دابڕ/dabiř: ف:[ هـ][ دا+ بڕ( بڕیەی)، ( بڕین)]

1 – كەرت یان پارچە دارێک بە چەقۆ لەتکرابێت.{ فەرهەنگا کانی، ل، 194}

2 – [ فیز] بەستەری كارەبڕ، نەگەێنەر.[ ئینگـ: Dielectric].

3 – [ سەز] داگیركار.

4 – [ ڕێز] ڤێرگول، فاریزە( ، ).

5 – [ واز] جوورە گەمەیەكە.

6 – جیابووەوە.

:: ڕانە مەڕەكە دابڕدابڕ بوو. 

دابڕان/dabiřan: كتن:[ دا+ بڕ+ ئان]

1 – ژێبوون، لێكجوێبوون، جیابوونەی شتێک لەشتێک.

:: مەڕەكە لە ڕانەكە دابڕا.{ خاڵ، ل، 96 }.

2 – لەتبوونی شتێک بەهۆی شتێكی تیژەوە.

3 – هۆرئامڕێ، هوربریڕێ.{ بێستوون، ل، 64}.

دابڕاندن/dabiřandin: كتپ:[ دابڕ+ ئاندن] لێكجوێكردن.

دابڕانێ/dabiřanê: نفا:[ دابڕان+ ئێ] ملە، كێبەركێ لەگوریس كێشاندا.

دابڕان لە سۆزی دایک/dabiřan le sozî dayik: شڕ:[ دەروو][ ئینگـ: Deepirvation]{ سایكلۆژیا، ل، 19}.

دابڕاو/dabiřaw: نفا، ئانفا:

1 – لەتبوو، پارچەبوو: دەستەواژەێكە بۆ گێژەنێک( سێركت) كە لەچەند پارچەی جۆراوجۆر پێکهاتبێت.[ ئینگـ: Discrete].

2 – پەرەوازە

:: دابڕاوی پەز.

3 – كەركەمەڕ.

دابڕدان/dabiřdan: كتن:[ دابڕ+ دان] جوێكردنەوە، هەڵاواردن، هەڵ بڕین، بڕین.

دابڕكاری/dabiřkarî: نچ:[ دابڕ+ کار( كردن)+ ی]

دابڕكردن/dabiřkirdin: كتپ:[ دابڕ+ كردن] دابڕكەردێ {بێستوون، ل، 64}.

1 – بەردان: جیاكردنەوەی كەم لە زۆر، بڕكردنی شتێک لە شتێک.

2 – بەزۆرگرتن وبردن، زەوتكردن، بەسەرداگرتن، داگیركردن.

دابڕبییەی/dabiřbîyey: کتن:[ هـ][ دابڕ+ بییەی] جیابوونەوە، لەتبوون.

دابڕكەردەی/dabiřkerdey: كتپ:[ هـ][ دابڕ+ كەردەی)] دابڕكردن.

دابڕكریای/dabiř kiryay: كتپ:[ هـ][ دابڕ+ كریای] جیاكرانەوە، لەتكران.{ وشەنامە، ل، 431}.

دابڕین/dabiřîn: ن، كتن: ئەرەبڕیەی.{ بێستوون، ل، 64}

1 – بڕدان و جوێكردنەوەی شتێک لە شتێک، هەڵاواردن.

:: لایەكی زەوییە كەم دابڕی.

2 – بڕیین

:: چەقۆكە پەنجەی دابڕیم.{ خاڵ، ل، 96}.

3 – لەلەكردنی شتێک( داربە چەقۆ).

4 – [ کباک] زیان پڕكردنەوە، زیان وەلانان، لەلەكردنی چشتێک.

5 – پێوەندیی لەگەڵ نەهێشتن.

دابڕینی پزیشكی/dabiřînî pizîŝkî: نتـ: بەندی تەندوستی.

                         

بەسەردابڕان/beserdabiřan: كتپ:[ بەسەر+ دابڕان]

1 – بەزۆر شتێك بەسەركەسێكدا شكان، جابۆ قازانجی بێت یان زیانی.

:: خۆی بەسەردابڕی.

2 – ئافرەتێک كە بەزۆر خۆی بەسەرێیاوێكدا ببڕێت.

.

.

.

.