پڵینگ/piľîng: ن:[ ئاژ][ پهـ: پەلەنگ] پلنگ(کباک)، پاڵنگ(هـ) پڵنگ : گیاندارێکی دڕندەی گۆشتخۆری گەورەیە، پێست ئەستوور و سپییە و خاڵی ڕەسی لەسەرەو لە ئاسیا و ئەفریقیا دەدێت و چەند جۆری هەیە، زوو لە کوردستان هەبووە، بەلام ئێستاکی ئاسەواری بڕاوە.
پڵینگیی/piľîngî: نچ:[ پڵینگ+ ئیی] ئەوەی پێوەندی بە پڵنگەوە هەبێت.
.
.
________________________
پڵینگ/piľîng: نتـ:[ فەل] پشیلەی کێوی. [ لا : Lynx ]
.
.
.
.