سیس/sîs: ئان:

1 – پەڕمووچ، پەژمردە، پژلمە( ل) پژلمسە، پڵژ _ پڵژیاک، چرچ، ژاکاو، کز، هەڵبزرکاو، هەڵقرچاو.[ ئینگـ: Withered , faded]{ مەردۆخ، ب 2، ل، 89}

2 – زاجە، کوول

سیسەڵە/sîseľe: ئان: سیسۆڵە. 

سیسبوو/sîsbûn: ئانفا: پڵژیاگ، کزبووگ. 

سیسبوون/sîsbûn: کتن: پەرمووچان، پژلمیان، پڵژیان، چەرمسین(کهـ)، چرچبوون _ چرچیان، ژاکان، سیسابوون،  سیسبیەێ، سیسڵگیان، سیس‏ و‏‏چرچبوون، سیس هەڵگەڕان، سیسیان، سیسیای، سیسیەی، کزبوون، هەڵقرچان. 

سیسبوونەوە/sîsbûnewe: کتن:

1 – پووکانەوە، داکەوتن، ووشک بوونەوە، هەڵپرووکان، هەڵقرچان.[ ئینگـ: fade ،Wither]

2 – [ مێتافۆر]( هەست و خۆشەویستی)] کزبوون، کەمبوونەوە. 

سیسبوونی چەکەرە/sîsbûnî çekere: کتن:[ نخ] چەکەرەسیسە : نەخۆشییەکە ڕووەکی یە بە هۆی کەڕوووە دەبێت. 

سیسبوونی قەدی ڕووەک/sîsbûnî qedî řuwek: کتن:[ نخ] نەخۆشییەکی ڕووەکی ییە دەبێتە هۆی وەرتینی گەڵای ڕووەک.  

سیسەمار/sîsemar: نتـ:

1 – بەمرۆڤی لەبنەوەبڕ.

2 – سیسکە : جۆرە مارێکی زەردی ریوەڵەیە. 

سیس پەست/sîs pest: نتـ:[ نخ] بریتیتە لە نەمانی هێزی گان کردن.{ هەژار، ل، 456} 

سیس عەمەر/sîs äemer: نتـ: سیس عەنبەر: سیسەنبەر، سووسەنبەر. 

سیسکردن/sîskirdin: کتپ: بووکاندنەوە، هەڵقرچاندن، هەڵپڕووکاندن، ووشککردنەوە.[ ئینگـ : fade ، Wither] [ ئینگـ : Withering ]

سیسکردنەوە/sîskirdinewe: کتپ:

سیسۆ/sîso: ئان:[ مجـ] حیندەرحۆ.

سیسۆڵە/sîsoľe: ئان: سیسەڵە : داگۆشتی زەردەڵەی لەجەر. 

سیس هەڵگەڕان/sîs heľgeřan: کتپ: ژاکان.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 89}

سیس هەڵگەڕاو/sîs heľgeřaw: ئانفا: ئەدگار، کزوداماو، چەرمسی( کهـ)، چرچبووگ. 

سیسی/sîsî: نچ:

1 – ژاکاوی.

2 – پەراسوو

3 – دانۆکە کرنگی

4 – ووشی دانەدانی گوڵەسەگ بۆ سواری دێل بوون.   

سیسیان/sîsiyan: کتن: چرچ بوون _ چرچیان، ژاکیان، سیس بوون.

پەڕمووچ/peřmûç: ئان: سیس، ژاکاو.

پەڕمووچان/peřmûçan: کتن: سیسبوون، ژاکان.

.

.

______________

سیس/sîs: ئان: 

1 – [ ڕەنگ] موو خورمایی.{ هەژار، ل، 456}

2 – [ ڕەنگ] فرەچەرمگ، زۆرسپی.

3 – [ زیند] مێشێکە لە هەنگ دەچێت.

4 – [ کهـ] هۆڵی مەڕ، شەمتلێتکە.

سیسان/sîsan: ن:[ کات] بەیانی ڕوون، شەوکی. 

سیسەپەڕۆ/sîsepeřo: نتـ: بەمرۆڤی کز و داهێزاو. 

سیسۆ/sîso: ئان:

1 – [ مجـ] مووزەرد

2 – هێندەرحۆ

سیسێ/sîsê: ئانتـ: چیل : ژنی قژزەرد. 

.

.

.

.