فلاڤۆنۆید/filavonoyid: ن:[ کیمیـ][ لە پەیڤی گرێکی فلاڤوس: flavus وەرگیراوە واتا زەرد] ئاوێتەی فلاڤۆنۆید : لە سروشتدا لە نێو میوە، سەوزەوات، چای، گوێز، ڕەگ، تۆوی ڕووک دەدۆزرێتەوە، هەر بۆیە توانای توانەوەی هەیە لەناو ئاودا. پێکهاتە کیمیاییەکەی لە 15 کاربۆن پێکهاتووە، لە بازنەی فێنوول : phenyl ی ( A و B) لەگەڵ بازنەیەکی هێرێرۆسایکلیکی : heterocyclic ( C). کورتکراوەی پێکهاتەییان بریتیی یە لە C6 – C3 _ C6. بەهایەكی خۆراکی لە خۆدەگرێت كە بریتییە لە ماددەی دژەئۆكسانی بەهێز. هەروەها پێکهاتەکەی ڕەنگی گوڵ و گەڵا و ڕووەک دەستنیشان دەکات وەک رەنگی سوور و زەرد.[ ئینگـ : Flavonoids].

.

.

.

.

.