persitdar: ئان:[ پەرست+دار] خوداپەرست.

پەرستراو/persitraw: نفا:[ پەرست+ ر+ئاو] خودا، خولا، یەزتە، یەزدان، ئێزەد.

پەرستگا/persitga: نتـ:[ پەرست+گا] شوێنی پیرۆز بۆپەرستن، پەرستگە >< دێوەڵ.

پەرستگار/persitgar: نتـ:[ پەرست+ گار]  

پەرستگە/persitge: نتـ:[ پەرست+ گە] جێگای خوداپەرستن.

پەرستن/perstin: کتن:[ ئێک : پەریشتا، پاز: پەرەستیدەن، پهـ: پەرەستەن _ پەریستییتەن]

1 – زۆرخۆشویستن و برواپێ هەبوونی لە رادە بە دەر بە کەسێک یان شتێک. 

2 – بەپیرۆززڕنین، سوجدەبردن بۆخودا یان هێزێکی سەرووتر. 

 

په‌رستی/perstî: نچ:[ په‌رست+ ئی]

ئاتەشپه‌رست/perst: نفا:[ ئاتەش+ په‌رست] ئاگرپەرست.  

ئاگرپه‌رست/agirperst: نفا:[ ئاگر+ په‌رست( په‌رستن)] په‌یڕه‌و‌ڤانی ده‌ئێنه‌ی مه‌زدایی که ‌له ‌ئاته‌شکه‌ده‌کاندا چاوه‌دێری ئاگری یه‌تێئێڤانی ده‌که‌ن. تمـ: ئاته‌ش په‌رست بکه‌ن.

ئاگرپه‌رستن/agir perstin: کتنـ:[ ئاگر+ په‌رستن] ئاته‌ش په‌رستن.

ئاگرپه‌رستی/agirperstî: نچ:[ ئاگر+ په‌رست( په‌رستن)+ ئی] په‌رستنی ئاگر وبه‌زانینی له ‌ده‌ئێنه‌ی زه‌رده‌شتی. که‌ یه‌کێک بووه‌ له ‌چوار توخمه‌ی سه‌رێکێکه‌ی ژیان.  

پارەپەرست/perst: نفا:[ پارە+ په‌رست]

خوداپەرست/perst: نفا:[ خودا+ په‌رست]

رۆژپەرست/perst: نفا:[ ڕۆژ+ په‌رست]

مەی پەرست/mey persit: ئانتـ: ئەو کەسەی هۆگری مەیخواردنەوە.

{

شۆخ و شەپالا مەی پەرست ئەو زالما هشیار و مەست

ڤی نامەیی خەف دی ڤ دەست فی گیها نشرالنبا

}{ جەزیری}.

.

.

.

.