ڕەچەڵەک/řeçeľek: ن:
1 – بناچە( کباک)، بناخە _ بناغە، بناوان( هـ)، بنەڕەت، بنج، بنەچە( هـ)_ بنچەکە_ بنچینە، بندارس( کهـ)، بنگەهـ( کباک)، بنیا_ بنیات، خیم، دەووڵ، ڕەچەڵاک_ ڕیچەڵۆک، ڕەسەن، ڕەگەز( نسب)، رهـ، ژێدەر، سفن( صنف)، کانیگە، ماک، مەحسنەک، هەلەکارین، هیم: ڕەگەزێکی خێزانی کە کەسێکی دەچێتەوەسەر، پشتاوپشتی نەوەیەک.[ ئینگـ: origin]
2 – [ خێز] ئێل، ئیجاخ( کباک)، بابک، تیره، مالبات، نژاد_ نژادی، هۆز.
{
ئەگەر بپرسن لە ڕەچەڵەک و بنج و بنیادم
سەربڵند دەکەم،
دەڵێم: ” هاوخوێنی پڵنگەکانی عەفرینگرادم “.
}{ عەبدوڵڵا پەشێو }
:: بەپێى ئیسلام، کورد ڕەچەڵەکى جنۆکەیە.{ ژیلوان شۆڕش}
ڕەچەڵەکبڕ/řeçeľekbiř: نفا:[ ڕەچەڵەک+ بڕ( بڕین)] لە ڕەگ و ڕیشە دەرهێنەر.
ڕەچەڵەکبراو/řeçeľekbiřaw: ئانفا:[ ڕەچەڵەک+ براو( بڕین)] لە ڕەگ و ڕیشە دەرهاتوو، بێکەس، کەس و کار نەمانو.
ڕەچەڵەکبڕین/řeçeľekbiřîn: کتپ:[ ڕەچەڵەک+ بڕین] قرانکردن، لەڕەگ وڕیشە دەرهێنان.
ڕەچەڵەکبڕی/řeçeľekbiřî : نچ:[ ڕەچەڵەکبڕ+ ئی] لە ڕەگ و ڕێشە دەرهێنانی.
ڕەچەڵەکناس/řeçeľeknasî: نفا:[ ڕەچەڵەک+ ناس( ناسین)] ڕەگەزناس : کەسێکە بنەچەکەی مرۆڤی بناسێت.
ڕەچەڵەکناسین/řeçeľeknasîn: کتپ:[ ڕەچەڵەک+ ناسین] ڕەگەزناسین.
ڕەچەڵەکناسی/řeçeľeknasî: نچ:[ ڕەچەڵەکناس+ ئی] ڕەگەزناسی.
ڕەچەڵەکی کەسێتی/řeçeľekî kesêtî: نتـ: بناغەی کەسێتی.
تۆماری ڕەچەڵەک/řeçeľek: نتـ: هێلکارییەکە چونیەتی بۆ ماونەوەی سیفەتێک، بەدرێژایی چەند وەچەیەک دەردەخات.{ زیندەوەرزانی 12}
.
.
.
.