جاڵجاڵۆکە/caľcaľoke: ن:[ زیند] بازەرە( هـ)، بلۆ، پند _ پندەپیر، پیرعەڤۆک، پیرک : pîrik( كباک)، پیرهەلالووک( هـ)، پیرێ : Pîrê( کباک)، پەسپەسەکۆڵێ، پەسپەسەکۆنە، پەسپەسکڵی، پسپسەکەڵە( ئەردە)، پسپستڵی( هـ)، تەڤن پیرک، جۆڵایی کەرە، داپیرۆچک، داپیرۆکە، داپیرۆشکە( هـ)، کاکڵەمووشان، ماماڵە، ماماڵێ( کباک)، مێشەگرە : زیندەوەرێکی دووپارچەی هەشت پێیە، چنگ چنگە لە کون و قوژبنی دیوار و بن میچان بە داوێکی زۆربارێک هێلانە دەتەنێت بۆ گرتنی مێش و مەرۆش. لە جیهاندا پتر لە 45.000 جۆری جیاوازی هەیە. پێکهاتەى لاشەى جاڵجاڵۆکە بەجۆرێکە کە تواناى مانەوەى هەیە بۆ ماوەى چەند مانگێک بێ خۆراکـ بژێت و تایبەتمەندى جاڵجاڵۆکە لەوەدایە کە بۆماوەیەکى زۆر چاوەڕێى نێچیرەکەى دەکات تاوەکو دەکەوێتە نێو تۆڕەکەى پێش ئەوەى بیگرێت.[ لا : Araneae] [ ئینگـ : spider]
جاڵجاڵۆکەزەردە/caľcaľoke zerde: ن:[ زیند] جۆری جاڵجاڵۆکەیەکی ژەهرییە قاچ و پەل درێژە، ڕەنگەکەی زەردە وەک دووپشک پێوەدات.[ Zoo : Tarantula]
جاڵجاڵۆکەگورگە/caľcaľoke gurge: نتـ:[ زیند] جۆرێکە لە جاڵجاڵۆکە لە شێوەی گورگ دەچێت.[ Zoo : Lycosa]
جاڵجاڵۆکەیییەکان/caľcaľokeyî yekan: نتـ:[ زیند] کۆمەڵەی جاڵجاڵۆکە، کە چەند جۆرە گیاندارێک دەگرێتەوە.
جاڵجاڵۆکەی تووکن/caľcaľokey tûkin: نتـ:[ زیند][ جاڵجاڵۆکە+ ی+ تووکن] جۆرێکە لەجاڵجاڵۆکە پشتەکەی زەردە وەکو دووپشک پێوەدەدات. [Zoo : Calcodes]
جاڵجاڵۆکەی زۆرگەورە/caľcaľokey zor gewre: نتـ:[ زیند] چنگنە.
جاڵجاڵۆکەی سوور/caľcaľokey sûr: ن:[ زیند] مێروویەکی زیان بەخشە ئاووکی ڕووەک هەڵدەمژێت.
.
تاڵی جاڵجاڵۆکە/taľî caľcaľoke: نتـ:[ تاڵ+ ی+ جاڵجاڵۆکە] داوی جاڵجاڵۆکە.
تەوتی جاڵجاڵۆکە/tewnî caľcaľoke: نتـ:[ تەون+ ی+ جاڵجاڵۆکە] تۆڕی جاڵجاڵۆکە، پەردەی جاڵجاڵۆکە. [ ئینگـ : spider web]
تۆڕی جاڵجاڵۆکە/tořî caľcaľoke: نتـ:[ تۆڕ+ ی+ جاڵجاڵۆکە] تەونی جاڵجاڵۆکە.
ژەهری جاڵجاڵۆکە/jehirî caľcaľoke: نتـ:[ ژەهر+ ی+ جاڵجاڵۆکە]
.
.
.
.