سماق ¹ /simaq: ن:[ ڕوو] ترش، داری ترش، تەتەری، توتم _توتوم، تورش، سڤۆک، سووماق : دارێکە نزیکەی سێ مەتر بڵنددەبێت وگوڵێکی سەوزی سپی باودەگرێت، بەری ئەم دارە بەشێوەی هێشوو دەیگرێت و لەشێوەی نیسک ووردە بۆ مزرکردنی چێشت و خواردن وەک بەهارات سوودی لێوەردەگیرێت. لە جیهاندا نزیکەی 250 جۆر لە خێزانی ئەم ڕووەکە هەیە.[Bot: Rhus glabra][ ع : سماق].

پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification

kingdom

phylum

class

order

family

genus speies

فەرمانڕەوایی

هۆبە

پۆل

پلە

خێزان

چەشن

جۆر

Plantae

Magnoliophyta

Magnoliopsida

Sapindales

Anacardiaceae

Rhus

جیهانی ڕووەک

کاسەتۆودارەکان

گوڵەتۆودارەکان

سابوونییەکان

داربەنییەکان

سماقییەکان

سماق

دەنکی سماق/denikî simaq: نتـ:[ ڕوو] لە دەنکۆڵەیەکی ووردی ڕەق پێکهاتووە، دوای کوتینی دەبێت بە هاڕڕاوەی ترش،  

وەرزی شکاندنەوەی سماق/ werizî şikandinewey simaq: نتـ:[ ڕوو] وەرزی شکاندنەوەی ترش : بۆ شکاندنەوە ترش لە دوای 20 مایسەوە دەست دەکەن بە شکاندنەوە و کۆکردنەوەی. 

ترشەسماق/tirşesimaq: نتـ:[ ترش+ ئە+ سماق] سوماقی ‌هاڕاو.

ئاشی سماق/aşî simaq: نتـ: خواردنێکی هەمەدانی یە بریتیە لە ساوەر، نیسک، لوبیا، پیاز، سیر، چەوەندەر، گوێز. ڕۆن، شەکر، خوێ ، زەردەچەوە. 

ترشوتەڵاش/tirş û teľaş : نتـ:[ خوار][ ترش+ و+ تەڵاش] چێشتێکە بە نیسک، برنج، چەوەندەر و سماق ساز دەکرێت.

ترشوخوێ/tirş û xwê: نتـ:[ خوار][ ترش+ و+ خوێ] خوێ و سماق کە بۆ ترشکردنی هەندێ گۆشت وەک گۆشتی ماسی بەکاریدێنن.

ترشوخوێکردن/tirşûxwê kirdin: کتپ:[ ترشوخوێ+ کردن] خوێ و سماق لە گۆشتدان بۆ ترش بوونی.

ترشوشیرین/tirş û şîrîn: نتـ:[ خوار][ ترش+ و+ شیرین] جۆرە شەربەتێک کە لە دۆشاو و ترشی سماق سازدەکرێت.

.

.

______________________

سماق  ² /simaq: ن:

سماق پارزن/simaq parzin: نتـ:[ کباک، بۆتا] شێرپاڵۆک.

سماق پاڵان/simaq paľan: نتـ:[ کباک] پاڵووێنەیەکە برنجی پێدەپاڵێورێت.

سمەق پاڵان/simeq paľan: نتـ:[ کباک] هێڵەگی مس.

سماق دەرهێنان/simaq derhênan: نتـ: مەبەست لە ئازاردانی زۆرە بەیەکێک.

.

.

.

.