سێپەڕە/sêpeře: نتـ:[ ڕوو][ سێ+ پەڕە] شەوەر، وێنجە، دانۆک، گیادانک: گیایەکی سروشتی و خۆڕسکە لەپێدەشت و لەوەڕگا و ناوچەشاخاوییەکانە و لەڕۆخی جۆگەلە و ڕووبارەکان و پاوان و لەوەڕگا کان دەڕوێت. لەباری گەشوهەوای لەبار و بڕی بارانی پێویستدا بەرزی گیاکەی لە نێوان( 1 – 3) پێ دەبێت وە نزیکەی( 2 ) پێ بەزەویدا پان دەبێتەوە. لەمانگی گوڵاندا گوڵ دەردەکات و ڕەنگی گوڵەکانی شینێکی مەیلەو پەمەیی بریقەدارن، گەڵاکانی درێژکۆلە و شێوە هێلکەیین. لەسەرانسەری جیهاندا دەڕوێت و بەئالیکێکی گرنگی بۆ مەڕ و ماڵات دەژمێردرێت. وەک هەموو ڕووەکە پەلکدارەکان توانای هەیە کە نیتۆجێن( نایتۆجین) لەهەوا جێگیربکات. هەروەها ڕێژەیەکی زۆری پرۆتینی تێدایە. بێجگە لەوەی گەڵاکەی کە خۆراکێکی ئێجگار باشە بۆ لەوەر. دەتواندرێت سوود لەگۆپکەی تۆوی سێپەڕە وەرگیڕیت بۆ خۆراکی مرۆڤ.[ ئینگـ : lucerne].[ ناوی زانستی : medicago alfalfa ، Medicago sativa]
پۆلێنکردنی زانستی | ||||||
Kingdom | Division | Class | Order | Family | Genus | Species |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
Plantae | angiospermer | Magnoliopsida | fabales | Fabaceae | Medicago | Medicago sativaL |
جیهانی ڕووەک | کاسەتۆودارەکان | کاسەگوڵدارەکان | پاقلەمەنییەکان | پەپوولەییەکان | سێپەڕە |
سێپەڕێ/sêpeřê: نتـ:[ ڕوو][ سێ+ پەڕە] شەوبۆ. [ ناوی زانستی : trigonella corniculata ]
سێپەڕە دڕککینە/sêpeře diřk kîne: نتـ:[ ڕوو] وێنجە دڕکینە، گاگلێنکە، یەونجە دڕوینە.
سێپەڕە زەردتکە/sêpeře zerdtike: نتـ:[ ڕوو] شەوەرە زەردە، سێپەڕە زەردەڵە، شەورگە زەردگە.
سێپەڕە سپیە/sêpere sipiye: ن:[ ڕوو][ سێپەڕە+ سپییە] شەوەرە چەرمگە، شەوەرە نەرمە، سێپەڕە سوورکە، شەورگە چەرمووە.
سێپەڕە کێویلە/sêpeře kêwîle: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە بۆ لەوەر باشە.
رەنگی سەوز و رووەكی سێپەڕە لۆگۆی پارتی ناوەندی( كێسكوستا)یە، كە لەنێوان راستو چەپ و لیبڕاڵ و كۆنسێرڤاتیڤەكاندا وەكو حزبێكی نێوانڕەو دەناسرێن.{ سبەی }
.
___________________
سێپەڕە/sêpeře: نتـ: [ زیند] گیاندارێک.
.
.
.
.