واق/waq: ن: ئاوەز.
واق/waq: ئان: سەرسووڕماو، سووڕ، شاش، مات، هۆت.
واقمان/waqman: کتن: پەشۆکان، بشکڤین، حەپەسان، سەرگەردان، سەرلێشێوان، سووڕمان، هییرمان.
واقماو/waqmaw: ئانفا: مەدهۆش.
واقووڕ/waqûř: نفا:[ واق+ ووڕ] تاساو، تەبا( کباک)، سەرگەردان، مات.
واقووڕمان/waqûřman: کتن:
1 – بشکڤین( کباک)، بەهتین، سەرسووڕمان، هیدمان.{ گیو، ل، 936}.
2 – ئاوەز لەمێشکدا نەمان.
واقووڕماندن/waqûřmandin: کتپ: ئاوەز لەمێشکدا نەهێشتن.
واقووڕمان کردن/waqûřmankirdin: کتپ: بلبسیین، بەهتاندن( کباک)، پشکزان، بشکڤاندن_ پشکڤیین، تاساندن، تێڕامان، دەلیان، دامان.
واقووڕماو/waqûřmaw: کتن: پەشۆکاو.
.
.
__________
واق/waq: ن:[ دەنگ] دەنگێکە زۆر لە گیانلەبەران دەریدەبڕین وەک: مراوی، چەقەڵ، ڕێوی.[ ئینگـ: quack]
واقاندن/waqandin: کتپ:[ دەنگ] واقەواق کردن، واقانن.[ ئینگـ: quacking]
دەواقێنێت/dewaqênêt: ف:[ دەنگ]
:: مراوییەکان دەواقێنن.
:: ڕێوی دەواقێنێت.
واقەواق/waqewaq: نتـ:[ دەنگ]
1 – دەنگی چەقەڵ و ڕێوی.
2 – دەنگی منداڵی ساوا.
واقەواق کردن/waqewaqkirdin: کتپ:[ دەنگ]
واقێن/waq: ن:[ دەنگ][ کباک] مرقەمرقی کەروێشکە.
.
.
.
.