کر ¹ /kir: ڕەگ:

1 . ڕەگی چاوگی ( کران، کرن، و کردن)ـە. 

2 . دەسکار.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 610}. 

کرا/kir: قەد، ف:

1 . کار پێکهات. ئەنجام درا. 

2 . [ ئاب] کرێ، ئیجارە( ع : أَجارَ)

3 . [ ئاب] حەقی کار( مافی کار)، مزی کار.

کران/kiran: کتپ:[ کارابزر]ی کردنە.  

کراندن/kirandin: کتپ: ئەرک کێشان. 

:: هەرچی کردم و کراندم نەهات. 

کرانشین/kiranişîn: نفا: ئیجارەنشین( کرێ نشین) : کەسێ کە لە خانووی بە ئیجارە دادەنئشێ. 

کراو/kiraw: ف: پێکهاتگ، ئەنجامدراو.

کراوە/kirawe: ف، ن:

1 . ئاواڵە، ئاوەڵە.

2 . کوڵکەی شی کراو، بەهەلاجی کراو. 

کراهە/kirahe: ن:[ ئاب] کرا، کرێ.   

.

.

__________

کر ² /kir: ف: تەنراو.

.

.

_________

کر ³ /kir: ن: ڕایەڵی تەون

.

.

__________

کر 4 /kir: ئان: کورت، کۆتا

.

.

__________

کر 5 /kir: ن:[ دەنگ] نرکە : دەنگ لە سینگەوە لەماندووبوون.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 864}.   

.

.

__________

کر 6 /kir: ن:[ توێ] کێر : ئەندامی نێرینە. 

.

.

.

.