بێحەیا/bêĥeya: ئانتـ:[ بێ+ حەیا] بێئابڕوو، بێشەرم، بیژ، زۆڵ، زیڵ.
بێحەیابوون/bêĥeyabûn: کتن:[ بێحەیا+ بوون] شەرم و ئابڕوونەمان.
بێحەیاکردن/bêĥeyakirdin: کتپ:[ بێحەیا+ کردن] بێشەرم با هێنانی منداڵ و کەس.
بێحەیایەتی/bêĥeya yetî: نچ:[ بێحەیا+ ئایەتی]
1 – بێشەرمی.
2 – بەدفەڕی، شلووقی، بێحەیایی.
بێحەیایەتی کردن/bêĥeyayetî kirdin: کتپ:[ بێحەیایەتی+ کردن]
1 – بێشەرمی کردن.
2 – بەدفەڕی کردن، شلووقی کردن. بێحەیایی کردن.
بێحەیایی/bêĥeyayî: نچ: بێ ئابڕووییی.
بێحەیایی کردن/bêĥeyayî kirdin: کتپ:[ بێ+ حەیا] بێحەیایەتی کردن.
.
.
.
.