ساد/sad: ن:[ کورتکراوەی سادە] بێ نەخش و نیگار، بێ ئارایش.  

سادە/sade: ئان ، ئاک: ساکار، ئاسان _ هێسان، سانا _ ساناهی، سەفیل( باد)، سووک، کاوک .[ (تر، ترین)][ ئینگـ : simple]

1 – تاک، تەنها، ناتێکەڵاو، نەئاڵۆز، یەکپارچە، یەکڕەنگ.[ ئینگـ : a simple sentance , simplex]

:: تشتێکی سادە و نائاڵۆز. 

2 – بێ پێچ و پەنا، نائاڵۆز.[ ئینگـ : a simple pattern]

3 – ناڕازاوە، تەلارسازی سادە. [ ئینگـ : a simple style of architeture ]

4 – خاکی، بێدەیە( بێدەعیە)، بێفیز، بێناز، بێهەوا.[ ئینگـ : Humble ]

5 – ئاسایی، پلەوپایە نزم. [ ئینگـ :a simple man ]

6 – ناگرنگ. 

سادە/sade: ن:

1 – [ کیمیـ]

1 – 1 – نائاوێتە

2 – 1 – سەرەتایی. 

2 – [ ماف][ یاسا] بێ مەرج

3 – [ ڕوو] گیای پزیشکی : گیایەکە دەرمانی لێدەرهێندرا بێت. 

:: هەمیشە سادە بژی چونکە مرۆڤە سادەکان لەلای خەڵک خۆشەویستن.

سادەبوون/sadebûn: کتن:[ سادە+ بوون] ساکاربوون، 

سادە پەسەند/sade pesend: ئان:[ سادە+ پەسەند] قانع. 

سادە پەسەندی/sade pesendî: نچ:[ سادەپەسەند+ ی] قانعی.

سادەتر/sadetir: ئان:[ پلەی سەروو وە لە بەراووردکردندا ] سادەتەر( هـ) : ئاسانتر.

سادەتر کردن/sadetir kirdin: کتپ: ئاسانترکردن، سووکترکردن. 

سادەترین/sadetirîn: ئان:[ باڵاترین پلەیە لە بەراووردکردندا ] سادەتەرین( هـ) : ئاسانترین. 

سادە جگەر/sade: ئانتـ:[ سادە+ جگەر] بێ مەکر و حیلە، بێ کینە. 

سادە دڵ/sade diľ: ئانتـ: دڵسادە. ڕاستگۆ و بێ ڕیا. 

سادە ڕەوت/sade řewit: ئانتـ: بەویژدان. 

سادەکار/sadekar: نفا:[ سادە+ کار( کردن)]

سادەکاری/sadekarî: نچ:[ سادەکار+ ی]

سادەکردن/sade: کتپ:[ سادە+ کردن] سادەکرن( کباک)، ئاسان کردن : ئەنجامی  [ ئینگـ : simplification]

سادەکری/sadekirî: ئانفا:[ کباک][ سادە+ کردی] سادەکراو.[ ئینگـ : simplified]

سادەلۆح/sade lewiĥ: نتـ:[ سادە+ لۆح] کەمهۆش، گەمژە _ گەمژەل، گێل، لاژگ، مروڤوک. [ ئینگـ : simpleton  ]

سادەلۆحی/sade lewiĥî: ئانتـ:[ سادە+ لۆح] کەمهۆشی، گەمژەیی، گێلی. 

سادەلۆح/sadeloĥ: ئانتـ:[ سادە+ لۆح] چاڤگرتی : کورێکە یەشتا تووکی لێنەگاتبێت.{ گیو، ل، 555}

سادەلۆک/sadelok: ئانتـ:[ سادە+ لۆک] 

سادەیێتی/sadeyêtî: نچ: سادەییتی( باد)[ ئینگـ : simplicism]{ سەلاحەدین، ل، 858}

سادەیی/sadeyî: نچ: ساکارێتی خاکێتی، نائاڵۆزی، بێ پینەوپەنایی.[ ئینگـ : simplicity ]

:: مرۆڤ بە سادەیی جوانترە.

