زرانوو/zir: ن:[ توێ][ کباش، فە] ئەژنۆ، چۆک، زرانی.

زرانی/ziranî: ن:[ توێ][ کباش، ] ئاژنۆئەژنۆ _ هه‌ژنۆ، چمچ( هـ)، چۆک، ڕه‌زانوو _ رزانوو _ زانوو _ زرانوو( هـ)، زه‌نگۆڵ، ژه‌نوو( شووا)، ژنۆ، كۆتک، كورک، ورزنگ، ووژه‌نگ، وژنگ، وژینگ، ھەنگۆڵ : –  جومگەیەکە، ئێسکـەکانی سەرەوە و خوارەوەی قاچ بەیەکەوە دەبەستێتەوە. لە جومگەی ئەژنۆدا سێ ئێسکی ڕان، کەشکەژنۆ و بەلەک بەشداری دەکەن، ئەم جومگەیە بە کەپسوولی جومگە، پەردەی سینوڤیاڵ( لە خۆگری شلەی سینوڤیاڵ) و بەندۆکەکانەوە دەورگیراوە، شلەی سینوڤیاڵ دەبێتە ھۆی کەمترکردنەوەی لێکخشانەکان و ژیواندنی کرۆژنەکانی ناو جومگە. لە جومگەی ئەژنۆدا کۆتایی ئێسکی ڕان و سەری بەلەک جووت دەبن. دوو قوتی لە کۆتایی ئێسکی راندا ھەیە بە ناوی کۆندیل، کە دەنیشنە سەر تەختایی سەری بەلەک. ئێسکی باریکی لابەلەک لە پێکھاتەی جومگەی ئەژنۆدا بەشداری ناکات. لابەلەک لە ژێر جومگەی ئەژنۆدا سەر بە بەلەکەوە دەنێت و جومگەی بەلەک پێک دێنێت، کە جووڵەیەکی وای نیە.[ ئینگـ : Knee][ لا :  genu,  regio genus, articulatio genus].

زرانی بەزرانی/ziranî be ziranî: نتـ:[ ئەردە] چۆک بە چۆک.  

زرانی بڵندبوونەوە/ziranî biľindbûnewe: کتن: ئه‌ژنۆبه‌رزبوونه‌وه‌

زرانی دان/ziranî dan: کتن: ئاژنۆدان _  ئه‌ژنۆ دانان، چنچک دانیشتن.

بە زرانی/be ziranî: ئاکتـ:[ بە+ زرانی] بەچۆک، بە ئەژنۆ. 

.

.

.

.