گوزەر/guzer: ن:[ گوزەر] تێپەڕ،
گوزەران/guzeran: ن ، کتن:[ گوزەر+ ئان] بوهارتن _ بوهورتن( کباک)، پێکەوەژیان، ڕابووردن.
گوزەراندن/guzerandin: کتپ:[ گوزەر+ ئاندن] پێكەوەژیاندن.
گوزەرانی/guzeranî: نچ: بار، جێوار، چۆنێتی، ژیوار، نوود، هاڵ، هەلومەرخ.
گوزەردار/guzerîdar: نتـ:[ گوزەر+ دار]
گوزەرداری/guzerdarî: نتـ:[ گوزەردار+ ی]
بگوزەران/bi guzeran: ف: تێپەڕن.
خۆشگوزەران/xoş guzeran: نتـ : پڵاوخۆر ، دارا، خۆشبژی.
دەرماڵەی گرانبوونی گوزەران/dermaľey giranbûnî guzeran: نتـ:[ ئاب][ دەڕماڵەی + گرانبوونی+ گوزەران].
ڕاگوزەراو/řaguzeraw: نتـ:[ ڕا+ گوزەر+ ئاو] ڕێگەئاو، دەڕاو.
ڕێگوزەر/řêguzer: نتـ:[ ئەند][ ڕێ+ گوزەر] شوێنی پەڕینەوەی تەسک.[ ئینگـ : catwalk bridge]
ناگوزەرداری/naguzerdarî: نتـ:[ نا+ گوزەرداری] سیفەتێکە لە هەندێک ماددەدا، کە ناهێلێت ماددەی پێدا گوزەر بکات. وەک لاستیک کە ناهێڵێت ئاو و هەوا بە ماددەکەدا گوزەر بکات.[ ئینگـ : impermeable].
.
.
.
.