گورج/gurc: ئاک:
1 – بلەز، خرپ، دەستبەجێ، زوو، لەز.{ هەژار، ل، 704}{ گیوی، ل، 820}.
2 – زۊزی.{ فەرهەنگی باشور، ل، 637}.
3 – بزێو، بزووک، تون، تێژ، چاپووک، چالاک، چەسپان، چەلەنگ:çeleng، چست:çist، خەیرا، زرنگ، فرز، قۆچاخ، قومراخ، کرژ، گوربز، وریا.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 434}
[ ئینگـ: nimble ,quick]{ شارەزوور، ل، 471}
4 – دەستسڤک:destsivik _ دەستسووک، لەشسڤک:leşsivik( کباک) لەشسووک.[ ئینگـ: keenly alert, brisk, quickly]{ شارەزوور، ل، 471}
گورجابۊن/gurcabün: کتن:[ کباش] گورجەوبۊن.
گورجاکردن/gurcakirdin: کتن:[ کباش] گورجەوکردن.
گورجانە/gurcane: ئانتـ:[ کباش][ گورج+ ئانە] زۊزی.
گورجەوبۊن/gurcewbün: کتن:[ کباش] ئامادەبۊن.
گورجەوبوون/gurcewbûn: کتن: گورج بوونەوە، ئامادەبوون، قومراخ بوون : کۆتاوەبوون، کۆڵ بوون.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 434}
گورجەوکردن/gurcewkirdin: کتن:[ کباش] گورج کردن.
گورجبۊن/gurcbün: کتن:[ کباش] ئامادەبوون. be agile.
:: گورج بە.
گورجبوونەوە/gurcbûnewe: کتن:[ گورج+ بوونەوە]
1 – خۆئامادەکردن.
2 – دەبەرکردنەوەی جڵ داکەندراو
3 – کورتبوونەوەی کوتاڵ لەبەر شووشتن.
گورجفرج/gurcfirc: ئانتـ:[ کباش] گڕگورج.
گورجکەر/gurcker: نفا:[ گورج+ کەر( کردن)] چاککەر.[ ئینگـ: activator]{ کەمالنامە، ل، 1454}.
گورجکردن/gurickirdin: کتن:[ کباش] گورجا کردن.
گورجکردنەوە/gurckirdinewe: کتپ:
1 – پۆشاک کڕین بۆ بێ جل.
2 – [ وەر] ئامادەکردنەوە، چالاککردنەوە.[ ئینگـ: animate]
:: گورجی دەکاتەوە.
گورج و گۆڵ/gurc û goľ: نتـ:[ گورج+ و+ گۆڵ] ئەرڤا، بەگوڕ، پڕنە، چوست و چالاک، بەکار و چالاک، توند و خپڵ، خێرا، لەزگین:lezgîn.
گورج و گۆڵی/gurc û goľî: نچ: توننوتێژی، خێرایی، جم و جۆڵی.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 434}{ گیوی، ل، 820}.
گورج ووتن/gurc wutin: کتن:[ گورج+ ووتن( گووتن)] زووووتن، کورت ووتن، تێژووتن : زمانی پاراو، خێرا قسەکردن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 434}
گورجی/gurcî: نچ: ئازایی، پەرداغی، تەڕدەستی، توندوتۆڵی، تێژی، چابکی، چالاکی، چەلەنگی، زرنگی، فرزی، کرژی.
بەگورجی/be gurcî: ئاکتـ: خێرا:intj : impelling. to speed,hurry.{ شارەزوور، ل، 471}
بودجەی گورج/budcey gurc: نتـ:
چالاکی گورج/çalakî gurc: نتـ:[ واز][ ئینگـ: vigorous activity]
خۆ گورج کردنەوە/ xo gurckirdinewe: کتپ: hurry up
هەنگاوی گورج/hengawî gurc: نتـ:
.
.
____________
گورج/gurc: ئان:[ کباک]
1 – شتی کورت { خال، ب، ل، 400}.
:: کەواکەت گورجە.
:: داوێنت گورجە.
3 – پەیت:peyt، توند:tund >< شۆڕ.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 295}
:: لێڤێن گورج:Lêvên gurc.
:: کراسێ دەهمەن گورج:Kirasê dehmen gurc.
3 – کۆتا : کۆڵ، هەڵکراو.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 434}
:: بارگورج : زێدەی شۆڕ.
گورجبوون/gurcbûn: کتن: پەیت بوون:peytbûn.
گورج کرن/guric kirin: کتن:[ کباک] توندکرن : peytkirin، پەیت کرن: tundkirin.
:: دەلنگێ خوە گورج بکە دا بکاری لا چەمی دەرباز ببی : Delingêd xwe gurc bi ke da bi karî la çemî derbaz bi bî.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 295}
.
.
____________________
گورجی/Gurcî: کتن:[ کباش][ ناڤ] ناوێگە ژنانە : بریتی یە لە ئافرەتی زۆر جوان.{ خال، ب، ل، 400}.
.
.
.
.