گۆرانی/goranî: ن:[ مۆسیقا] ستران : بەئاهەنگێک دەگووترێت؛ نووسراوێک ئاوازی بۆ دانرابێت و گۆرانیبێژیش تێکستەکە لەسەر خشتەی مۆسیقی بیخوێنێت.[ ئینگـ: Song]
شێوازەکانی مۆسیقای کوردی |
تەڕانە
چەمەری
دیلانە
موور
گۆرانیبێژ/goranîbêj: نفا:[ مۆسیقا] چڕگەر، سترانبێژ، سروودخوێن: کەسێک دەنگی خۆش بێت بۆ گۆرانی.[ ئینگـ: singer]
گۆرانی گووتن/goranî gûtin: کتن:[ مۆسیقا] ستراندن، سترین.[ ئینگـ: sing]
پەرتووکی گۆرانی/peřtûkî goranî: نتـ:[ مۆسیقا] جۆرە پەرتووکێکە ئاواز و هۆنراوەی ئەو گۆرانییانەی تێدا کۆکراوەتەوە لە بۆنەکان دەخوێندرێن. جا لە لەمەڕ ئایینی، رامیاری و نیشتیمانی بێت یان وەک وانەگووتنەوەی قوتانخانەکان.
کۆڕی گۆرانی بێژان/kořî goranî bêjan: نتـ:[ مۆسیقا] کۆڕێکە کە پێکەوە هۆنراوەیەک لەسەر ئاوازێک پێکەوە دەڵێن.
ماموەستای گۆرانی/mamwestay goranî: نتـ:[ مۆسیقا] ئەو ماموەستایەی کە شارەزایە لە چینەکانی دەنگ و مەودای دەنگ و بەرز و نزمی دەنگ، هارمۆنیزەکردنی لە ئاوازدا.
جۆرەکانی گۆرانی |
گۆرانی ئایینی/goranî ayînî: نتـ:[ مۆسیقا] ( سروودی ئایینی)
گۆرانی فۆلکلۆر/goranî folkilor: نتـ:[ مۆسیقا]
گۆرانی کلاسیکی/goranî kilasîkî: نتـ:[ مۆسیقا]
گۆرانی منداڵان/goranî mindaľan: نتـ:[ مۆسیقا]
گۆرانی میللی/goranî mîlilî: نتـ:[ مۆسیقا]
گۆرانی نیشتیمانی/goranî nîštîmanî: نتـ:[ مۆسیقا]
گۆرانی هونەری/goranî hunerî: نتـ:[ مۆسیقا]
.
.
.
.