خوست¹/xust: ن:

1 – هەست، دەنگ. 

2 – دووڕگە: زەوییەک کە چواردەوری ئاوبێت. 

3 – ڕێگای خراپ و ڕووخاو.

{

بێ فائیدە بوو لافی دەمت غونچە لە دەمیا

با خوستی بڕی خستی کە مستێکی لە دەمدا

}{نالـی}.

.

بێخوست/bêxust: ئانتـ:[ بێ+ خوست] بێ هەست، بێ دەنگ و جوولە.

بێخوست بوون/bêxust bûn: کتن:[ بێ+ خوست+بوون] بێ هەست بوون، بێ دەنگ بوون.

بیخوست بوون/bîxustbûn: کتن:[ بی+ خوست+ بوون] بێدەنگ بوون، بێخوست بوون.

.

.

_________________

خوست²/xust: ن:[ دەنگ] خوس، زیی، سووسە، فزە، نقە، نتقە، ورتە.

.

.

_______________

خوست³/xust: ن: بزوە، جووڵە، جمە.

:: خوستە.

.

.

___________________

خوست4/xust: ن: داوێن، دامێن : جل و بەرگ لە خوار کەمەرەوە.

.

.

.

.