نە ¹ /ne: ن:
1 – پێشگرێکە لەزمانی کوردیدا دەلکێت بەووشەوە و واتای پێچەوانەکەی یان دژی پێدەبەخشێت. پێچەوانەی ئا ، ئەرێ یە.
شیکردنەوەی خاڵ لەمەڕ نە و نەء دا | ||
1 – | پیتی نەرێ سیفەتێکی نەرێنی دەبەخشێت بەناوێک یان ئاوەڵناوێک | فلان کەس نەزانە |
فلان کەس نەزۆکە | ||
فلان کەس نەخوێندەوارە | ||
2 – |
پیتی نەرێیە لە دۆخی ڕابڕدوودا |
نەیخوێند |
نەیخوێندەوە | ||
3 – | پیتی نەرێیە لە دۆخی ڕانەبردوو و داخواز دا | نەڕۆیت |
4 – | پیتی نەرێیە لە دۆخی داهاتووی بزر دا | نەڕوات |
5 – | لە … نەء | ( نە) ژوورسەرینی دەکات بە
: لە ژوورسەرینی نەء |
{خاڵ، ل، 477} |
نەء/ne: ن: نا، ناو، نە، نۆ، نوو : وتەیەکە وەرامی نەبوونی شتێکی پێ دەدرێتەوە.
:: نەء : لە وەرامی یەکێکدا کە بپرسێت نەریمان دەخوێنێ ؟. :c ناخوێنێت.
نەئئا/ne: ن: نەء.
نەئا/ne: ن: نەء.
تێنینی |
یەکێ لە دیاردەکانی نێو زمانەکانی هیندوئەوروپی، ئەوەیە کە لەیەکچوویینا زۆر هەیە، بۆنموونە هاوواتای ئەم نەیە لەزمانی ئینگلیزی دەبێت بە – dis |
نەبادا/nebada: بڕگە: مەبادا.
نەی تێهاورد/ney têhawird: ڕستە:[ کباش] لامی تێهاورد.{ مەردۆخ، ب2، ل، 685}
بیانک : بیانوو هێنانەوە بۆ نەکردنی شتێک.
تێنینی |
یەکێ لە گۆڕانکارییەکانی نێو زمانی کوردی دەبیندرێت بڕگەی( نە) کە دەبێت( مە) یان بە پێچەوانەوە. |
.
.
________________
نە ² /ne: ئمـ:
1 – [ مکـ] دە، لە : وشەی دەفرایەتی دا.
:: نە تۆی دەروون دا.{ هەژار، ل، 877}.
2 – [ کباک] پیتی پرسیار.
:: نەولۆیە ؟.{ هەژار، ل، 877}.
3 – [ هـ] دا / تێ، کات، لە، لە … دا، بە …دا.{ وشەنامە، ل، 954}
________________
نە ³ /ne: ن:[ ڕوو]
1 – نەی : نێ( مەریوان) : نەی لەزمانی فارسیدا بە واتای قامیش دێت.
نەڵە/neľe: ن:[ ڕوو][ لەوانەیە نەڵە بچوککراوی نە بێت]
نەڵە/neľe: ن:[ ڕوو] زەل، ژاژ، قامیش: ڕووەکێکی خۆڕسک و سروشتییە، لەشێوەی چناردا لەشوێنی ئاودار و زەلکاو و دەراوی کانی و شیو و ڕۆخی چەم و ڕووبارەکاندا دەڕوێت. ئەم ڕووەکە لە گەلێ بواردا سوودی لێوەرگیراوە وەک : لە دروستکردنی ئامێری نەی، شمشاڵ، بۆ سەربانی خانوو، دروستکردنی تامانی ژوور و ڕەشماڵ….هتد
نەڵێن/neľên: ن: خۆ ئەگەر “نەڵێن”یش لە “نەڵ”ەوە هاتبێت، ئەوا نەڵێن واتا قامیشەڵێن، ژاژەڵان.
نەی/ney: ن:[ ڕوو]
نەیجە/neyce: ن:[ ڕوو][ هەڵەبجە] قەڕەم ، قەرام( بادینان) : ڕووەکێکە لە شێوەی زەل، پوقە، بیکە، قامیش یان حەیزەران دایە.
نەیجول/neycul: ن:[ ڕوو] نەیجە.
.
.
.