ڕێوی/řěwî: ن:[ گیان] ڕۆڤی _ ڕووڤی( كباك)، ریوی( هـ)، ڕوواسە( فە)، هۆرێشە : گیانلەبەرێكی كێوی چوارپێییە تووكنی كلكی فشی گوێ قوتی فێڵبازە لە كەروێشك زلترە.[ ئینگـ : fox]
:: پاسهوانی کولانه به ڕێوی ناکرێت.
{
}{ خەمخۆر }
ڕێوی پێچ/řěwî pêč
: ئانتـ: فێڵ، ساختە، تەڵەكە.
ڕێویلە/řěwîle: ئانتـ: لەر و لاواز وەك ڕێوی.
.
ڕێوی ئاوی/řěwî awy: نتـ: گیاندارێكی ئاویی گۆشتخۆرە، پەلـی كورتە، لەش و كلكی درێژە، تووكەكەی قاوەییە.
ڕێوی بیابان/řěwî biyaban: نتـ: فەنەك _ وەنەك : كە لە دەڵەك دەچێت.
ڕێوی پۆلی/řěwî polî: نتـ:
ڕێوی خۆڵەمێشی/řěwî xoľemêšî: نتـ: جۆرە ڕێوییەكە ڕەنگەكەی خۆلەمێشی یە.
ڕێوی فرۆك/řěwî firok: نتـ: جۆرێكە لە شەمشەمەكوێرە، خوێنی ئادەمیزاد دەمژێت.
ڕێوی مێ/řěwî mê: نتـ: .
.
دەنگی ڕێوی/dengî řěwî: نتـ:[ دەنگ] باقە _ واقە _ ویقە، چیرە _ چیڕە، حەفە، زوورە _ زیقە،، عیوە، نووزە.
سوورەڕێوی/sûreřěwî: نتـ:[ سوور+ ئە+ ڕێوی] جۆرە ڕێوییەکی سوورباوە.{ گیو، ل، 604}
.
.
________________________
ڕێوی/řěwî: ن: [ فەل] گەلە ئەستێرە لە نێوە گۆی باکوور، زیاتر لە مانگی ئەیلول دەردەکەوێت. گرنگترین لە گەلەئەستێرەکان کە هەسارەی ڕێوی دروست دەکەن : NGC 6802, NGC 6823, NGC 6830 : M27, NGC 6853. [ ئینگـ : vulpecula]
.
.
__________________________
دەردە ڕێوی/derde řěwî: نتـ:[ نخ] قژهەڵوەرین یان نەمانی مووی سەر یان ڕیش بە شێوەی پەڵەپەڵە کە ناسراوە بە دەردە ڕێوی، نەخۆشییەکە کە بەرگری لەشی مرۆڤ خۆیەتی کاتێک بەرگری لەشمان وادەکات هەموو ڕەگی مووەکان بچنە دۆخی متبوونەوە وە پاشان مووەکە بەردەبێتەوە، ئەمەش بە سێ دۆخ دا دەڕوات:
١. پەڵەپەڵە بوونی قژ یان ڕیش Alopecia Areata
٢. نەمانی تەواوی قژی سەرمان و ساف بوونی پێستی سەر Alopecia totalis
٣. نەمانی تەواوی هەموو مووی لەشمان Alopecia universalis
{ tendrustikurd }
.
ڕاوە ڕێوی/řawe řěwî: نتـ:
:: ڕاوی ڕێوی بۆ کەوڵییە .
.
.
.
.