خرنوک/xirnuk: ن:[ ڕوو] خڕنووک، مەحچەچە : ڕووەکێکی وەرزی هاوینەی خۆڕسکە لە ناوچەگەرمەکان شین دەبێت بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم ڕووەکە سەر بەخێزانی پاقلەییەکان : Leguminosae ـە، تەمەن دارەکەی دەگاتە 20 ساڵێک، هەندێ جار بەشێوەی دەوەن خۆی دەردەخات و تا 2 بۆ 3 م بڵند دەبێت، ئەگەر بارودۆخ گونجاوبێت، وە ڕەگێکی شێوە ڕایزۆمی بەهێزی هەیە تا نزیکەی 15 م دەڕواتە ژێر خاک. لە نێوانی مانگی نیسان بۆ تەمووز گوڵ دەگرێت و پاشان بەرەکەی وەک سێو سوور دەىیت و پاشان دەگات و توێکلەکەی ڕەش هەڵدەگەڕێت بەوە دەگووترێت مەحچەچە.[ لا : Prosopis farcta][ ئینگـ : Syrian mesquite].

.

.

.

.