:: ژیان بە سادەیی وەرگرە.

 سادە لە ووشەی لێکدراو و دارێژراو دا

ئامێری سادە/amêrî sade: نتـ: مەکینەی سادە : خولخوڵۆکە، نوێڵ [ ئینگـ : simple machine]

ئابووری بەزمانێکی سادە/abûrî bezimanêkî sade: ئان:

بەراوردی سادە/berawirdî sade: ئان:

بە زمانێکی سادە/be zimanêkî sade: ئان:

:: ئابووری بەزمانێکی سادە. 

پاسوۆردی سادە/ paswordî sade: ئان:

:: زۆربەی خەلک پاسوۆردی زۆر سادە بەکاردەهێنن. 

پەڵکانەی سادە/peľikaney sade: نتـ: گوندێکە دەکەوێتە ناحیەی نەوجول لە قەزای کفری، سەر بە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان. کە جاران سەر بەشاری کەرکووک بوو.

پەیڤا سادە/peyiva sade: نتـ:[ زمان] ووشەی سادە. [ ئینگـ : simple word]

پرسیاری سادە/pirsiyarî sade: نتـ:

پێشوازی سادە/pêşwazî sade: نتـ:

جورجێتی سادە/curcêtî sade: نتـ:

خواردنی سادە/xiwardinî sade: نتـ:

خوارنا سادە/xiwarina sade: نتـ: [ ئینگـ : simple diet]

دەرگای سپی سادە/dergay sipî sade: نتـ:

دڵسادە/diľsade: نتـ:[ دڵ+ سادە] بێ فڕوفێڵ، دڵپاک، دڵساف، ڕاست.[ ئینگـ : simple hearted]

ڕابردووی سادە/ řabirdûy sade: نتـ:

ڕستەی سادە/ řistey sade: نتـ: سادە ڕستە.[ ئینگـ : simple sentence]

ڕێگەیەکی زۆر سادە/ řêgeyekî zor sade: نتـ:

ژیانی سادە/jiyanî sade: ئانتـ: ژیاناسادە( کباک).[ ئینگـ : simple life]

سپی سادە/sipî sade: نتـ:

شکەستەیا سادە/ şikesteya sade : نتـ:[ باد]  [ ئینگـ : simple fraction]

شکەستنا سادە/şikestina sade: نتـ: شکەستنا سڤک.  [ ئینگـ : simple fracture ]

شێوازی سادە/şêwazî sade: نتـ:

:: شێوازی مرادخانی سادە.

فێلی سادە/fêľî sade: نتـ:

قازانجی سادە/qazancî sade: نتـ: [ ئاب] قازانجی ڕووت، سوود یان هاڤلا سادە( باد) : ئەو قازانجەیە کە دەدرێت تەنها لەسەرمایەی ئەو پارەیەی لە بانقدا دادەنرێت، نەک لەسەر قازانجەکە. [ ئینگـ : simple interest]

کەرتی سادە/kertî sade: نتـ: [ بیر] [ ئینگـ : simple fraction]

کلیپی سادە/kilîpî sade: نتـ:

کوتاڵی سادە/kutaľî sade: نتـ:

گوزەرانی سادە/guzeranî sade: نتـ:

گیراوەی سادە/gîrawey sade: نتـ:

هاوکێشەی سادە/hawkêşey sade: نتـ:[ بیر] هەڤکێشە سادە( باد). [ ئینگـ : simple equation]

هزرا سادە/hizra sade: ئانتـ:[ کباک] بیرۆکەی سادە. [ ئینگـ : simple idea]

هش سادە/hiş sade: ئانتـ: خرپو( باد)، کەسێکی حەپۆل، ساویلکە، بەستەزمان، خۆشبڕوا. بێ مێشک، نەزان. [ ئینگـ : simple minded ، simpleton]. 

.

بەسادەیی/be sadeyî: ئاکتـ: بەڕوونی، ب سادەیی( کباک).[ ئینگـ : simply]

.

.

.