بنکۆڵ/binkoľ: ئانتـ:[ بن+ کۆڵ]
1 – لەبنەوە هەڵکەندنی دیوار و ڕووخانی.
2 – کولیلە : دانەوەی بنی ڕەز و تووتن بۆ بەهێزکردنی.
بنکۆڵ کردن/binkoľ kirdin: کتن:[ بن+ کۆڵ+ کردن]
1 – کۆلینەوە و هەڵکۆلینی بنی شتێک(دار، دیوار،…) بەنیازی هەسان کردنی خستن و ڕووخاندن.
2 – (مجـ) کنەکردن و پیلانگێڕان دژی کەسێ یا دەزگایەکی کۆمەلایەتی.
:: دوژمن دەیەوێت باوەڕمان بن کۆڵ بکات.
3 – ئاشێڤ کەرەی :[ كباک، ز][ کشت] بژار، پاچهکوڵه : بنکۆڵکردنی سهوزهوات بۆ بههێزکردنی شینایی، پێ پرازکردن له گژوگیایی زیان بهخش.
.
.
.
.